یارییەکانی قۆناغی شانزەى مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا بە یاری نێوان دوو تیپی فەڕانسا و ئەڕژەنتین دەستی پێکرد و یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە سودی هەڵبژاردەى فەرەنسا کۆتایی هات.
گۆڵەکانی فەڕانسە لەلایەن هەریەک لە یاریزانان مبابی دوو گۆڵ و بافارد و گریزمان تۆمارکران و دی ماریا و میرکادۆ و ئەگوێرۆش سێ گۆڵەکەى ئەرجەنتینیان کرد و بەو بردنەوەیە فەرەنسا خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی مۆندیالی ٢٠١٨ و ئەرژەنتینیش کرایە ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتیەکە کرد.
لە یاری دووەمی هەمان قۆناغدا دوو تیپی پورتوگال و ئرۆگۆوای بەیەک گەیشتن تا هەرکامیان بە بردنەوە لە یاریەکەدا ببێتە ڕکابەری فەڕەنسا لە قۆناغی ٨ی مۆندیال.یاریزانانی ئۆرۆگۆوای هەر زوو و لە خولەکی ٧دا خۆیان گەیاندە سەر گۆڵی پورتوگال و کاڤانی گۆڵی پێشکەوتنی بە لێدانی سەر تۆمارکرد، تایمی یەکەم ئۆرۆگووای بەو گۆڵە پێشکەوت و سەرەتای تایمی دووەم و لەخولەکی ٥٥ پیپی بە لێدانی سەر گۆڵی بەرامبەری بۆ پورتوگال تۆمارکردەوە بەڵام خۆشحاڵی یاریزانانی پورتوگال زۆری نەخایاند کە لەخولەکی ٦٢ جارێکی تر کاڤانی ئۆرۆگواى پێشخست و گۆڵی دووەمی تۆمارکرد و کارەیەکەش هەر بەو دوو گۆڵەی کاوانی بۆ ئۆرۆگۆوای و پیپی بۆ پورتوگال کۆتایی هات و بەو ئاکامەش پورتوگال هاوشێوەی ئەرژەنتین لە موندیال دوورکەوتەوە و ئۆرۆگۆوای بوو بە ڕکابەری فەرنسا لە قۆناغی داهاتووی موندیالدا.
Discussion about this post