بەرابەر بە |

پێشەوا قازی محەممەد و حەمەحوسێن خان و سەدری قازی لە کۆمەڵگەدا

s_580_300_16777215_10_images_adabuhunar_17842099_10155629949566030_765567580_n.jpg
گزینگ قازی: دەڵێن مناڵ بە نەسیحەت پێناگا، بەڵکوو به دیتنی شێواز و کردەوەیه فێر ده بێ. واته به دیتن فێر ده بێ نەک به بیستن! به ڕای من کۆمەڵ و جامیعەش وەکوو مناڵە و زۆر زیاتر له بیستن، له دیتن وێنه هه ڵدەگرێ و فێر ده بێ. سەدری قازی و پێشەوا قازی، ئه وانه کەسایەتێک بوون که پێداویستێکانی کۆمەڵیان دێنا گۆڕێ و به کردەوه پێشانیان دەدا ده بێ چۆن بین. بۆ وێنه دەگێڕنه وه: ئەگه ر که سێک بۆ کارێک هاتبا به ر ده رکی ماڵه سه دری قازی، ئه گه ر پارووی پێبا دایده ناوه سه ر ده وریکه یوو به دووی ده نگی ئه و دا دەڕۆیشت... سەدر لێرەدا خه ریکه به کرده وه چۆنێتی به رپرسایه تی به ئیمه نیشان ده دا. ده گێڕنه وه: به دووی ده نگی خه لکه وه که ده چوو، زور جار مه ودای به خۆی نه ده دا که و شه کانی له به ر بکا... ئەو خه ریکه به کرده وه فێرمان ده کا که له ئه نجامی کاری خه لک دا دره نگ نه که ین. ئه و ئه خلاقه ورد و گرینگانه، مه کته ب و شانوی فێرکای کۆمه ڵایه تی ئه وان بووه. ئەوان کۆمەڵ و گرفتەکانیان دەناسی و جگە لەوە دەرمانیان دەناسی و جگە لەوەش خۆیان پێشڕەوی دابو نەریتی تازە بوون؛ دیارە ئەوەش لێهاتویی و ئازەیەتێکی زۆری دەوێ. ئەو کاته که خه ڵک به پێی باوه ڕه کانیان نه یان ده توانی کچه کانیان بنێرنه مه کته ب و ده رس خوێندن، پێشه وا و سه در له پێشدا کچه کانی خۆیان ده نێرنه مه دره سه و سه ره ڕای وه ش پێشه وا بۆخۆی ماڵ به ماڵ له خه ڵک ده چێته ژوور وو بۆ به دی هێنانی متمانه یان، خه ڵک ئامۆژگاری ده کا... ئیمه ده بێ بو جاریکیش بوە، له خانی باوەڕەکانی خه ڵک، به عه ینی وه ژوور که وتبێین تا بزانین ڕاده و پله ی ئه و کاره له کۆیه و چ شه هامه تو چ جه ساڕه تێکی پێویسته. سەدروو پێشەوا وەکوو دوو بازووی هاو بیروو باوەڕ خەریکی تیماری جەستە ی کۆمەڵێک بوون کە دەیانزانی بەم ناکۆکیانەوە ناتوانن داخوازی ژیانێکی کۆک و ئینسانی بن. ئەوان لەو کات دا هەوڵیان دەدا کە مافێکی ئینسانی ڕاستەو خۆ بۆ ژن و جەستەی ئەو قایل بن. بۆ وێنە قەدەخە کردنی خەتەنەی ژنان لەو کات دا. یان ساز دانی کار و داهات بۆ ژنان و رێک خستنی کۆبوونەوە و نووسین و خوێندنەوەی ژنان و دەیان چالاکی تر. به ڵی سەدر و پێشەوا زانیبوویان که کۆمه ڵ به بێ ژنی زانا و خوێنده وار و سەر بە خۆ، پێش ناچێ بۆیه خۆیان خستبۆ ناو ئه و کاره! ئایا ئێمه خۆمان چه نده حازرین بۆ ئه و شتانه که دەیزانین و پێمان زەرووریە و پێمان دروستە، ته نانه ت له ژیانی خۆشمان دا ، هه نگاو هه ڵگرین!؟
 
