پێگەیەکی ئازاد بۆ ڕۆژنامەنوسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

سەبارە بە خۆپێشاندانەکانی ئێران، کۆمەڵێک ژنی خەباتکاری کورد بانگەوازێک بڵاو دەکەنەوە

24

رۆژهەڵات تایمز: بانگەوازی کۆمەڵێک لە ژنانی خەباتکاری کورد
هەڵوێستەکانمان پێناسەمان ئەکەن
دۆخی ئاڵۆزی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ساڵانی ڕابردوودا و بێ پەروایی کۆماری ئیسلامی لە پیلانگێڕی لە هەموو ناوچەکەدا و پەیڕەوکردنی سیاسەتی تێکدانی باری ئەمنی هەموو وڵاتانی ناوچە بەو خیاڵە کە خۆیان وەکوو تێکدەر هیچ پریشکێک لەو ئاژاوەگەلەیان بەرناکەوێ، هەموو نیشانەکانی وەزعی ئەمڕۆی ئێرانیان پێ بوو. کۆماری ئیسلامی ئێران، بە هەموو باڵەکانییەوە، کە پێیوابوو تووی بێهیوایەکی درێژماوە کە لە ناو دانیشتوانی ئێراندا چاندوویانە ئەگەری هەر جۆرە ناڕەزایەتی دەربڕینێکی لەناوبردووە، سەرمەستانە خەریکی ئاژاوەنانەوە و زیادەڕەوی لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بوو، لە تێکدانی وەزعی سوریە و یەمەن و موشەک هاویشتن بۆ واڵتانی ناوچە هەتا لەشکرکێشی و داگیرکردنی ئاشکرای بەشێک لە باشووری کوردستان. بۆ ئەو مەبەستانەش پارە و سامانی خەڵکی دانیشتووی ئەو واڵتە بوو کە لە پێش چاوی خۆیان سەرفی خولیای زیندووکردنەوەی ئیمپراتوری سەفەوی کرا. بێخەبەر لەوەی کە مرۆڤ بە پێی سروشتی خۆی کە هیچی بۆ دۆڕاندن نەما، هۆکارێکیشی بۆ سەرنەویکردن نامێنێ و ئەو ئاگرە کە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەدا هەڵی کردووە کەوتۆتە داوێنی خۆی و ئێستا هەموو هەوڵێک ئەدات کە بیکوژێنێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێگای مێکانیزمە هەمیشەییەکانی خۆی واتە کوشتن، زیندانی کردنی چاالکان، ترساندن و دەنگۆ باڵوکردن، ئاڵۆزکردنی هەرچێ زیاتری فەزای هەواڵ گواستنەوە و ئەمنیەتی کردنی دۆخی شارەکان، هەوڵ ئەدات دیسان کۆنترۆڵی وەزعەکە بگرێتەوە دەست. دیارە ئەگەری سەرکەوتنی کۆماری ئیسالمی لەو کارەدا بە واتای دەست پێکردنی دەورێکی تازەی ڕاووڕووت، کۆشتار و زیندانی کردنی خەڵک و بێهیواییە کە ڕەنگە ماوەیەک بخایەنێ. بۆیە ئیستا کە فاکتەرە ناوچەیی و جیهانیەکان و دۆخی ئابووری و ناوخۆی دەسەاڵتی گەندەڵی سیاسی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو دەرخەری ئیمکانی داڕمانی یەکجاری ئەو سەرچاوەی نەهامەتی و شەڕەیە، هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی خەڵک وەکوو ئەکتەری یەکالکەرەوە ئەرکی هەر مرۆڤێکی شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازە. شۆرشی ئەمجارە، شۆڕشی مافخوازی توێژ و چینە ستەملێکراوەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ئەوانەی بە درێژای چل ساڵ لە ژێر گوشاری جۆراوجۆری ئابووری و کۆمەاڵیەتی و سیاسیدا بوون هەنووکە بۆ وەدەست خستنەوەی کەرامتی ئینسانی پێشێلکراویان ڕاپەڕیون. بە لەبەرچاوگرتنی سرووشتی کەرامەتخوازی