بەرابەر بە |

حدکا کارنەڤاڵێکی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە برد

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21559116_10212478587353050_2613994189050128641_n.jpg

رۆژهەڵات تایمز: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتگیری لە ریفراندۆمی باشووری کوردستان کەرنەڤاڵێکی لە یەکێک لە کەمپەکانی خۆی بەڕێوە برد. سەرچاوەیەک بە "رۆژهەڵات تایمز"ی راگەیاند ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە بەشداریی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی ئەو حیزبە و ئەندامانی دەفتەری سیاسی و رێبەری، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەشداری چەندین بەرپرسی حیزبی و حکوومیی باشووری کوردستان لە کەمپی جێژنیکان کارنەڤاڵێک بۆ پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە چوو.
شایانی باسە حیزبی دێموکراتی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دوو کەمپەینێکی لەژێر ناوی “بەرەو دەوڵەتی کوردستان”درووست کردووە و داوای لە هەموو خەڵکی کوردستان کردووە کە بە هەر شێوازێک کە دەتوانن پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن.
پێشتریش هەریەک لە حیزبی دێموکراتی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانیش بە راگەیەندراو پشتیوانی خۆیان لەو گشتپرسییەی باشووری کوردستان راگەیاندووە.