بەرابەر بە |

"رۆژهەڵات تایمز" یەکێک لە شوێنە نهێنییەکانی چالاکیی ناوەکی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەکا

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21769859_1995348453815965_1805361627_n.jpg
رۆژهەڵات تایمز: کۆماری ئیسلامیی ئێران لەژێر پەردەی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی چۆمی "کەڵوێ" و تێکەڵکردنەوە دەگەڵ گۆمی ورمێ، ماوەی سێ ساڵە خەریکی پڕۆژەیەکی سەربازییە.بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی باوەرپێکراوی "رۆژهەڵات تایمز"، ماوەی ۳ ساڵە لەژێر ناوی پڕۆژەی گواستنەوەی ئاوی چۆمی "کەڵوێ" بۆ گۆلی ورمێ، لە نزیک گوندی "خورینج "هەڵکەوتوو لەنێوان شارەکانی مەهاباد-پیرانشار، "سازمان تحقیقات سپای پاسداران واتە رێکخراوی لێکۆڵینەوەی سوپای پاسداران، خەریکی دامەزراندنی یەکێک لە پێشکەوتووترین شوێنە نیزامییەکانی تایبەت بە چالاکیی ناوەکی و مووشەکییە. شایانی باسە کە ئەم شوێنە بەتوندی پارێزراوە و خەڵکی خۆجێیی ئاگادار کراونەوە کە نزیکبوونەوە لەو شوێنە بەتەواوی قەدەغەیە و ئەوەی کاری لێ دەکەن و دەیپارێزن، هەمووی لە ئەندامانی سوپای پاسدارانن.
s_580_300_16777215_10_images_farsi_21641631_1995348427149301_2121191551_n.jpgs_580_300_16777215_10_images_farsi_21624230_1995348423815968_1400663382_n.jpg