ئەمڕؤ ڕێکەوتی 20-01-2021 کاتژمێر 23:39
  • چوونەژوورەوە
ڕۆژهەڵات تایمز
-3 °c
Mahabad
-10 ° 5 شه‌م
-12 ° هه‌ینی
-9 ° شه‌م
-5 ° 1 شه‌م
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی

Rojhelattimes بڵاوکردنەوە لەلایەن Rojhelattimes
2 ساڵ لەمەوپێش
لەبەشی مانشێت
0 0
0
دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی
0
جار هاوبەشکراوە
190
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردنهاوبەشکردن

١ ـ سەرەتا بەخیرهاتنتان دەکەم و تکایە خۆت بە خوێنەرانی ماڵپەرەکەمان بناسێنە؟
سەرەتا منیش سوپاستان دەکەم بۆ ئەوەی زەحمەتتان کێساوە بۆ ئەو وتووێژە. ئەمن ناوم ئاوات ئیبراهیمی ، کوڕی عومەر تەمەن ٣٤ ساڵەم و خەڵکی شاری سەردەشتم.
٢ ـ جەنابت پێش ئەوەی کە وڵات و شارەکەت بەجێ بێڵی کار و پیشەت چی‌ بووە؟
ئەمن وەک خۆم کاری تاکسیرانیم دەکرد و لە سۆنگەی کارەکەمەوە خەڵکێکی یەکجار زۆر لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای شاری سەردەشت و دەوربەرم دەناسی.
٣ ـ لەگەڵ بڵاو بوونەوەی پرسی ڕێفراندۆمی کوردستان، خەڵک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاورەوانی ئاکامی ڕێفراندۆمیان دەکرد و کەم و زۆر خۆیان بۆ بەشداری لە شادی و خۆشی خەڵکی باشووری کوردستان دا ئامادە کرد بوو، جەنابت لە شاری بانە دوای ئاکامی ڕێفراندۆم بەشداریت لە خۆپێشاندانی خەڵک دا کرد؟ ئەگەر بەشدار بووی چۆن و بە چ شێوازێک بەشدار بووی؟
وەک لە پرسیاری سەرەوەدا باسم کرد ئەمن بە هۆی پیشە و کارم خەڵکم زۆر دەناسی و لە نێو ئەوانیش دا هەندێک لاوم دەناسین کە سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون، ئەمن وەک خۆم وەک لایەنگرێکی حدک لەگەڵ ئەوان هاوکاری جۆراوجۆرم هەبوون و لە کاتی ڕێفراندۆمی بوشووەی کوردستانیش دا بریار بوو ئێمە لە سەردەشت خەڵک سازمان بدەین، بەڵام دواتر بە هۆی کارێکەوە چوومە شاری بانە. لە سەریەک شاری بانە ناوەندی بازرگانی و تەجارەتە و خەڵک لە هەموو ئێران را سەردانی ئەو سارە دەکەن ، هەر بۆیە بۆ ئەوەی بە خەڵکانی غەیرە کورد نیشان بدەین کە ئێمە بە ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان کە بۆ سەربەخۆیی کوردستان بوو خوشحاڵین و کورد لە هەموو پارچەکان برا ی یەک و نەتەوەیەکن. هەر بۆیە منیش وێرای خەڵکی شاری بانە لێبراوانە و نەترسانە چوومە سەر شەقام و ئەو ڕۆژە بۆ من گرینگترین کاری سیاسی بووە کە شانازی بە بەشداربوونی خۆمەوە دەکەم کە لەم پرسە نەتەوەایەتی‌یەدا بەشداریم کردووە.
٤ ـ رژێمی ئێران و کاربەدەستانی حکوومەت لە حاڵی ئامادە باشی دابوون بۆ ئەوەی پێش بە شاڵاوی خەڵک و خۆپێشاندەران بگرن، ئایا ئێوە گەنجەکان و بە تایبەت بۆ خۆت لەو کات و ساتەدا ترسی گیران و لێدانت نەدەکرد؟
لە مێژ ساڵە وتەیەکی بە نرخی شەهید دوکتور قاسملوو سینگ بە سینگ دەگەرێ کە دەڵێ: ئەگەر نەسڵی ڕابردوو ئەرکی خۆیان چاک بەجێ گەیاندبا ڕەنگ بێ ئێمە ئەمرۆ شەهیدمان نەبا و ئەگەر ئێمە ئەمرۆ ئەرکی خۆمان بە باشی بەریوە بەرین بە دڵنیایەوە نەسڵی داهاتوو شەهید نابێ. لە سەر ئەم ئەساسە و بە هەست بە بەرپرسایەتی کردن منیش نەترسانە و بوێرانە بەشداریم کرد ، ترسی گیران و راودونان لە نێو کۆماری ئیسلامی ئێراندا هەمیشە هەیە، بەڵام خۆ مرۆڤ ناتوانێ تا سەر بە کۆیلەیی بژی و دەبێ ئەو کۆت و بەند و زەنجیرە بە هاتنە سەر شەقام لەخۆی بکاتەوە و خۆی و هاووڵاتیانی ڕزگار بکات.
٥- ئایا ئەندام و یا لایەنگری هیچ ڕێکخراوەیەکی سیاسی کورد بووی و یا هەروا خۆڕسکانە لە خۆپێشاندان دا بەشداریت کرد؟
وەک خۆم کاتێک لە نێوخۆی وڵات بووم لایەنگری حیزبی دێموکراتی کوردستان بووم و بەردەوام لەگەڵ ئەو پۆلە لاوەی لە پرسیاری سەرەوەدا ئاماژەم پێداوە لە پەیوەندی و لە بیروڕا گۆرینەوە دا بووم، بەڵام هەر کە ئێرانم بەجێ هێشت و گەیشتمە وڵاتی سوئێد خۆم بە کۆمیتەی حدک لە سوئێد ناساند و ئێستا بە خۆشیەوە ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانم. بەڵام دیسان دووپاتی دەکەمەوە کاتێک لە نێوخۆی وڵات بووم تەنیا لایەنگری ئەو حیزبە بووم و بەس.
٦ ـ دوای خۆپێشاندان و هاتنە مەیدانی هێزەکانی سوپا و بەسیج و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێوە چیتان کرد؟ ئایا کەستان دەست بەسەر کرا؟ ئایا بۆ خۆت هەڕەشەی گیرانت لە سەر بوو؟
بەداخەوە دوای هەموو خۆپێساندان و ئاکسیۆنێک هێزی بە ناو ئەمنییەتی ئێران دەکەونە گیانی خەڵک و لە ڕێگای سیخورەکانیانەوە ئەو کەسانەی کە پێشەنگی ئاکسیۆن و خۆپێشاندان و کۆبونەوەکان بوون دەگرن و یا نوخبەکان بانگ دەکەن و ئازار و ئەشکەنجە و بێ‌ حورمەتیان پێدەکەن و بەم شێوەیە دەیان هەوێ چاوترسێنیان بکەن. بەشێک لەو گەنجانەی کە هاوتەمەنی خۆم بوون بەداخەوە گیران کە لیرە بە هۆی باری ئەمنییەتی ناومهوێ ئاماژە بە ناوەکانیان بکەم، بۆ خۆم لە ژێر زەرەبین دابووم و لە ڕیگای دۆستێکی خۆمە ئاگادار کرام کە خۆم بشارمەوە و خۆ بەدەستەوە نەدەم و دوای ئەم ئاگاداری‌یە بریارم دا بۆ ئەوەی نەگیرێم وڵات بەجێ بێڵم.
٧ ـ ئایا لە کاتی خۆپێشاندانەکان دا ئاڵای کوردستان و یا نووسراوە و پلاکارد و بەیاننامەی هیچ حیزبێکت بە دەستەوە بووە؟