ئەم شۆڕشە، ژنان وەکوو یەکێک لە ژێردەستەترین بەشەکانی کۆمەڵگای ئێران و کوردستان کە بە درێژای تەمەنی ئەم حکومەتە بە شێوازی جۆراجۆر و بە هۆی یاساکانی شەرعی و دژە ژن، سووکایەتی و ئازاریان چێشتووە و بەردەوام بۆ مافەکانی خۆیان بەربەرەکانیان کردووە، ئێستا ئامادەیی ئەوەیان هەیە کە وەکوو یەکێک لە کۆڵەکە کاریگەرەکانی ئەم شۆڕشە ڕۆڵی تایبەتی خۆیان بگێڕن. ئێمە وەکوو ژنانی خەباتکاری کوردستان، هەموو ڕێکخراوەکانی ژنان و هەموو کەسایەتییە چالاکەکانی ژنان کە جێ پەنجەیان لە خەباتی نەتەوایەتی کورد و خەباتی یەکسانی خوازی ژنان دا دیارە، بانگهێشتئەکەین بۆ پێکهێنانی هاودەنگییەکی گشتی کوردستانی بە مەبەستی پشتگیری لە شۆڕشی نەتەوەکانی ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی. پاڵپشتی هەمەلایەنە لە ژنانی ڕاپەڕیو بۆ وەدیهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان و ڕێکخستنی چالاکی میدیایی و سیاسی هاوبەش لە دەرەوەی واڵت تایبەت بە دۆخی ژنی کورد لەم ڕاپەڕینەدا، بۆ گەیاندنی دەنگی ژنانی کوردستانی ڕۆژهەاڵت بە گوێی دنیا و ڕاکێشانی سرنجی کۆمەڵگای جیهانی بۆ خەباتی ئەوان ئەرکێکی نەتەوەییە. شۆڕشی ئەمجارەی کوردستان لە واڵتی “قەدەم خەیر”ی نەمرەوە لە لۆرستان و ئیالم و کرماشانی دڵی کوردستانەوە دەستی پێکردووە و ناوی ئەو ژنە خەباتکارە دەتوانێ ببێتە ناوی ڕەمزی سەرکەوتنی شۆڕشی یەکسانیخواز و شوناسخوازی ژنی کورد. ژنانی کوردستان بە ئامادەبوونی خۆیان لەم شۆڕشەدا بنەمای مافەکانی خۆیان لە داهاتوودا بە دەستی خۆیان جێگیرئەکەن و بە ئاگاهی بە ئەو ڕاستییە کە “ماف نادرێ بەڵکوو وەردەگیرێ” ئەتوانن هەنگاوی بەهێز و کاریگەر بۆ ساز کردنی یەکێتی نەتەوەی کورد لە سەر بنەمای یەکسانی ژن و پیاو هەڵگرن. بێ گومان، سەرەڕای زەبروزەنگی دەسەڵاتی ئێران، سەرکەوتن نزیکە و ئەم سەرکەوتنە بەستراوی ڕادەی یەکگرتوویی و هەستکردن بە زەرورەتی هەوڵی بێوچان و هاوبەش لە نێوان هەموو ئەکتەرەکانی کۆمەڵگایە، لە ژنان و پیاوانی خاوەن بیر و بەرپرسیار هەتا هێزە سیاسی و مەدەنی یەکان. بە هیوای داهاتوویەکی گەش و ڕوون بۆ ژنی کورد، داهاتوویەک کە دەستە بە هێزەکانی خۆی ئەیخوڵقێنێ. کۆمەڵێک لە ژنانی خەباتکاری کوردستان ٢٠١٨.١.٥
گوڵاڵە کەمانگەر، نۆڕوێژ
شکۆفە قوبادی، سوید
سوسەن محەمەدخانی قیاسوەند، فەڕانسە
کوێستان گادانی، نۆروێژ
شوکریا مەحمودی کوردستانی، ئامریکا
فاتیمە عوسمانی، کوردستان
سۆهەیال قادری، کوردستان
شەهال دەبباغی، سوید
شلێر باپیری، نۆروێژ
لەیلا محەمەدی، سوید
جەمیلە ڕەحیمی، سوید
کوێستان فتوحی، ئاڵمان
گوڵاڵە شەڕەفکەندی، سوید
ئاڤا هۆما، کانادا
پەری ڕەشیدیان، نۆروێژ
توبا ئەلیاسی، نۆروێژ
سوڕەیا فەللاح، ئامریکا
مریەم عەلیپوور، نۆروێژ
شلێر حەسەنپوور، سوید

This website uses cookies to improve your experience. We'll assume you're ok with this, but you can opt-out if you wish. Accept Read More