ئەمڕؤ ڕێکەوتی 20-01-2021 کاتژمێر 23:38
  • چوونەژوورەوە
ڕۆژهەڵات تایمز
-3 °c
Mahabad
-10 ° 5 شه‌م
-12 ° هه‌ینی
-9 ° شه‌م
-5 ° 1 شه‌م
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

هەڵوێستی شەرمێونانەی ڕێبەرانی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر فارس و هیتد دا!

محمد سلێمانی

Rojhelattimes بڵاوکردنەوە لەلایەن Rojhelattimes
2 ساڵ لەمەوپێش
لەبەشی وتار
0 0
0
هەڵوێستی شەرمێونانەی ڕێبەرانی کوردی ڕۆژهەڵات لە بەرامبەر فارس و هیتد دا!
0
جار هاوبەشکراوە
47
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردنهاوبەشکردن

هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە هەرکامیان ڕۆڵی یان لەسەر روداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئێراندا هەیە و، ئاشنان بە ژینگەی ڕەنگاو ڕەنگی وڵات و لە مێژساڵە دەست و پەنجەیان لە گەڵ فارس  نەرم دەکەن و وێزگەی دژوار و تاڵمان تێپەڕاندوە و هەر دەشڵێین براین. بەڵام لە کوێی ئەو دونیایەدا برا پەیدا دەبێت کە بە درێژای مێژووی تەمەنیەوە، دژی ئەوی تربێ و هەوڵی لەناوبردن و سڕینەوەی بدات. ڕێبەرانی کورد  بەدڵنایەوە دەبێت تۆزێك ئەزموونیان وەرگرتبێ و لە سیاسەتی دوو ڕوانگە و ڕوانینی دژبەیەكدا، بۆ جارێکی تر نەخرێینەوە پەراوێز و لە کۆمەڵگای ئێران هەڵمان باوێرن و بە ڕۆژی رووناك ستەمێكی ترمان لێبەکن و لە پاش روخانی ئەو ڕێژیمەشدا، دەرفەتی زێڕین لەکیسبدرێ  بە ئازادی و مافی نەتەوەیی نەگەین. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئیران لە مێژووی دامەزراندنیەوە هەتا ئەمرۆش سەبارەت بە مافی سیاسی و جووڵانەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد سیاسەتی روون و شەفاف بووە و هەرگیز لە بەرامبەر فارس و ئەو فارسانەیش کە خۆیان بە دژ بەری ڕێژێم دەزانن و دژی فرەنەتەوەیی ئێران وجیاکردنەوەیان لە گەڵ ستەمکارانی ئێراندا زۆر دژاورە، هەڵویستی روونی بووە و لە ئاستیاندا سوور هەڵ نەگەڕاوە و بوێرانە و مردانە قسەی خۆیکردوە و ڕێزی لە خەبات و تێکۆشانی هەر دەستە و گروپێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گرتووە، کە دژی حکوومەتی ناوەندی ڕێگای  بەرخۆدانی هەڵبژاردوە و ئەگەر لە پانتایەکی بچووکیشدا تێکۆشابێت، جێگای ڕێزو دەستخۆشی لێکردنن . پێموایە ئێستاش دەبێت رێبەرانی لانیکەم حیزبی دێمۆکڕات بە هەر دووك بەشەکەیەوە، بەو ڕێباز و ڕێچکەیەدا بڕۆن کە دکتۆر قاسملوو وەك نەریتێکی بەرزی مافخوازی لە پاش مەرگی خۆیدا بۆ حیزب و تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی بەجێهێشتووە و مافی سیاسی کورد بابەتێك نیە لە ژێر لێواندا بزربکرێ و مینگە مینگی لەبارەوە بکرێ و بەروونی باسی هەلومورجی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئێران لە بەرامبەر نوێنەری گەلانی تر دا بە بزە بزانین. کاتێك ڕێبەرانی کوردی ڕۆژهەڵات لە میدیایەکی فارس زمان دەردەکەن و وەك  سیمای ڕێبەری بزووتنەوەی سیاسی ئەو بەشەی کوردستان بیروڕایان بەیان دەکەن ، لازمە خێراتر سیاسەتی نەتەوەی خۆیان شیبکەنەوە و جێگای گلایە ئەگەر بەو جۆرە شەرمێوانانە لێدوان بدرێت و پێیان حەیف بێ باسی گۆرزێکی نیزامی بکرێ کە لە مەریوان لە هێزەکانی ڕێژیمی ئاخوندی وەشنراوە و تێدا کۆمەڵێك مۆرەی خۆفرۆش کراونەتە ئامانج و لە نێوبراون. پاشان کورد ئەوەندەی هەوڵی دۆستایەتی لە گەڵ فارس و ئەوانی تردەدات، بە ڕێژەیەکی کەمتر هەوڵی گرجووگۆڵترکردنی پەیوەندیە سیاسی و نیشتیمانیەکانی لە گەڵ هێزەکوردستانیەکان بدات، بارودۆخێکی جێگیرتر بۆ بزووتنەوەی سیاسی کورد دێتەئاراوە. کوردستان جێگای خەبات و تێکۆشانی هەر ئازادیخواز و مافویستێکی ئەو گەلەیە و ناکرێت لەسەر هێزێك یان چەند هێزدا پاوانبکرێ، چوونکی ئەو بژاردەیە، لە زیان و بارگرژی بەولاوە هیچ خێرێك بە دوایخۆیدا نەهێنێ و هەر گەل زەرەرمەندی یەکەمی دەبێ.  