بەرابەر بە |

لە وڵاتی کانادا بکوژ و تەرمی پارچە پارچەکراوی ئەندامێکی کۆنی چریکەکانی هورموزگانی بلوچستان دۆزرانەوە

s_580_300_16777215_00_images_farsi_27067592_1982915501726258_3818830184087345878_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: دوای نزیک بە دوو ساڵ لە بێسەروشوێن بوونی، مانگی رابردوو تەرمی بێ گیان و پارچە پارچەکراوی ئەندامێکی کۆنی چریکەکانی هورموزگانی بلوچستان کە چەند ساڵێکیش لە رێزی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا، وەک پێشمەرگە و کەسایەتییەکی ئازادیخواز و خەباتگێڕ لە تێکۆشاندا بوو، دۆزرایەوە.
سرووش مەحموودی ساڵی ١٣٤٤ھەتاوی لە بنەماڵەیەکی ھەژاری بلووچ، لە شاری "بەندەر عەبباس" لە باکووری ئێران ھاتووەتە دنیاوە. لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە بەدوای شۆڕشی گەلانی ئێراندا لە ساڵی ١٣٥٧ و هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، تێکەڵ بە کاروباری سیاسی دەبێ و دەبێتە ئەندامی چریکەکانی هورموزگانی بلووچستان. بەدوای فشارەکانی کۆماری ئیسلامی، ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، بەشێک لەو هێزانەی چریکەکانی هورموزگان، ناوچەی بلووچستان بەجێ دەهێڵن و روو لە کوردستان دەکەن و تێکەڵ بە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات دەبن و خەباتی خۆیان درێژە پێ دەدەن کە سرووش مەحموودی یەکێک لەو چریکانە دەبێ و ماوەیەک لە دەوروبەری بنکەی دەفتەری سیاسی و دواجارلە هێزی داڵاهۆی حیزبی دێموکرات سازمان دەدرێ و تێکۆشانی خۆی لەو هێزە دەست پێ دەکا. ساڵی ١٩٩١ زایینی بە مەبەستی چوونەدەرەوە دەچێتە وڵاتی تورکیا ودوای ساڵێک وڵاتی کانادا مافی پەنابەری پێ دەدات و لە رێگای رێکخراوی پەنابەرانەوە "UN" دەگوازرێتەوە ئەو وڵاتە و سەرەتا لە شاری Windsor و پاشان لە شاری Barrie باکووری Toronto نیشتەجێ دەبێ و دەگەڵ کچێکی سریلانکایی بە ناوی فەرینا ژیانی هاوبەش پێک دێنێ. سرووش مەحموودی مانگی ئاگوستی ساڵی ٢٠١٥ بێسەروشوێن دەبێت و دەگەڵ ئەوەیدا پۆلیسی کانادا هەوڵێکی زۆر بۆ سۆراغ و دۆزینەوەی ناوبراو دەدا، بەڵام هیچ سەرەداوێکی دەست ناکەوێت تا ئەوەی دوو حەوتوو لەمەوپش واتە ١٨ی یانوەری ٢٠١٨ بکوژی سرووش مەحموودی لە لایان پۆلیسەوە دەدۆزرێتەوە کە هاووڵاتییەکی کاناداییە بە ناوی Bruce McArthur تەمەن ٦٦ ساڵ و خاوەنی کۆمپانیایەکی گەورەی بیناسازی. وەک لە لێکۆڵینەوەکانی پۆلیسدا دەرکەوتووە، ناوبراو جگە لە سرووش، ٥ کەسی دیکەشی کوشتووە کە سێ کەسیان کانادایی بوونە و هەموو تەرمەکانیشی پارچە پارچە کردووە. سەبارەت بە هۆکاری ئەو کوشتنانە، پۆلیسی کانادا هیچی رانەگەیاندووە و هیچی ئاشکرای نەکردووە.
s_580_300_16777215_00_images_farsi_27066863_1982915615059580_460740968849351672_n.jpgs_580_300_16777215_00_images_farsi_27458868_1982915518392923_7730757718719261027_n.jpgs_580_300_16777215_00_images_farsi_27993897_1995593933791748_1378444747_n.jpgs_580_300_16777215_00_images_farsi_27847812_1995591393792002_1956789909_n.jpg