لەبەر ئەوە خۆپێشاندانەکە بۆ سەربەخۆیی کوردستان بوو، زۆر ئاسایی بەشێکی زۆر لە خەڵک جل‌وبەرگی جۆراوجۆر لە ڕەنگی ئاڵای کوردستانیان پۆشیبوو، بۆ خۆم ئاڵای کوردستانم بە دەستەوە بوو و هەموو خەڵکەکە بە شادمانی یەکتریان لە ئامیز دەگرت و درووشمی بژی کوردستان و بمرن دوژمنانی کوردستان و سروودی ئەی ڕەقیب ئاسمانی شاری داگرت بوو و هەموو لایەک پیرۆزباییمان لە یەکتر دەکرد.
٨ ـ جەنابت ئێستا وڵاتی خۆتت بەجێ هێشتووە هۆکاری ڕۆیشتنەدەر لە ئێران ترس لە گیران و راودوونان بوو یا هەڕەشەی تایبەت لە سەر بوو؟
دوای خۆپێشاندان و گیرانی هەندێک لە کەس و نوخبە دیارەکانی ئەو خۆپێشاندانە منیش ترسی گیرانم هەبوو، دۆستێک ئاگاداری کردمەوە کە رژێم چاوی بە سەرەوە هەی و گووتی دەبێ ئاگام لە خۆم بێ، هەر بۆیە بۆ ئەوەی هەر بە گەنجی و لەوباردۆخە دا نەکەومە بەندیخانە بریارم دا کە ئێران بەجێ بێڵم، دوای دەرباز بوون ئاگادار کرامەوە کە رژێم بە دوام دا گەراوە بۆ گرتنم.
٩ ـ ئێستا کە وڵاتی خۆتانت بەجێهێشتووە هەستت چۆنە و پێت وایە ئەگەر بگەرێیەوە مەترسی لە سەر گیانت دەبێ؟
بەڵێ هیچ شک و گومانم نییە لەگەڵ گەرانەوەم بۆ ئێران دەگیرێم و لە سەر خۆپێساندان کێشەم بۆ ساز دەکەن و دواتریش بە هۆی ئەوە ئێرانم بە جێهێشتووە زیاتر گوشارم دەخەنە سەر و گیانم لە مەترسی دا دەبێ.
١٠ ـ ئەگەر بۆ خۆت تێ‌بینی و یا شتێکت هەیە بۆ خوێنەران باسی بکەی دەتوانت وەک کۆتا پرسیار لەم بەشەدا بینووسی و سوپاسی بەشداریت دەکەم بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکان.
لە کۆتایی دا جارێکی دیکەش سوپاستان دەکەم بۆ ئەو دەرفەتەی کە بۆ منتان ڕەخساند و لە دوایین قسەم دا داوا لە لاوانی کوردستان دەکەم کە یەکگرتوو و یەکریز و نەترس بن و هەوڵ بدەن کە هەموو کارە دزێوەکانی کۆماری ئیسلامی لەقاو بدەن و نەکەونە داوای رژێم و ئاگایان لە خۆیان و لە گەلەکەیان بێ، رژێمی ئێران بۆ خۆی ماکەی درووست کردنی تیرۆر و تۆقاندنە، ریشەی بێکاری و هەژاری بە ناخی خەڵکدا چۆتە خوار، بڵاو کردنەوەی ماددە سڕکەرەکان لە لایەن رژێم و دەست و پێوەندەکانیانەوە لە کوردستان بۆتە دیاردەیەک کە هەموو کەس بە ئاشکرا دەزانێ کە کۆماری ئیسلامی بۆ نەخۆش کردنی لاوانی کورد ئەنفالی سپی بەریوە دەبا و بە بڵاو کردنەوەی مەواد دەیهەوێ خەونی ئازادی و بیری نەتەوەیی لە مێشکی لاوان دا بسڕێتەوە.
جارێکی دیکەش سوپاس بۆ ئێوەی ئازیز و هیوادارم کە ڕۆژێک بە ئازادی و لە نەمانی کۆماری ئیسلامی دا بگەرێمەوە زێدی لە دایکبوونی خۆم.