لە کوردستان راسان جووڵەی تازەی خستۆتە نێو شەقامی کوردی و شارەکانی تری ئێران و ڕێژیم لە ئاستیدا پەشێو و مەلوولە. کەچی بۆ وڵامی فارس زمانێك دەبینین دوو حیزبی خاوەن مێژوو و تێکۆشەری کوردستان، وڵام و قسەکانیان لەو ئاستەی دانەبوون و وەك ئەوەی هەقداری کێشەیەکی گەوەری سیاسی و نەتەوەیی ئەو تۆ نەبن و شوێنێکی ئەوتۆمان لەسەر رووداوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ئێراندا نەبێت. من ناڵێم بە هەر لەوێدا بیاندەنە بەر شەق و پێلاقەی، بەڵام ئێمە دەبێت ڕێزی خەباتی هەر تێکۆشەرێکی کورد بگرین کە بەدژی حکوومەتی ئاخوندی خەبات دەکا و لە هێزەکانی دوژمن دەست دەوشێنی و لیان دەکوژێت. خەباتی کورد خەباتێکی بەتەواوی ڕەوا و بە جێیە و ئەو شٶرشەش تا لوتکەی سەرکەوتن لە سایەی پشتیووانی و هاوپشتی نەتەوەیدا درێژەی دەبێت. دیارە ئەو شۆڕش کاتێکیش زیاتر شوێنی لەسەر رووداوەکانی وڵاتدا دروست دەکا کە کورد بەیەك گوتاری سیاسی و نەتەوەیی بەشداری تێدابکات و ناوماڵی خۆی بەتەواوی ڕێکبخاتەوە و گەڵاڵەی ئامادەکراوی خۆی بۆ بیرورای گشتی گەلانی ئێران بڵاو بکاتەوە.  ئێران بە تەنیا وڵاتی فارس نیە، خاکی کورد و عەرەب و ئازەری و فارس و بەلوچ و کەمینەکانی تریشە و هەموو لایەك دەبێت لەسەر ئەو بنەمایە گفتوو گۆی سیاسی پێکەوە ئەنجامبدەن و لەو پەیوەندیەشدا، ڕێبەری سیاسی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی و بژرادە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لازمە لە هەموو وەختێك زیاتر بەر چاویان کراوەبێ و گوێکانیان زیاتر رووداو و گۆرانکاریەکان ببیسن و تێگەیشتنی باشیان لەسەر قسە و گۆتار و کرداری خۆیان هەبێ و کارێك نەکرێ بۆشایی یەکڕیزی و نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دروست بکرێت. خەڵکی کوردستان بەو ئیرادە سیاسی و گۆڕانخوازییەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا ڕێبەری دەکا، دەکرێ زۆر بەوشیاری ئاگاداری هەڵسوکەوتی کۆمەڵێك بیرتەسکی شۆڤێنیزمی فارس بێ و ڕیگانەدرێت لە کۆڕوکۆبوونەوە نێودەوڵەتیەکاندا خۆیان بەسەر گەلانی وڵاتدا فەرزبکەنەوە و ئەزموونێکی تری مەترسیدارتر زەمینەی سەرهەڵدانەوەی بۆ بڕەخسێت . وڵاتی ئێران لە گەلانی پێك هێنەری دامەزراوە و هەرفارس یان نەتەوەیەکی تر نابێت بەتەنیا خۆی بە خاوەنی بزانێ و سیاسەتی پاوانخوازی و پەراوێزخستنی گەلی کورد و گەلانی تری وڵات ئیدامەی پێبدرێ و براپچووکی بکرێتەوە باو. بەخۆشیەوە ئیدی ئێستا باوی ئەو جۆرە فاکت و قەوانلێدانە  تەقلیدی و سوننەتیانە بەسەرچووە و زۆر وڵاتی گەوری گێتی لە بەردەم هەڕەشەی لێك هەڵوەشان و بچووکبوونەوەدان. ئەگەر لە ئێستاوە سەبارەت بە کۆمەڵێك خاڵ و چەمکی نەتەوەیی و جۆری حوکمڕانی لە ئێرانی داهاتوودا، هێزە کوردستانیەکان قسەی روون و سیاسەتی دیاریکراویان نەبێت، بارودۆخی ڕۆژهەڵاتیش لە هی باشووری کوردستان بەشتر نابێت. ئیڕانیش بێگوومان یەکێك لەو وڵاتانە دەبێت کە چیتر لە سەر خەریتەی تەزویریان لاف و گەزافیان بۆ لێنادرێت و ئەو سیاسەتەیان بۆ ناچێتەسەر کە ئینکاری فرەنەتەوەیی و مافی سیاسی گەڵانی وڵات بکەن. لە ئەگەری داڕمانی دەسەڵاتی ستەمکارانەی ڕێژێمی ئاخوندیدا، کورد سیاسەت و هەڵوێستی سەبارەت بە چۆنیەتی نوێکردنەوە و دامەزراندنی حکوومەتی هاوبەشی نیستیمانی لازمە روون و یەکگرتوو بێ و جەوهەری داڕشتنەوەی دەستوور و حکوومەتی نوێ، لە سەر ئەساسی بنەمای کۆنفیدڕاڵی بێ و سنوورەکانیش بە شێوەی فەرمی ناروونیان پشت ڕاستبکرێتەوەو کورد نابێت ڕێگابدات جارێکی تر مێژوو غەدری لێبکاتەوە و مافی لە بەرچاو نەگیرێ و سنوور و سەراوەردە جوگرافیەکانی بشێوێنرێن. کەس دژی دانیشتن و کفتوو گۆی سیاسی و ڕۆشنبیری لە نێو نوێنەری گەلانی ئێراندا نیە و دیالۆگی ڕاستەقینە لەسەر کۆی بابەتەکانی پەیوەندیدار ئەنجامبدرێن و، پێویستە  زۆر بەروونی و دیاریکراوی بەدژی بیری فراوانخوازی و براگەورەی فارس خەڵکی کوردستان هەڵوێستی هەبێت و بە شوعاری هەموومان براین و ئێرانین، کڵاوی لەبەدارنەکرێتەوە بەسەرکورددا. گەلی کورد زۆر قۆناخی مێژووی گرینگ و مەترسیداری لە گەڵ دەسەڵاتدارانی تاران ئەزموون کردوە و هەتا ئەمڕۆش دەبینین خوێندنەوە و تێڕوانینیان سەبارەت بە فرەنەتەوەیی بوونی ئێران نەگٶڕاوە و دەتوانین بەڕاشکاوی بڵیین زۆرینەیان وەك عەلی ڕەزانوریزادەی دەیان هەوێت کورد بخەڵەتێنەوە و پێناسەی بەتایفە و هۆزی بۆ دابتاشێت.

