بەرابەر بە |

سەرنووسەری گۆڤاری "ساکار" بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەست دا

رۆژهەڵات تایمز: "خالد خاکی" سەرنووسەی گۆڤاری "ساکار" و نووسەر و چالاکی هونەری و ئەدەبیی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری سەقز گیانی لەدەست دا.
بەپێی سەرچاوەی هەواڵی "رۆژهەڵات تایمز" بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2017/8/25 تەرمی "خالید خاکی"، سەرنووسەری گۆڤاری مانگانەی "ساکار" لە ماڵی خۆی لە شاری سەقز بە شێوەیەکی گوماوی گیانی لەدەست دا. ئەو سەرچاوە روونی کردەوە کە مەرگی ئەو نووسەرە رۆژهەڵاتییەی کوردستان گوماناوییە و بەپێی وەی کە تەرمەکەی ئاسەواری خوێنی پێوە بووە، ناردراوەتە پزشکی یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر مەرگی. خالد خاکی سەرنووسەری گۆڤاری مانگانەی "ساکار" بوو کە لە شاری سەقزی رۆژهەڵاتی کوردستان دەردەچێت.