من تا ئیستا نه مبیستوه که هیچ پێشه وا و ڕێبه رێک ئه وه نده مامۆستای کۆمه ڵی خۆی بووبێ و ئه وه نده ی کاری بنه ره تی کردبێ؛ جگه له گاندی که ئه ویش زورتر به کرده وه قسه ی ده کرد. با ئه وه ش بڵێم که به داخه وه ئیمه خەڵکێکی سیاسه ت زه ده ین، ئاشقی درۆشم و قسه ی زه لامین. له به ر وه ش زۆر نه پڕژاوینه ته سه ر دیتن و نیشان دانی بەشی کۆمەڵایەتی و کاریگەری ئەو کەسایەتیانە لە سەر مێژووی کۆمەڵایەتی. سەدروو پێشەوا، زۆرتر لەوە کە سیاسی بن، کەسایەتی کۆمەڵایەتی و چالاکی ئیجتماعی بوون. دیارە کاری کۆمەڵایەتی، لە ئاخردا بە سیاسەت گرێ دەخواتەوە، بەڵام سیاسەت و دەوڵەت، لە سەر بنەمای کۆمەڵ ڕادەوەستێ. کۆمەڵ یانی هەمان ئەو باوەڕانە کە کۆمەڵ لەو دەزێتەوە. کەوا بوو ئەگەر ئەو باوەڕانە پەروەردە نەبن ناتوانێ حاسڵێکی درووستی لێ بکەوێتەوە. بۆ وێنە زۆر جار دەوڵەتەکان لە دوورەوە وەکوو شارێکی سیاسی و شوعاری چاو لە مهاباد دەکەن! بەڵام کە دێنە پێش، سەریان سووڕ دەمێنێ کە ئەو شارە فەقیروو سەر سنووریە چۆن دەتوانێ ئاوا مەدەنی و فەرهەنگی و خاوەن کەسایەتی بێ!؟ مەڵێ لەو شارەدا کەسانێک شانۆ گێڕی مەدەنیەت و فەعالی کۆمەلایەتی بوون. کە وابوو لە خۆڕا نیە خەڵک بە سەدری قازیان گوتوە: کتێبی ئیجتماعی! مەدەنیەت و قانوونمەندی بە کردەوە! یەکێکە لە سەرەکی ترین پێداویستێکان بۆ ساز بوونی کۆمەڵێک کە نەزۆک نەبێ و مێژووی لێ بکەوێتەوە. مەدە نیەت بریتیە لە پایبەندی بە قسە و پەیمان و بەڵێن! لە ئاوا کۆمەڵێک دایە کە سامانی کۆمەڵایەتی بەدی دێ و تاکەکان دەتوانن لە سەر ئەو بنەمایە باڵا بکەن. سامانی کۆمەڵایەتی! بریتیە لە متمانە و تێرادیوی تاک لە تاکی کۆمەڵی خۆی! ئاوا بوو کە پێشەوا و سەدر توانیان کۆمەڵ و جامیعەیەک درووست بکەن کە نموونەو پێشانگەی شارستانیەت و مەدەنیەت بوو. کە تا ئاخریش سیاسەتی ئەوان پاراستنی ئەو بنەمایە بوو. بۆ وێنە پێشەوا تا دوایین حەرەکەتەکانی خۆیوو سەدروو حەمە حوسێن خانیش بە پشتگری لەو، دەستیان لە پێشاندانوو شانۆی باوەڕەکانیان هەڵنەگرت و بەناوی سیاستەوە کە پیشەوەری ئەنجامی دا، لە پەردەی شانۆی کۆمەڵایەتی نەهاتە دەروو بە پەیمانوو بەڵێنێک کە بە خەڵکیان دابوو سادق مانەوە. چوونە سەر داری سەدروو پێشەواو حەمە حوسێن خان شانۆی سەداقەت و دروست پەیمانی بوو. لێرەدایە کە وەکوو تاکێک لە خۆم دەپرسم: سەداقەت و دروست پەیمانی بۆ تاک، لە ساز کردنی کۆمەڵێکدا دەبێ چەندە گرینگ بێ کە ئەوان گیانی خۆیان بۆ بەخت کرد. دادگای پێشەوا، شانۆی پایبەندی بە یاسا و مەدەنیەت بوو کە لە هەوەڵڕا دەگەڵ سەدر بەیەکەوە دایان ڕشتبوو. بەڵام هەموو ئەوانە تەنها لە ڕوانگەی سیاسێوە تەماشا کراون کە بە ڕای من، بە نیسبەتی ئەو کەسایەتیانە، ڕوانگەیەکی زۆر بەر تەسکە. کاتێک پێشەواکان پێشڕەو بن، خەڵک بە متمانەوە هەنگاو دەنێن. کاتێک پێشەواکان بتوانن بمرن، خەڵک بە متمانەوە دەژین.