بەرابەر بە |

داوای کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان بۆ بەشداری لە پرسەی قوربانییانی رووداوی "گوندەژۆر" رەت کرایەوە

s_580_300_16777215_10_images_farsi_3f670763861139bf2201e7bc224257d4_L.jpg
رۆژهەڵات تایمز: بەدوای بەشداری سێ لایەنەکەی رۆژهەڵاتی کوردستان "حدک، حدکا و کۆمەڵەی زەحمەتکێشان" لە پرسە قوربانییانی رووداوەکەی "گۆندەژۆر" و دەربڕینی هاوخەمیان لەگەڵ بنەماڵە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی و دیدار دەگەڵ هێز و لایەنە سیاسی و حکوومییەکان، "کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران"یش کە لایەک کێشەکە بوو، داوای بەشداری لە پرسەکە و دیدار دەگەڵ حیزب و ناوەندە حکوومییەکانی چۆمانی ناوەندی باڵەکایەتی کردووە، بەڵام ئەو داوایە رەت کراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە دەڤەری باڵەکایەتییەوە بە "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند کە هۆکاری رەتکردنەوەی ئەو داوایە ئەوە بووە کە دۆخەکەیان بە لەبار نەزانیوە و لەوە نیگەران بوونە کە بنەماڵەی قوربانییان کاردانەوەیان هەبێت و خزمەت بە ئاساییکردنەوەی دۆخەکە نەکات.
 شایانی باسە. تێکهەڵچوونی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندەژۆری دەڤەری باڵەکایەتی کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی فەرمان ئەسکەندەر و لوقمان ئەسکەندەر و برینداربوونی دوو برای دیکەیان، وەک دژکردەوە، بارەگاکانی هەر چوار حیزبی رۆژهەڵاتیی لە بناری هەڵگورد لە لایان بنەماڵە و خزم و کەسوکار و بەشێک لە هاووڵاتیانی دەڤەری باڵەکایەتییەوە سووتێندران و ئەمەش کۆمەڵێک گرژی و هەڵوێست و دژکردەوەی دیکەی بەدوای خۆیدا هێنا و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانیش دوو پێشمەرگەی خۆی کە گومانی ئەوەیان لێ دەکرا لە تەقەکەرانی ئەو رووداوە بووبن، رادەستی ئاسایشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.