ده‌بێ بۆ كۆچی دوایی نه‌مر مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیمان هه‌بێ – ده‌بێ خوێندنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تیمان هه‌بێ – ده‌نا له‌نگییه‌ك له شرۆڤه‌ی چه‌رخی تێكۆشان و خه‌بات ده‌كه‌وێ.
مه‌به‌ستم له خوێندنه‌وه‌ی تایبه‌ت، ده‌وری “جیل”ێكی تایبه‌ته، كه سه‌ر به “چین”ێكی تایبه‌تن كه لێره‌دا وه‌ك “مامۆستایانی ئایینیی جیلی ڕابردوو” ده‌توانین پێناسه‌یان بكه‌ین. دیاره بێگومان ئاست و ڕاده‌ی شوێندانه‌رییان و قورساییان ده‌توانێ جیاواز بێ، ده‌توانێ كه‌سایه‌تییه‌كی نێوبه‌ده‌ره‌وه (كاره‌كتێری تایبه‌ت) بێ یان كه‌سایه‌تییه‌كی ئاسایی (کارەکتێری گشتی).
با له كاره‌كتێری تایبه‌ته‌وه ده‌ست پێبكه‌ین كه هه‌ندێ جار شوێندانه‌رییان ده‌گاته ئاستێك كه ده‌بنه خاوه‌نی یه‌كێ له كلیل وشه‌كانی گوتاری نه‌ته‌وه‌خوازی. به هێنانی نموونه‌یه‌ك باسه‌كه زیاتر شی ده‌كه‌مه‌وه
كه‌وابوو وه‌ك باسم كرد داهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌باتی شار و شاخ، به‌جۆرێ هی شەهید مامۆستا مەلا کەریم شاریکەندییه كه خۆی مامۆستایه‌كی ئایینی پایه‌به‌رزی كورده كه ڕاسته‌وخۆ له ڕه‌وتی خه‌باتدا به‌شداربووه.
یەکەم جار لە بەرگی ٦ی بیرەوەرییەکانی نه‌مر کەریمی حیسامی (١٩٧٩)دا چاوم بە دەستەواژەی “خەباتی شاخ و شار” کەوت. مامۆستا حیسامی باس لەوە دەکا کە لە خەرمانانی ١٩٧٩ کاتێ کە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بەهێزێکی زەبەلاح و چەکی قورسەوە لە دەروازەکانی شاری مەهاباد بوو بە تەمای گرتنی ئەو شارە، بەرپرسانی حیزبی دێموکرات لەگەڵ خەڵکی مەهاباد کۆدەبنەوە تا بڕیاڕێک سەبارەت بە دۆخەکە دەربکەن. بۆچوونەکان جیاواز دەبن بەڵام شەهید مامۆستا مەلا کەریم شاریکەندی دەڵێ: ” موبارزە شکڵی زۆرن، شەڕ تاقە شکڵی خەبات نییە. من لام باشە ڕێگاکان ئازاد بکەین. ئەگەر بوو بە شەڕ، با لە چیاکان شەڕ بکەین. حیزب [دێموکرات] تێلگڕافێک بۆ خومەینی بنێرێ و بڵێ بۆ حوسنی نییەت ڕێگا چۆل دەکەین با لەشکر بێتەوە پادگان. ئەگەر پاسدار و ئەرتەش دەسدرێژیان بۆ سەر خەڵک کرد ئەودەم شەڕ دەکەین با هێزی چەکداری پێشمەرگە بچنە چیا [شاخ] و ببنە پشتیوانی ئێمە لە شار. ئەو دەم ئەوانیش نا‌وێرن دەست لە شار بدەن.” (لاپەڕەی ١٦٥)
كه‌وابوو وه‌ك باسم كرد داهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی خه‌باتی شار و شاخ، به‌جۆرێ هی شەهید مامۆستا مەلا کەریم شاریکەندییه كه خۆی مامۆستایه‌كی ئایینی پایه‌به‌رزی كورده كه ڕاسته‌وخۆ له ڕه‌وتی خه‌باتدا به‌شداربووه.
با له ڕوانگه‌ی کارەکتێرە گشتییه‌كانیشه‌وه سه‌یری كارتێكه‌رییه‌كه بكه‌ین:
ئەگەر بە شێوەیەکی هێڵی سەیری ڕابردووی خەباتی گەلی کورد بکەین لەسەر بنەمای “کارەکتێرە گشتییەکانیی” بەشدار لە بزووتنه‌وه‌ی نەتەوەیی کورددا، دەتوانین هەندێ لە تایبەتمەندییەکانی ئەم کارەکتێرانە بە شێوەیەکی مۆرفۆلۆژیک دیاری بکەین تا لە هەناوی ئەم بیچمانەدا، چەشنێ تیپ دیاری بکەین کە وەک سەربازی ون ژیان و تەمەنیان بوو بە سووتەمەنی و ئاوردووی شۆڕش.
کارەکتێرە گشتییەکانیی بەشدار لە بزووتنه‌وه‌ی كوردی بە کێ دەکوترێ؟ لە ڕاستیدا ئەم کارەکتێرانە سەر بە کۆمەڵگای سوننەتیی کوردستان و جیلەکانی ڕابردوون کە وەک ناوێکی تایبەت لە ڕەوتی خەباتدا نادۆزرێنەوە و نابیندرێن و تەنانەت هەندێ جار لە مێژووی زارەکیشدا ونن، بۆیە دەکرێ بڵێین بە نیسبەت خودی خەبات وەک دەق، ئەمان خودی پەراوێزن، بەڵام پەراوێزێک کە هەرگیز بە دژی دەق قوت نەبوونەوە و بەڵکوو بەردەوام لە خزمەتی خەباتەکەدا بوون. بەپێچەوانەی زۆر “کارەکتێری سەرەکی” کە لەسەر دەسەڵات زۆر جاران زەبری کوشندەیان لە خەبات داوە، ئەوان هەرگیز گیرۆدەی هێز و دەسەڵات نەبوون. بۆ نموونه هه‌ندێ له مامۆستایانی ئایینی گوند و شارۆچكه و شاره‌كان به مه‌ندیلی سپی و كه‌واوپانتۆڵه‌وه ڕێك دێنه خانه‌ی كاره‌كتێره گشتییەکانه‌وه! كه‌واوپانتۆڵ وه‌ك هێمای كوردایه‌تی و مه‌ندیلی سپی وه‌ك هێمای ئایینی.
جلوبەرگی کوردی ( بەتایبەتی پێچ و جامانە و کەواوپانتۆڵ و پشتێند وەک نموونە) وێڕای جلوبه‌رگی ئایینی مامۆستایانی كورد (كه مه‌ندیلی سپی هێمایه‌تی) وەک دوو پاژ لە گشتێك بۆ پێناسەیەکی نەتەوایەتی لەبەرچاو گیراوە، واتە ئەگەر چەمکی کوردایەتی وەک سیستم (گشت) سەیر بکەین دەکرێ جلوبەرگ، زمان، ئەدەب، هونەر، کلتوور و… وەک پاژەکانی پێکهێنەری ئەم سیستمە شرۆڤەیان بۆ بکرێ و چەشنی پەیوەندییان بەیەکەوە و دواجار لەگەڵ کۆی سیستم دیاری بکەین، ئەمە هەمان مێتۆدی پێکهاتەخوازییە کە بۆ شرۆڤەی دیاردە کۆمەڵایەتییەکان کەلکی لێوەردەگیرێ.
مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده وه‌ك مامۆستایه‌كی ئایینی نیشتمانپه‌روه‌ر له كاره‌كتێرێكی گشتی ڕا بوو به كاره‌كتێرێكی تایبه‌تی، كه كورد بوون لای ئه‌و ببوو به بایخێكی نه‌گۆڕ، بۆیه ده‌سه‌ڵات هه‌رگیز نه‌یتوانی ئه‌و ڕووحه یاغییه كه‌وی بكا. (نموونه‌ی به‌رهه‌ست و عه‌ینی یه‌كجار زۆرن كه چۆن به‌رهه‌ڵستی سیستم بۆته‌وه.) ده‌كرێ مامۆستا مه‌لا ڕه‌شید قه‌ره‌نی زاده و كه‌سانی وه‌ك شه‌هید مامۆستا مەلا کەریم
شاریکەندی، شه‌هید مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌د ڕه‌بیعی، مامۆستا مەلا کریم فیدایی، مامۆستا مەلا مه‌حموود سالكی، مامۆستا مەلا ئەحمەد عەبباسی، مامۆستا مەلا عەزیز تەئێد و… وه‌ك پێشمه‌رگه مه‌ندیل سپییه‌كانی كوردستان ناوزه‌د بكه‌ین، ڕوو له خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و پشت له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كۆماری ئیسلامی.
—————————-
* وێنه‌گر: هونه‌رمه‌ندی ده‌ست ڕه‌نگین كاك بێهرووز جوڵفایی ئازه‌ر
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە