پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

لە گوندی “بێوران”ی خوارێی سەردەشت تێکەڵچوون لەنێوان خەڵک و چەکدارانی ڕژیمی ئێران هاتە ئاراوە

193

رۆژهەڵات تایمز: لە گوندی “بێوران”ی ناوچەی سەردەشت، بۆ جارێکی دیکە لە نێوان خەڵک و چەکدارانی کۆماری ئیسلامی تێکهەڵچوون هاتە ئاراوە و بازاڕی “کێلێ” ئاگری تێبەردرا.

سەرچاوەیەک بە “رۆژهەڵات تایمز”ی راگەیاند کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ۲٦ی پوشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، ژمارەیەک کۆڵبەر لە “بەردەپان”ی سەر بە سەردەشت کەوتنە کەمینی چەکدارانی کۆماری ئیسلامی. چەکداران تەقەیان لە کۆڵبەران کرد و هاوکات دەستیان بەسەر کەلوپەل و کۆڵەکانیاندا گرت. دژ بەو هێرش و تاڵانەی چەکدارانی کۆماری ئیسلامی، خەڵکی گوندی “بێورانی خوارێ” هێرشیان بردە سەر پاسگا و کۆڵەکانیان ئەستاندەوە. لە نێو گوندی “بێوران”یش خەڵک هێرشیان کردە سەر ماشێنێکی نیرووی ئینتزامی کە بە مەبەستی هەڕەشە لە خەڵک، هاتبووە ناو ئاوایی. خەڵک ماشێنەکەیان تێک شکاند و مەئموورەکان ڕایانکرد. لەو تێکەڵچوونانەی نێوان خەڵک و چەکدارانی کۆماری ئیسلامیدا، بازاڕی کێلێ ئاگری تێبەر دراوە و تێکەڵچوونەکان تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە لەنێوان خەڵک و هێزەکانی پاسگای “بەردەپان” درێژەی هەیە.

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More