بەرابەر بە |

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە تەقەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی گیانی لەدەست دا

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_16976686_1212648402175703_187022675_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: ئەمڕۆ هەینی، ٦ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد بە ناوی سلێمان عەبباسی خەڵکی گوندی "بنێوخەڵەف"ی سەربە شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە کاتێکدا لە پشتی ئەو گوندە بۆ بژیوی ژیانی خۆی و خاوجوخێزانی، خەریکی کۆڵبەری بوو، کەوتە بەر دەستڕێژی هێزە داگیرکەرەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا. ئەوە لە کاتێکدایە ڕۆژانە و چەندین لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، خەڵکانێکی زۆر کە خەریکی پەیداکردنی بژیوی ژیانیانن، بە ناهەق دەکەونە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گیان لەدەست دەدەن.
شایانی باسە ناوبراو تاقانە برای سێ خوشک بووە و خێزاندارە سێ منداڵی هەیە