پێکهێنانی دیمانە : ماڵپەڕی گیاڕەنگ

بە کۆمێنتێک بەشداری بکە

هەروەها ببینە

پەیامەکان پێش رۆکێتەکان گەیشتبوون
وتار

پەیامەکان پێش رۆکێتەکان گەیشتبوون

1 ساڵ لەمەوپێش
سەبارەت بە دەستڕێژی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە کۆڵبەرانی ناوچەی سەردەشت، “رۆژهەڵات تایمز” زانیاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە
مانشێت

سەبارەت بە دەستڕێژی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە کۆڵبەرانی ناوچەی سەردەشت، “رۆژهەڵات تایمز” زانیاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە

4 ساڵ لەمەوپێش
دەستەی بەڕێوەبەریی کاتی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکان لە هەر دوو بەشی حیزب پێک هاتووە
مانشێت

دەستەی بەڕێوەبەریی کاتی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکان لە هەر دوو بەشی حیزب پێک هاتووە

1 ساڵ لەمەوپێش
ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامەی بیلدی ئاڵمانی لە سەر ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی مخالیفانی
دەنگ وڕەنگ

ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامەی بیلدی ئاڵمانی لە سەر ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی مخالیفانی

3 ساڵ لەمەوپێش
تێوری و هزی نه ته وه گه رایی
وتار

تێوری و هزی نه ته وه گه رایی

3 ساڵ لەمەوپێش
جاڕێکی تر باسێ چەند ووشەیکێ کوردی ڕەسەن دەکەین
وتار

جاڕێکی تر باسێ چەند ووشەیکێ کوردی ڕەسەن دەکەین

11 مانگ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی دووەم

3 ساڵ لەمەوپێش
شەڕی “ئەمین ئاباد” و پاسداری خەواڵوو
هەگبەی چەک و قەڵەم

شەڕی “ئەمین ئاباد” و پاسداری خەواڵوو

3 ساڵ لەمەوپێش
مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی لەژێر فشاردا وڵاتی بەجێ هێشت
هەواڵ

مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی لەژێر فشاردا وڵاتی بەجێ هێشت

3 ساڵ لەمەوپێش
تیشه را باید بر ریشه زد
فارسی

تیشه را باید بر ریشه زد

3 ساڵ لەمەوپێش
‎ایا شرایط فعلی تا چە حد شبیهە انقلاب ١٣٥٧ است ؟
فارسی

‎ایا شرایط فعلی تا چە حد شبیهە انقلاب ١٣٥٧ است ؟

1 ساڵ لەمەوپێش
بیوگرافی هنرمند بزرگ سردشتی خضر قادری گرماوی مشهور به خله درزی
مانشێت

بیوگرافی هنرمند بزرگ سردشتی خضر قادری گرماوی مشهور به خله درزی

3 ساڵ لەمەوپێش
“رۆژهەڵات تایمز” یەکێک لە شوێنە نهێنییەکانی چالاکیی ناوەکی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەکا
مانشێت

“رۆژهەڵات تایمز” یەکێک لە شوێنە نهێنییەکانی چالاکیی ناوەکی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەکا

3 ساڵ لەمەوپێش
تازەلاوەکەی گەڕەکی “سێ‌ئاشان”
هەگبەی چەک و قەڵەم

تازەلاوەکەی گەڕەکی “سێ‌ئاشان”

1 ساڵ لەمەوپێش
هەواڵ

چالاکێکی سیاسی دیکە لە ژێر گوشاری هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم وەڵاتی بەجێهێشت

3 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

بەخێر بێیەوە!

Login to your account below

Forgotten Password?

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
This website uses cookies. By continuing to use this website you are giving consent to cookies being used. Visit our Privacy and Cookie Policy.