بەرابەر بە |

خەڵکی شاری سنە رژانە شەقامەکان و خۆپێشاندان بەردەوامە

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21432894_10207655636708147_7964118346793755802_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: سەرەڕای هەوڵەکانی هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ رێگرتن لە هەر چەشنە کۆبوونەوە و نارەڕەزایەتیدەربرینێک، لەسەر داوای رێکخراو و چالاکانی مەدەنیی شاری سنە، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٦ی خەرمانان، خەڵکی شاری سنە رژانە سەر شەقامەکان و وێڕای مەحکوومکردنی کوشتنی کۆڵبەران، پشتیوانی خۆیان لە داخوازییەکانی خەڵکی شاری بانە دەربڕی و دەگوترێ کە رێژەی بەشداری خەڵک لەو خۆپێشاندانەدا روو لە زیاد بوونەوە و رێژەیەکی بەرچاویش لە خۆپێشاندەران لە لایان هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.
 
لەو پەیوەندییەدا رۆژهەڵات تایمز زانیاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە.