رۆژهەڵات تایمز: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی، تەرمی چالاكی سیاسی،” ئیقباڵ مورادی” خەڵکی مەریوان و دانیشتووی باشووری کوردستان، لە دەوروبەری شاری پێنجوێن دۆزرایەوە. ئیقباڵ مورادی، چالاکی بواری مافی مرۆڤ و ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، باوکی بەندکراوی سیاسیی مەحکوم بە ئیعدام “زانیار مورادی” و مامی “لوقمان مورادی” بەندکراوی دیکەی مەحکوم بە ئیعدام بوو . کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هاوکات لەگەڵ ئەوەی هەواڵی تیرۆرکردنی ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە پشتڕاست کردووەتەوە ڕایگەیاندووە؛ پێشتر جارێکی دیکە بە برینداری لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە. کە بەپێی راگەیاندراوێکی کۆمەڵەکە، شوێنەواری ٧ فیشەک بەسەر جەستەیەوە دیارە. هەرچەند تا ئێستا دەزگا فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان هیچ روونکردنەوەیەکیان سەبارەت بەم تیرۆرە رانەگەیاندووە، بەڵام ئاماژەکان دەریدەخەن کە ئەم تیرۆرە لە لایان کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ئەنجام دراوە.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە