بەرابەر بە |

محەممەدسدیق کەبوودوەند ئازاد کرا

s_580_300_16777215_10_images_dimana_18403275_1743599409000635_5444109493957523379_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: محەممەدسەدیق کەبوودوەند کە لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی بانگەشە بەدژی ئاسایشی نەتەوەیی و شێواندنی ڕای گشتی سزای دە ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی بانەمەڕ، ئازاد کرا.
ناوبراو کە دامەزرێنەری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانە، لە مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و دوای ماوەیەک، سزای دەساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.
محەممەدسەدیق کەبوودوەند سەرنووسەری حەوتەنامەی “پیام مردم” و رۆژنامەنووسی بەناوبانگ لە ماوەی بەندکرانیدا بەهۆی بێبەشبوونی لە مافەکانی بەندیخانە و ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستی و هەروەها زیادکردنی سزاکەی بە شێوەی نایاسایی، ساڵی ڕابردوو نزیک بە یەک مانگ دەستی دایە مانگرتن و تا لێواری مەرگ خۆڕاگرانە بەرانبەر بە پێشێلکارییەکانی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەربەرەکانی کرد.