رۆژهەڵات تایمز: یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی “کانی سێو”ی پیرانشار لە کاتی کارکردن گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” دوێنێ هەینی١ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، یەکێک لە کرێکارانی بەنداوی “کانی سێو”ی پیرانشار لە کاتی کردنەوەی یەکێک لە دەرگاکانی ئەم بەنداوە، بەهۆی فشاری زۆری ئاوەکە، ئاو لەگەڵ خۆی بردوویەتی و خنکاوە. بەپێی هەمان سەرچاوە، ئەو کرێکارە کوردە ناوی “شێرکۆ یووسفی” کوڕی مورادە.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز – هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
Discussion about this post