ڕۆژی ١١ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٧ چەکدارانی ئیدارەی ئیتلاعات و هێزی ئینتزامیەکان لە ناوچەی سنوری نێوان ئێران و عێراق و لە شوێنێک بەناوی سەرچاوەی باژار کەسێکی خەڵکی بێوران بەناوی ڕەحیم محەممەد پوور دەدەنە بەر گوللە و گیانی لێدەستێنن.
بە گوێرەی زانیاریەکان ناوبراو بەیانی لەکاتی گەڕانەوەی بۆ گوندی بێوران بەهۆکارێکی نادیار لەلایەن چەکدارانی ڕژیمەوە تەقەی لێکراوە و گیانی لەدەست داوە.
دەگوترێ هەر دوابەدوای کوژرانی و هەمان ڕۆژ هێزەکانی ڕژیم هەڵکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و دوای بردنی کەل و پەلی شەخسی ناوبراو ژنەکەشیان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات کردووە.
تا ئێستا و تا ئامادەکردنی ئەو هەواڵە لەمەڕ هۆکاری کوشتنی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەست دا نیە.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە