رۆژهەڵات تایمز: سەرەڕای ناڕەزایەتیە بەرینەکانی رۆژانی رابردووی رۆژهەڵاتی کوردستان دژ بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کۆڵبەرێک کوژرا و یەکی دیکەش بریندار بوو.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی “موکریان” بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٧ی خەرمانان، دەستەیەک لە کۆڵبەران و کاسبکاران لە نیزیک ئاوایی “هێ”ی سەر بە شاری شنۆ کەوتنە بەر دەسڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سولەیمان ئیبراهیمی” خەڵکی سەردەشت گیانی لەدەست دا.
هەروەها لە رووداوێکی هاوشێوەدا لە دەڤەری شاری خۆی، کاسبکاران کەوتنە بەر راوەدوونانی هێزەکانی ئێران و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “جەهان محەممەدلو” لە هەڵدێرەوە هەڵدێراو بریندار بوو.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز – هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
Discussion about this post