بەرابەر بە |

جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشان سەردانی کومیتەی چۆمانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی کرد

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21208361_1980011055609231_890603488_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: بەمەبەستی هاوخەمیدەربڕین و کۆمەڵێک باس و خواسی پەیوەندیدار بە رووداوەکەی رۆژی ٣ی خەرمانانی "گوندەژۆر"ی ناوچەی باڵەکایەتی کە بوو بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو برا و برینداربوونی دوو برای دیکە و سووتاندنی بارەگاکانی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان جێگیر لە بناری هەڵگورد لە لایان بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی خەرمانان، رەزا کەعبی جێگری سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە هاوڕێیەتی ئارام مودەڕڕسی ئەندامی رێبەری و بەرپرسی نیزامیی و چەند کادرێکی پلەبەرزی ئەو حیزبە، سەردانی کومیتەی رێکخستنی چۆمانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانیان کرد و لەگەڵ لوقمان وەردی بەرپرسی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لەو دەڤەرە و ئەندامان و کارگێڕانی کومیتەی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی لە چۆمان کۆ بوونەوە.
 
سەرچاوەیەک لە دەڤەری باڵەکایەتییەوە بە "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند کە لەو کۆبوونەوەدا کۆمەڵێک بابەتی پەیوەندیدار بەو رووداوەکانی ئەم دواییە خراونەتە بەر باس و پەیوەندییەکانی دوو لایەن پێدا گرییان لەسەر کراوەتەوە و بۆ چارەسەری کێشەکان، کۆمەڵێک رێکار و پێشنیار خراونەتە روو.