بەرابەر بە |

ئەرکی قورسی کاک مەسعود بارزانی لە دوای ریفراندۆم

s_580_300_16777215_10_images_farsi_15317879_1308055052589932_5025925207394176015_n.jpg

قاسم قازی: کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان رۆژی ٢٥/٩/٢٠١٧ بە ریژەیەکی زۆر، چارەنووسێ خۆیان دیاری دەکەن و دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان دەدەن. ئەوەی دەبێ بیری لێبکرێتەوە ئەوەیە کە رێبەری کورد بە چ پلانیک دەتوانێ سەربەخۆیی کورد، بە ئاکام بگەیەنێ. وەکوو چاوەروان دەکرا هەرکام لە دوژمنانی کورد بە شیوەیەک هاتنە سەر خەت و بە شات و شوت و هەرەشە و گورەشە دەیانەوەی وەزعەکە لەبار بەرن و ئەگەر لە رابردوودا باجی کورد بوون، وێرانی و کوشت و کوشتار و ئەنفال و شیمیایی و تەعریب بوو، دەیانەوێ بو سەربەخۆیی، باجی زیاتر لە کورد بستێنن. بەڵام هەلومەرج گۆڕاوە. زۆر لە دوژمنانی کورد کیشەیان هەیە و بە هۆی وزەی نەفت و مەترسی گەورەی رێکخراوی تروریستی داعش، رایەڵەیەکی گەورەی لە داموودەزگای ئابووری و نیزامی، لەسەرانسەری جێهان، چاویان بەسەر کوردستانەوە. لە هەمووی گرینگتر پرسی سەربەخۆیی لە چوارچێوەی ویستی چەند ریکخراوێک هاتووتەدەر بۆتە بابەتێکی نەتەوەیی و نیشتمانی. هەمووی ئەوانە دەتوانی بەربەستی سەرەکی بێ بۆ دخالەتی وڵاتانی دژی کورد، لە کاروباری کوردستان دا و بێشک ئەو پرسە بە بێ کێشە کۆتایی پێ دێ. لە گێژاوی سیاسی ناوچەدا و لەژێر کاریگەری کوردستاندا، ئیمکانی پێکهاتنی دەوڵەتی سوونی بەدی دەکرێ و هەڵوێست و دژ کردەوەیان سەبارەت بە کورد چۆن دەبێ ناروونە. بەڵام راستییەکی حاشا هەڵنەگرە هیچ کام لە شوێنیستانی عەڕەب و تورک و فارس چاوی بەرایی دەوڵەتی کوردستانیان نییە لە پلان دانان بە دژی کورد راناوەستن. کورد بە دانوستان و وتوێژ لەگەڵ دەوڵەتی عیراق بە هیچ ناگا و ئەو ولاتە قەت مل بۆ حەقانییەتی ئەو گەشتپرسی راناکێشێ. بۆیە دەبێ کاری سەربەخۆیی کوردستان، سێ و دووی لێنەکرێ و پەلەی لێبکرێ. لە یەکەم هەنگاو دا زۆر گرینگە کە لەگەل قایم کردنی سنوورەکان، گشت دامودەزگا کوردییەکان لە بەغدا بکشێندرێنەوە و بە کەڵک وەرگرتن لە یاسا نێونەتەوەیی، هەوڵ بۆ ئەستاندنەوەی ئەو دەستەڵاتانە بکرێ کە تا ئێستا لە ژێر حوکمی عیراق دان. بۆ ئەو مەبەستە کورد دەتوانی لە پرسی ئاوارە و داعش کە بابەتی نێونەتەوەیین، کەڵک وەرگرێ. دیارە ئەو مەترسێ دەبێ لەبەرچاو بگیرێ کە ئاوارەکان بە هۆی کرداری حەشدی شەعبی رێگای گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان لێ بەربەست بکرێ و بە مانەوەیان، لە داهاتوو دا ببن بە کیشەکی گەورە بۆ دیموگرافی کوردستان. کەوابوو ئەرکی کاک مەسعود بارزانی کە جێگای مەتمانەی کۆمەڵگا و زۆربەی رێکخراوکانی کوردستانە بە دوای رێفڕاندوم دا کۆتایی نایە، بەڵکوو قورستر دەبێ. ئەگەر ئەو نەتوانێ لە ماوەیەکی کەم دا سەربۆخۆۆیی کوردستان بە ئاکام بگەیەنێ، درێژەکێشانی ئەو رەوتە بە بوونی کەلێن و کەلەبەرە و ناوەندی زۆری دەستەڵات و گەندەڵکار لە کوردستان دا، دەتوانی مەترسی دار بێ و دوژمنان بە ئاسانی بتوانن پرسی سەربەخۆیی بە لاڕێدا بەرن.