بەرابەر بە |

مامۆستای قوتابخانەیەکی کوردستان وەک مامۆستای نموونەی ئێران هەڵبژێردرا

s_580_300_16777215_10_images_dimana_18337483_10206941560257228_747900145_n.jpg

 رۆژهەڵات تایمز: مامۆستای قوتابخانەیەکی شاری مەریوان لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، وەک مامۆستای نموونەی سەرجەم شارو گوندەکانی ئێران هەڵبژێردرا. فەتتاح ساڵحی بەڕێوەبەری قوتابخانەی "معلم" لە شاری مەریوان کە توانیبووی بەهۆی دڵسۆزی‌و تواناکانییەوە بچێتە ریزی ١٢ کەس لە کاندیداکانی باشترین مامۆستاکانی قوتابخانەکانی ئێران، سەرەنجام بە کۆکردنەوەی زۆرترین خاڵەکانی پەیوەندیدار بە کێبڕکێکە پلەی یەکەم بەدەست بێنێ‌و ببێتە مامۆستای نموونەی ئێران. ناوبراو پێشتر هاوڕێ لەگەڵ هاوکارەکەی واتا مامۆستا برایم مرادی وەک دوو مامۆستای نموونەی پارێزگای سنە هەڵبژێرداربوون‌.