بەرابەر بە |

جارێکی دیکە شارلی هیبدۆ تیرۆر کرایەوە

 رەشید قازی: ئەگەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ جارێک ئاوڕی لە مەینەتییەکانی کورد کە یەکەم قوربانی دەستی ڕەشی تیرۆریزمی دەوڵەتی بوو داباوە، ئێستا ئەم کردەوە دژی مرۆڤانە لە هیچ کۆێ نەدەهاتنە ئاراوە. کردەوە ترۆریستییەکەی چەند رۆژ لەمەوبەری فەرانسە و ئالمان و ئوتریش و سۆئید، بەرهەمی پشگری رۆژئاوا لە حکومەتی تیرۆریستپەروەری کۆماری ئیسلامی بوو. رێک ئەوکات کە کۆماری ئیسلامی رایگەیاند کە ئیسلام هیچ سنوورێک ناناسی. واتە ئیرانی ئیسلامی هەلگری ئاناراشیزمی رەها بە کەلک وەرگرتن لە هیز و بازۆی عەرەب، رێز بۆهیچ سەروەری و یاسا و رسایەیەکی نیو نەتەوەی ناگری و وەک سەگێکی هار دەلێنگی هەر وڵات و لایەنێک و کەسێکی کە پێیوایە کۆسپە لە سەر پێادەکردنی مەرامە نگریسەکانی دەکاتە ئامانج و دەلێنگی دەگریت. چاوپۆشی زڵهیزەکان و وڵاتانی مرۆفدۆستی ئوروپا لە کردەوە ترۆریستیەکانی رێژیمە کۆماری ئیسلامی حەتا لەسەر خاکی خۆێان هۆکاری سەرەکی پەرەسەندی ئەم کردەوە دژی مرۆفایەتیە. ئەگەر!؟... ئەگەر ئەوکات قاسملو و شەرفکەندی و سەکینە سزگین لە پایتەختی ولاتانی ئوروپایی شەهید دەبون وئیرانیان بە تاوانی پەروەردەکردنی دیاردەی ترۆر سەزا دابا هیچکات فرمێسک بە چاوەکانی سەرۆکوەزیرانی سۆئید و سەرۆکوەزیرانی فەرناسە و خانمی میرکلدا نەدەهاتە خۆار.... ئەگەر ئەوکات دەستەلاتی ئاخوندیان لە تاران بە بێانوی هەرشەی کوشتنی سەلمان روشدی لەسەرکار لادابا یەستا کۆملگەی مورفایەتی بەدەستی تاقمێک ترۆریستی دڵرەش و رێبەرانی نەیاندەناڵاند. ئەگەر ئەوکات وڵاتی ئالمان بە پشت بەستن بە ئاکامی دادگای میکۆنوس سەرانی ئیرانی هەر لە خامەنەی و رەفسەنجانی و ئەکبەری فتنە و عەلی فەڵاحیان و بە تاوانی ریبەری کردنی ترۆر و هەتکی خاکی ئەم ولاتە بە سەزای جەنایەتەکانیان گەینادبا یەستا شەقامەکانی فەرانسە و برلین بە خۆێنی ئوروپایەکان سور نەدەبوون. ئەگەر رێکخراوی نەتەوە یەکگرتۆکان بۆ تاقە جارێکی ئاوری لە دەنگی کپکراووی کورد و زۆلم و زۆریەکانی کە دەرحەق بە نەتەوە مەزنە کراوە ئاوری داباوە یەستا کۆمەلگەی جیهانی بە دەست ئەم دیاردەیە پڕ لە ڕق و قین و نزمەوە نەیدەناڵاند. من وەک تاکێکی کورد ئەم کردەوە ترۆریستیە شەرمەزار دەکەم و لە هەمانکات هاودەردی خۆمان دەگەل خەلکی فەرانسە و دایکی کوردان دانێل میتران و بنەمالەی کوژراوەکان دەردەبرم. هیوادارم ولاتی فەرانسە زیاتر لە دەرد و مەینیەتیکانی گەلی کورد بە گشتی و خەلکی کورد لە رۆژهەلاتی کوردستان تێبگەن بۆ بنبر کردنی ترۆر و زولم و زۆری ببنە خەمخۆرێکی زیاتری کورد و هەمو ئەو ولاتانە بەدەستی ڕەشی ترۆرەوە دەنالێنن.