بەرابەر بە |

لە شاری سەردەشت ژنێک کوژرا

رۆژهەڵات تایمز: لە شاری سەردەشت ژنێک کوژرا و بکوژەکەش هەڵاتووە.
سەرچاوەیەک لە شاری سەردەشتەوە بە "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند کە رۆژی شەممە ١ی جۆزەردانی ١٣٩٦ی هەتاوی، ژنێک بە ناوی "شنۆ معین" بە چەند گوللەیەک گیانی لێ ئەستێندرا. هەرچەند تا ئێستا هۆکاری کوشتنی "شنۆ" ئاشکرا نەکراوە، بەڵام دەگوترێ بکوژ یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی خۆی بووە و هەڵاتووە.