بەرابەر بە |

من و رێفراندم!

s_580_300_16777215_10_images_farsi_21761631_1947357062183496_4046478173972930528_n.jpg

خالید محەممەد زادە:

من تا ئێستا هیچ قسەیەكەم لە سەر رێفراندمەكەی باشووری كوردستان نەكردووە، نەك لەبەر ئەوەی شایانی قسە لەسەركردن نەبێ، رێك لەبەر ئەوەی لەگەڵ هاوڕێ‌ رۆژهەڵاتییەكانی لایەنگری پارتی و رۆژهەڵاتییەكانی لایەنگری رێفراندۆم تووشی دەمە دەمەو شەڕەقسە نەبم، ئەو رۆژهەڵاتییانەی كە بە ناوی دیفاع لە پارچەكانی دیكەی كوردستان یا دەبن بە پەكەكەییەكی توندڕەو یا پارتییەكی موخلیس! لە حاڵێكدا من دنیایەك جیاوازی روانینم لەگەڵ ئەوان بە نیسبەت بەشەكانیدیكەی كوردستانەوە هەیە، من نە پەكەكە م، نە پارتی و نە گۆران و نە یەكێتی و ... لە داهاتووش دا هەر خۆم دەبم و خۆم بە پاراستنی تێروانین و جیهان بینی خۆشمەوە، بە بێ ئەوەی بچمە سەنگەری دژایەتی هیچ حیزبێكیشەوە و لە هەمووی گرنگتر من لە سۆنگەی هاوڵاتی بوونیشەوە تەماشای دۆخی نێوخوی كورد لە بەشەكانی دیكەی كوردستان دەكەم نەك لە دیدی حیزب و بەرپرسانیەوە، 
بەڵام بە نیسبەت ریفراندۆمەوە، ئەم رێفراندۆمە بكری یا نەكرێ، دەوڵەتی كوردی دابمەزرێ یا نا، لە نیێوان دەنگی بەڵی و نەخیر، بێ‌ دوو دڵی لەپێناو حوكمڕانیەكی باشتر بۆ هاووڵاتیانم دەنگی بەڵێ‌ هەڵدەبژیرم، بەڵام دەنگی بەڵێی من تەئیدی كاركردی ئەم دەسەڵاتە كوردییە كە 26 ساڵە كار لەسەر بیێ بایەخكردنی هەموو بەهاكانی كوردبوون و لێدان لە كەرامەتی هاوڵاتی كورد دەكات نییە و لەگەڵ ئەوەش ناتوانم بەرامبەر بەو بەڕێزەی بێدەنگ بم كە ئیستا بووە بە ئاڵاهەلگری ریفراندۆم كەچی هەر خۆی یەكەم پەرلەمانی كوردی لە كار خست و هەر خۆشی پۆستی سەرۆكایەتی هەرێمی كردووە بە مۆڵكی شەخسی و هەتا هەتایی بۆ خۆی و ناشتوانم گۆمانی خۆشم بشارمەوە كە ئەم بەرێزەو هاوشێوكانی ناتوانن ئیدارەی دەولەتێكی هاووڵاتی پەسندی هاوچەرخیش بكەن، تەنیا ئۆمید دەخوازم ئەم دەوڵەتەش بە دەردی 26 سال دەسەڵاتی حكومەتی هەریم نەبرێ‌ كە نەك هەر ئەم حكومەتەو ئەم هەرێمە نەبوون بە قیبلەی كوردبوون لە ناوچەكە، بەڵكوو لە نیوخوش دا هەلگری لێكترازانی كوردی و تێكدانی ئاشتی كۆمەلایەتی و جڤاكی بوون و لەسەر ئاستی نێودەولەتیش چەندین راپۆرت لە سەر پێشیلكارییەكانیان بەرامبەر بە هاوڵاتیان و رۆژنامەنوسان بڵاو كرایەوە، 
بە هەموو ئەوانەشەوە دەنگی من بە دەولەتی كوردی تەنیا دەنگدان نیە بە دەوڵەتیكی سادەی كوردی هەر لە بەر ئەوەی بڵێن كورد دەولەتی سەربەخۆی هەیە، بەلًكو دەنگدانە بە دەولەتێكی مەدەنی و هاوچەرخی كوردی كە تێی دا كەرامەتی مرۆڤی كورد پارێزراو بێت و ئەم دەولەتە چی تر شوێنی یاسا شكێنی و تەراتێنی حیزبی نەبێ و هاوكات دەولەتی پاراستنی ئازادییەكان و دابینكردنی ئازادی و دێموكراسی بێ بە جۆرێك كە نەك هەر رەزامەندی هاوڵاتیانی باشوور دەستەبەر بكات، بەڵكوو ببێ‌ بە قیبلەی كوردبون بۆ هەموو كوردی پارچەكانی كوردستان و هاوڵاتیانی ئێمە لە پارچەكانی دیكەوە خۆبەخشانە بێن بە دەمیەوە وەك چون خۆبەخشانە لە هەموو بەشەكانی كوردستان خەلك چوون بە دەم هاوكاریكردنی كۆماری كوردستانەوە.
وێنە : پەیكەری ئازادی بانە\ هادی زیائەدینی
......