بەرابەر بە |

کەربەلای "دارەلەک"

رەشید قازی: کەشکۆلی بیرەوەرییەکانی پێشمەرگەیەک. ژ ١٠٥: بۆنی تەرمی سووتاو و بۆگەنیوی پاسدارەکان تێکەڵ بە دووکەڵی هێلیکۆپتێرە تێکشکاوەکان،بە دەست و مەچەکی پێشمەرگە قارەمانەکانی دێمۆکرات، ئاسمانی گوندەکانی شارویران و دەوروبەری داگرتبوو. دەنگی قرمەی چەکی ورد و درشت و تەقینەوەی تۆپ و خومپارەکان، وەک موسیقایەکی غەمهێنەر تێکەڵ بە ترس و خۆفێکی لەبرڕننەهاتوو، تابلۆی سروشتی جوانی ناوچەی موکرێانی ژاکاندبوو. هەواڵی تەفروتونابوونی هێزە تایبەتێیەکانی رێژیم کە بە "کڵاو سەوز" بە نێوبانگ بوون، دڵ و دەروونی خومەینی رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی هەژاند. خومەینی، سێبەری خودا لەسەر وڵاتی ئێران بە بێ لێکدانەوە و هەڵسەنگاندی بارودوخەکە و بە بێ لەبەرچاوگرتنی رای راوێژکارە نیزامییەکانی لە نووسینگەکەی خۆی نێوچاوانی تێک نا و کۆخەیەکی کرد. لە کاتێکدا ئاوری جەهەندەمی لە نێوچاوانی دەباری کوتی: "من... بە نیروهای بری و بحری و آسمانی امر میکنم هرچی زودتر بە غائلەی کردستان پایان دهند". یەکیک لە راوێژکارەکانی بەترسەوە لێ نیزیک بۆوە و بە سرتە پێی کوت: "قربان کردستان راە آبی ندارد". خومەینی کە جگە لە زانستی فقە هیچ شارەزایەکی بەسەر جوغرافیا و ژئۆپۆلیتیکی ناوچەکەدا نەبوو بەر لەوەی ئیزن بدات بە شۆینکەرەوەکانی شک لە کاریزمابوونی بکەن و ئەو بە گەوج و نەزان و گێڵ بزانن ئەوەندەی دیکە دەهری بوو و کوتی: "بەدرک راە دارد یا ندارد. باید همەی نیروها اسلام دخول کنند. اگر دخول نکنند بە زور دخولشان!! میکنم". پاش ئیتمامی حوجەتی ئاخوندی پیری تێکچوو، لە هەر چوار گۆشەی وڵاتەوە هێزەکانی جەهل و نەزانی بۆ سەرکوتی جوڵانەوەی کوردستان و تۆلەکردنەوە لە ژیر ئاهەنگی " با نوای کاروان...این قافلە عزم... کربوبلا دارد...میزند دیدار وی... هرزمان خون شهید..."بەرەو کردستان مەڵبەندی شیرەکورانی کورد و کوردستان جوڵەیان پێکرا. کاک هەژار، فەرماندەری گشتی هێزی پێشەوا فەرمانی بە هێزو و لک و پەلەکان کرد کە هەموویان وەک خەڵکی شاروێران لە ئامادە باشی تەواو دابن. مەرەخەسیەکان هەڵوەشێندرانەوە و هەر چەشنە جم و جۆلێکی دوژمن کە وەک ورچی برینداری لێهاتبو کەوتە ژێر چاوەدیری خەلک و رۆلەکانێان. بەربەیانی تا بەربەرەی ئێوارە تانک و تۆپ و دۆشکا و زیلی عەسکەری و تویۆتایی پر لە پاسدار و بەسیج و جاش و وردە وردە لە گوندی دارەلەک نیزیک و نیزیکتر دەبونەوە. رێژیم بە پشت بەستن و بە هێزە زل و زەبەڵاحە، لەسەر ئەو برۆایە بوو، لە ماوەیەکی کورتدا دژە شۆرش سەرکوت دەکات و بۆ هەمیشە کۆتای بە"غائلە" کوردستان دێنێ. بێ خەبر لەوەی کورد و ڕۆلەکانی لەوەی بە ئیرادەتر بوون کە بەو جۆرە لەشکرکێشانە تێکبشکێندرێن و لە نێو بچن. بە بیستنی هێرشی دوژمن کاک هەژار، فەرماندەی بە وەجی دیمۆکرات راهاتو لە ئاکادیمی سەربازی و لەشکری فەرمانی جولەی بە لکی یەک و دووی هیزی پێشەوا کرد. پەلی شاهۆ بە فەرماندەی نەمر حەسەنی سوهرابی بە وریایەوە لە پردەکەی سەر چۆمی پەرینەوە و بە قونەشەڕ دوو کۆلانی شارەدێی دارەلەکێان خستە ژێر کۆنترۆلی خۆیان. رێژیم هەرکە هەستی بە بوونی پێشمەرگە کرد بە خەستی گوندی دارەلەک و دەوروبەری تۆپ و خوپارەباران کرد. پێشمەرگەکان ئازایانە لە ژێر رەهێلەی تەقینەوەی خۆمپارە و گوللە تۆپەکان لە شەرێەکی دەستەو یەخە و کورتخایەندا پاش کوشتن و بریندارکردنی دە پاسدارێک بەشێکی دیکەی لە گوندی دارەلەکێان خستە ژێر کۆنترۆلی خۆێان. رێژیمیش هاوکات دەگەل پێشرەوی پێشمەرگە هێرشەکانی بۆسەر گوندی دارەلەک توند و چرتر کردەوە و بە چەکی سووک و قورس و بست بە بستی گوندەکەی کێوماڵ کرد. گوندی دارەلەک لە ڵایەن هێڕشی بێبەزەیانەی مەغولەکانی سەردەمەوە لە خۆل و خۆیندا نوقم ببوو. بە تەقینەوەی هەر تۆپ و خۆمپارەیەک مالێک وێران دەبوو. ڵادیوارێک دەروخا. قەلاغ و کئشە گیا و ئەنبارێک لەبەریەک هەڵدەتەکا. گوند ببوە گۆرەپانی دوبارەبونەوەی مێژووی پر لە کارەساتی نێوان ئالاهەڵگرانی ئازادی و سەربەرزی لە لایەک و پارێزدەرانی جەهل و خورافە و کونەپەرەستی لە لایەکی دیکە. دارەلەک گەرابۆوە بۆ مێژووی کۆنی روداوەکانی سەردەمی یەزید و حەسەن و شاڵاوی تیمور لەنگ و هەموو هێزە ئەهریمەنێەکانی چەرخەکانی بەر لەخۆیی. . ئەو سەردەمانی کە گۆیا ئەسکەندەر و تەیمور و حەسەنەکان نۆێنگەی مرۆفی مەزلوم بوون و لەلایەن زاڵمەکانەوە زولم و زۆریان لێکراوە و بە ناحەق خۆێنیان ڕژاوە. بەلام پەلامار و کردەوەکانی داگیرکەران بۆ سەر کوردستان بە گشتی و بۆ سەر گوندی دارەلەک و قارنا و قەلاتان لە ژێر پەردەی دین دا زیاتر خۆێنمژی و جەنایەتی بەنیو پاریزدەرانی حەق و عەدالەت و دادپەروەری بۆ کۆمەڵگەی جیهانی روون کردە و پردەی لەسەر تاریکێەکانی مێژوو هەڵدایەوە. ئیستا ئەوە خۆینمژەکانی سەردەم بوون لە ژێر پردەی کەزای و درۆینی دین دا، زولم و ناحەقیو و بی عەدالەتیان لەدژی رۆلەکانی کورد لەسەر ئاو خاک و زێدی خۆیان بەریوە دەبرد. بەلێ دارەلەک لەم کات و ساتەدا ببوە مەکۆی بەریوەچونی شانۆیەک لە نیوان حەق و باتڵدا. موزیک و ئاهەنگی ئەم شانۆیە مەزنە دەنگی قرمەی چەکی بەهیزی پێشمەرگە و دەنگی بە ناحەقی کوتانی تەپلی شەڕ لەلایەن زوحاکەکانی زەمانەوە بوو. شانۆگەرانی ئەم شانۆیە لە ڵایەک رۆلەکانی میدیا خوسەرەی لەسەردەمانی کۆن و و رولەکانی پێشەوا و کۆمارەکەی لە سەردەمانی نۆیدا و لە لایەکی دیکەش پارێزدەرانی تاریکی و جەهڵ و کۆنەپەرەستی بوون کە لە سەر جەستەی ماندوو زامداری دایکی نیشتمان لە گوندە بچکۆڵانەکەی دارەلەک بە دور لە بیروڕایی گشتی نیونەتەوەی بەرێوە دەچوو. . _لە ژێر رەهیڵەی ئاگر و ئاسن دا چرچەی بارام میرزا و خالید وەنەوشە و چەند هاوری دیکەیان لە چەند کۆلان ئەوڵاترەوە خۆێان گەیاندە نێو گوند. لە هەڵمەتی شێرانەیاندا کوچە و کۆلانی گوندیان زیاتر کردە گۆرستانی دوژمنان. خۆینی داگیر کەران وێرای بەرزبونەوەی هالاویکی گەرم بە نێو تۆز و خۆلی کۆلانەکاندا خۆناکەیی بەستبو و تەرمی یەک بە دۆایی یەکی پاسدارەکان وێرایی لەش و مێشکی دابێژ دابێژ کراویان ببوە هێلانەی مێشە سەگە و مەگەسەکانی سەرکۆلک و کۆڵانان. زۆری نەخایاند عەوڵای عەلی پشی لە کاتێکدا لە تۆزوخۆڵدا نوقم ببوو و زیاتر وەک شەبەحێکی ترسانک دەهاتە بەرچاو، بە هەیتاو خۆی گەیاندە لای پێشمەرگەکان و بە هەناسە برگە رایگەیاند کە بە سەدان پاسدار لە کانالی ئاوەکەی کە ویشک ببوو روو بە گوندی دارەلەک خۆیان مات داوە. چرچە و حەسەنی سوهرابی و شۆڕش، پێشمەرگەکانیان کۆ کردەوە و خیرا بە ئەسپایی خۆیان گەیاندە نیزیک قاناوەکە. پێشمەرگەکان بەدیتنی ئەوهەموە پاسدارە هەموویان حەبەسان. بە سەدانیان کوشتوە و بریندار کردۆە ئەدی ئەو سەدانەی دیکە لێرە چ دەکەن؟. ئەو هەمۆە تانک و تۆپەی پشت سەریان چی؟. خۆ ئەگەر مەقەبا و کارتۆنیش بان ئیستا دەربازبوون مەحاڵ بوو. پێشمەرگەکان لە تۆز و خۆڵدا نوقم ببوون و هیچکامایان رەنگێان بە روخساریەوە نەمابوو. بلێی ئەوە دیداری ئاخری بێت؟. ئەگەر ئاشگرا بن دەبنە تۆزی بانان و قەت تاقیان دەرناچێت. تۆزی مەرگ لەسەر لیوانیاندا دەبیندرا. چاووی ئیشارە رۆلی زمانیان دەگێرا و هەموو سەیری یەکتریان دەکرد. بێ دەنگێکی قورس و سامناک وەک ئاخرین هەناسەکانی سەردەمی مەرگ قورسایی بێ ئەمانی خۆیی خستبۆوە سەر هەیبەتی شێرەکورانی گەڵ. لێیان بدەین یا نا؟. پرسیارێک کە بە ئا و نا، گەمە و ریسکێکی مەزن بوو کە بە گێانی تاک تاکی پێشمەرگەکان دەکرا. بۆجارێکی دیکەش لە پەناوە سەیری ئەو لەشکەر لە ئەژمار نەهاتویان کردەوە و دەبا برێاری نەهایان دابا. بە سەدان پاسدار ، نا بە هەزاران پاسدار وەک مێگەڵە مەر لە قاناوەکەدا لە ترسی هیز و بازووی پێشمەرگە خۆیان مەڵاس دابوو. بەڵام هەست دەکرا لە ترسی پێشمەرگە، کونە مشکێان لێ ببوە قەیسەری. چرچە و حەسەن و موتەلیب و شۆرش و سەرلەنێو خەشاب و نارنجۆکەکانیان بە ئەسپایی ئامادە کردەوە. پ م دیکەش هەستێان کرد تازە بریاری مان و نەمانیان داوە. واتە هەڵمەتێکی شیرانە. یا مردن یا سەرکەوتن. ئیستا کات کاتی لێدانی تەپلی سەرکەوتن بەسەر هیزە زڵ و زەبەڵاحەکەی ئیسلامی بەربەر بوو کە نیزیک ١٤٠٠ بەر لەوادەی خۆی بۆ جارێکی دیکە وەک پەتایەک لە ئیرانی بەڵاڵێدراو سەری هەڵدابۆوە. ئیستا بۆجارێکی دیکە ڵاپەرەکانی مێژو بە حەماسە و قارەمانەتی رۆلەکانی قازی نەک لە کەربەڵا و کوفە و بەسەرەی وڵاتی عەرەبان بە پێچەوانە لە گوندی دارەلەک، لە خاکی پاک و پیرۆزی کوردستانەوە سەرلەنێو بە چەکی پێشمەرگە تۆمار دەکرایەوە. پێشمەرگەکان بە ئیشارەی دەستی فەرماندەکانیان لە سێ ڵاوە لە قاناوەکە نیزک و نیزیکتر بونەوە. لە ناکاو حەسەن و چرچە و شۆرش وەک شێری نێو بێشەڵان ڕاپەرین و نەراندیان ... ئیستا شەمشیری حەق و عەدالەت پەردەی تاریکی ئاڵاهەلگرانی کۆنەپەرەستی دادر دادر دەکرد. ئیستا رۆلەکانی دایکی نیشتمان سەرچۆپی ئاهەنگی سەرکەوتن بۆ پێدەشتەکان دەلێنەوە و دەنگی سرودی شیرانەی " کەس نەلێ کورد مردۆە کورد زیندوە" بە کۆیی هەژار و پاڵە و جوتێارەکانی قارنا و قەڵاتان و پاوە و نەسود دەچرپێنن. .... ها بابم بە قوربانتان بێ لێیان بدەن . داگیر کەرانی کورد و کوردستان لە خاک و خۆل بگەوزینن. بیانگوژن و تا ببیتە پەندیک بۆ هەموو ئەو دوژمنانەی چاوی تەماعێان بریوەتە کوردستان... لە ناکاو لە هەر سێ ڵاوە دەنگی خرمە خرمەی چەکی ورد و درشتی پێشمەرگە تێکەڵ بە تەقینەوەنی ئارپیجی و نارنجۆکەکان وەک موسیقایی بتهوین لە مەڵبەندی موکریانی عەرش و قوروشی تەنیەوە. دەنگی نەعرەتەی شێرانەی کورەکان تێکەڵ بە دەنگی چەکەکان وەک شاڵاوی هەلۆکانی کەوسار بۆ سەر نەیچیر دوژمنی لە جێدا کش و کپ بێ دەنگ کرد. هەر کوللەی چەکیک بوو پۆستالی داگرکەرێکی دەخستە سەر زەوی. دەنگی ئەللە و ئەکبەر و یا ئەوبو فەزل و ئیمام حەسەن و وسین لەژێر شاڵاوی هێرشی بێ ئەمانی پێشمەرگە بایی تورێکی بوو. یا زەهرا ، ئا ئیمام رەزا و مهەدی لە ژیر قرمە قرمی چەکی رۆلەکانی کورددا وەک هاویشتنی بەرد لە گۆمی تەنەکەدا وابوو. ئیستا نە کاریک لەدەست ئەللەوئەکبەری دەهات و نە ئیمام زەمان و ئەبو عەباسەکانیش دەیانتۆانی داگیر کەران لە چەنگی هۆلۆکانی نیشتمان رەزگار بکەن. ئیمام مەهدیش بەخۆیو بە کەرەکەی لەو دەم و ساتەدا لە چاڵاوی چەمکەران گیری خورادبوو نەیدەتۆانی بروسکە ئاسا خۆی بگەیەنیتە گۆرەپانی شەڕ و شۆێنکەرەوەکانی لە زەبری گورچ و برێ بێ ئەمانی پێشمەرگە ڕەزگار بکات.. ڕۆژی داهاتوو دیسان مێژوو بە پێچەوانە نوسرایەوە. زاڵم و هێڕشکەر هەروەک سەردەمی یەزید و مەعاویە بۆجارێکی دیکە لە ژیر پر و بالی دین، فرمیسکی مەزلومانەی هەلوەراند و کورد و خاوەنمالی بە دژە شۆرش و قاتل ناوزەد کردەوە و لە رادیو تلویزیۆن و راگەیەنە گشتێەکاندا لە ژێر روخساری مەزلومیەتی حەسن و وسیندا چەکی حەق و مرۆفایەتێان لە شان کردەوە و دیسان کوردیان لە سەر مالی خۆی بە بێگانە و عامیلی سەهیونیزم و ئیمپریالیزمی جیهانخۆار بە کۆمەلگەی میگەڵە مەری ئێران و کۆماری جەهل و نەزانی ناساندەوە و بۆجاریکی دیکە بە نیوی دین کوژراوەکانی روداوە حیماسیەکەی دارەلەکێان بە کەربەلای دارەلەک ناوزەد کردەوە و جارێکی دیکەش مێژویان بە ناحەق لە دژی حەقدار تۆمار کردەوە. بەڵام حەماسەی دارلەک بۆ هەمیشە تیشکی خستە نێو قولایی تاریکی مێژووی روداوەکان و وەک تریفەی مانگ و تیشکی هەتاو لە دڵ و دەرونی هەر تاکێکی کورددا دەڕەوشێتەوە و نەسلەکانی داهاتوش شانازی بە دەست و مەچەکی رۆلە گێان لەسەر دەستەکانێان دەکەن و هیچکات ئەم حیماسە کە زیاتر وەک ئەفسانە دەچێت لە یاد ناکەن. وردە وردە تاریکی پەردەی بەسەر وڵاتدا دەکێشا. دیسان تاریکی. دیسان ئاە و نالەی کوژراو بریندارەکان تێکەڵ بە بۆنی خۆێنی کوژراو و سووتانی تانک و تۆپەکانی دوژمن لە تاریکیدا بەرەو ئاسمان بەرز دەبۆوە. لە دورەوە دەنگی حەپەی سەگێک تێکەڵ بە تەقینەوەی ئاخرین کوللە تۆپی دژمن پێدەشتەکانی شاروێرانی تەنیەوە. دەنگی پرمەی ئەسب، لە کاتێکدا هەڵگری تەرمی سمایل نادری تاقانە شەهیدی ئەم حیماسەیە بوو تێکەل بە هەستی پێخوستی پێشمەرگان وەک کاروانێکی هەڵگری ئەوین و خۆشەویستی لە دڵی تاریکەی شەوە زەنگدا بەرەو لوتکەی چیاکان کەوتە رێ. لە دوەرەوە مەهاباد شارەکەی پێشەوا قازی بە روناکی خۆی تاریکی شەوەزەنگی شەق کردبوو لە داوێنی زنجیرە کێوە بە هەیبەتەکانی حەسەن قاز و خەزای و قولقولاغ و کێوەسپیدا چاوبرکێنێ دەگەل رۆلەکانی دەکرد. دیسان پرمەی ئەسب و هەناسەی گەرمی پێشمەرگە و چیا و روبار و دارستان و تاریکی شەو و تریفەی مانگ و ڵاپەرەێەکی دیکەیان لە دیوان شیعری جولانەوەی کورد بە خۆینی سور و ئالی سولیمانەکان تۆمار کردەوە.