رۆژهەڵات تایمز: دوو بەرهەمی شاعیر و نووسەری مهابادی مامۆستا “رەسووڵ کەریمی” لە تالاری “وەحدەت”ی شاری مهاباد پەردەیان لەسەر لادرا و کەوتنە بەر چاوی خوێنەران و کتێبخانەی کوردییەوە. رۆژی شەممە ٢٥ی خەرمانی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە بەشذاری دەیان کەس لە رۆشنبیران و نووسەران و ئەدیبانی شاری مهاباد و ناوچەی موکریان، لە رێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە تالاری “وەحدەتی” شاری مهاباد پەردە لەسەر دوو بەرهەمی شاعیر و نووسەر “رەسووڵ کەریمی لادرا کە بریتی بوون لە چیرۆکی “حەیدەر بابا” کە لە زمانی ئازەرییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی و چیرۆکی “مەم و زین” لە شێوەزاری کوردیی کرمانجییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر شێوەزاری کوردی سۆرانی.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە