رۆژهەڵات تایمز: لە ئاکامی تۆپبارانی ناوچەکانی سنووری کێلەشین، بەربەزین، گەرووی سینگا و سیدەکان دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون. رۆژی سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی لە ئاکامی تۆپبارانی ناوچەکانی سنووری کێلەشین، بەربەزین، گەرووی سینگا و سیدەکان دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون و زەر و زیانێکی زۆری ماددیش بەر ناوچەکە کەوت. ماڵپەڕی فەرمیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیاندراوێکدا هەواڵی شەهید دووپێشمەرگەی سەر بەو حیزبەی لە ئاکامی تۆپبارانی ئەمرۆ سێشەممە ٢٦ی پووشپەڕ بڵاو کردەوە. حدکا ڕایگەیاند؛ کە بەهۆی چڕی تۆپبارانەکه، دوو پێشمەرگەی ئەو حیزبە به ناوەکانی رەحیم ڕۆستەم داستان خەڵکی مهاباد و ئیدریس دەرویشی خەڵکی پیرانشار شەهید بوون.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز – هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
Discussion about this post