محمد سلێمانی

29.07.2018

بە کۆمێنتێک بەشداری بکە

هەروەها ببینە

ھەڵدانەوی لاپەڕەی بیرەوەرییەکانی نێو شۆڕش
هەگبەی چەک و قەڵەم

ھەڵدانەوی لاپەڕەی بیرەوەرییەکانی نێو شۆڕش

12 مانگ لەمەوپێش
رۆژهەڵات پێشەنگ یان پشکۆ؟!
وتار

رۆژهەڵات پێشەنگ یان پشکۆ؟!

3 ساڵ لەمەوپێش
فاشیزمی مەزهەبی لە سەراولێژی هەڵدێران
وتار

فاشیزمی مەزهەبی لە سەراولێژی هەڵدێران

1 ساڵ لەمەوپێش
تێوری و هزی نه ته وه گه رایی
وتار

تێوری و هزی نه ته وه گه رایی

3 ساڵ لەمەوپێش
“گەمارۆ” لە بەشێکی نوێی گەڕانەوەدا
هەگبەی چەک و قەڵەم

“گەمارۆ” لە بەشێکی نوێی گەڕانەوەدا

1 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی سێیەم
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی سێیەم

3 ساڵ لەمەوپێش
شەڕی “ئەمین ئاباد” و پاسداری خەواڵوو
هەگبەی چەک و قەڵەم

شەڕی “ئەمین ئاباد” و پاسداری خەواڵوو

3 ساڵ لەمەوپێش
وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، “شەهرام نازری” کۆنسێرتەکانی خۆی هەڵوەشاندەوە
هەواڵ

وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، “شەهرام نازری” کۆنسێرتەکانی خۆی هەڵوەشاندەوە

1 ساڵ لەمەوپێش
ھەڵدانەوەی لاپەڕەی بیرەوەرییەکانی نێو شۆڕش
هەگبەی چەک و قەڵەم

ھەڵدانەوەی لاپەڕەی بیرەوەرییەکانی نێو شۆڕش

11 مانگ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی حەوتەم!
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی حەوتەم!

3 ساڵ لەمەوپێش
نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌
وتار

نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌

1 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا!  بەشی شەشەم!
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی شەشەم!

3 ساڵ لەمەوپێش
سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران
وتار

سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

9 مانگ لەمەوپێش
پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشوور و داکۆکی لە هەمان ماف بۆ رۆژهەڵات پەرە دەستێنێ
هەواڵ

پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشوور و داکۆکی لە هەمان ماف بۆ رۆژهەڵات پەرە دەستێنێ

3 ساڵ لەمەوپێش
یوزھایی كە پارسی نیستند
فارسی

یوزھایی كە پارسی نیستند

3 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

بەخێر بێیەوە!

Login to your account below

Forgotten Password?

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
This website uses cookies. By continuing to use this website you are giving consent to cookies being used. Visit our Privacy and Cookie Policy.