به ئه‌مانه‌تەوە بۆ مێژوو، بۆ نه‌وه‌ی نوێ
شۆڕش ئه‌سه‌دزاده:
له ڕێكه‌وتی ٣١-١٠-١٩٨١ی زایینی، به خشكه‌یی وه‌ك هه‌میشه خۆمان گه‌یانده ناو شاری مه‌هاباد. هه‌موومان خه‌ڵكی شار‌و و دەووروبه‌ر بووین. شاره‌زا بووین، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری پێشمه‌رگه‌كانی لكی “یه‌ك” بووین. دوای كۆبوونه‌وه‌و دابه‌ش وونی كوڕه‌كان بۆ شوێنی دیاری كرا‌و، شه‌هید “یوسف سازواری” فه‌رمانده‌ری ئه‌م عه‌مه‌لیاته بوو، بڵاوه‌مان پێكرد و هه‌ر ده‌سته‌ی بۆ شوێنی خۆی ڕۆیشتین.
ده‌بوو هه‌موومان شه‌وێ له جێگای خۆمان دابمه‌زرێین و ئاماده بین بۆ سبه‌ینێ هه‌موومان ده‌مانزانی كام ده‌سته له كوێیه.ئێمه سێ كه‌س بووین ، كاك “ناسر پیرانی”بۆ خۆم پێشمه‌رگه‌یه‌كی دی به ناوی “حوسین” كه ئێستا له ناو خۆیه. له ماڵه مجێوره‌كه‌ی مزگه‌وتە “بابه خه‌ڵیفه”ی‌دا بووین له سه‌ر خیابانی “زه‌ند”شه‌وێ ئه‌و سێ كه‌سه‌مان چووینه ئه‌و ماڵه دوو دیویان هه‌بوو به‌ڵام هه‌موومان له یه‌ك دیو دا بووین. ماڵه‌كه‌یان هه‌ر له‌ناو مزگه‌وته‌كه‌دا بوو پازده پلیكانێك بلند بوو دیوه‌كانیان له‌سه‌رێ بوون ڕاستیه‌كه‌ی ئێمه‌یان نه‌ده‌ناسی نه‌یانده‌زانی ئێمه چكاره‌ین بۆیه ڕوویه‌كی زۆریان نه‌داینێ. ئێمه‌ش پێمان نه‌گووتن كه پێشمه‌رگه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی تا سبه‌ینێ ده‌رده‌سه‌رمان بۆ درووست نه‌بێ ! ئه‌وانیش زیاتر پێیان وابوو ئێمه جاشین و سه‌ر به حكوومه‌تین بۆیه هیچ خزمه‌تێكی وایان نه‌ده‌كردین!!
گوزه‌راندمان تا سبه‌ینێ ، بۆ به‌یانیه‌كه‌ی ئێمه شه‌هید “جه‌لال موئمنی” دیده‌بانمان بوو زوو زوو ده‌هات هه‌رچی خه‌به‌رێكی تازه هه‌بوایه پێی ده‌كووتین. نزیك به نیوه‌ڕۆ بوو به په‌له هات گووتی: ئه‌وه
“قادره سمێڵ”ی جاش به خیابانێدا به‌ره‌و ئێره دێته خوار.زۆرم هه‌وڵ دا كه كاك “ناسر” ڕازی بكه‌م تا به زیندوویی بیگرین، موافق نه‌بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌بین، هات و ڕۆیشت و گرتنی زۆر ئاسان بوو به‌ڵام نه‌بوو !
“یوسف” و كوڕه‌كانی دی چه‌ند ماڵێك له‌ولاتری ئێمه‌وه بوون ، سه‌عاتێك دواتر بوو به ده‌نگه ده‌نگ و هه‌را هه‌رایه‌كی زۆر له خیابانێ “جه‌لال” هات گووتی: ئه‌وه ته‌زاهوراته “دوخته‌رانی زینه‌ب” و پاسداریشیان له‌گه‌ڵه شوعاری مرگ بر دێموكرات ده‌ده‌ن و به‌ره‌و لای ئێره دێن، به خیابانێدا دێنه خوارێ. هاتن گه‌یشتنه ڕاستی ئێمه له‌وێ هه‌موو ڕاوه‌ستان و “مرگ بر دمكرات مرگ بر دمكرات”
ئه‌و خیابان و كووچانه‌ی پڕ كردبوو ، جوابمان نارد بۆ “یوسف” كه ئێمه لێیان ده‌ده‌ین،خێرا جوابیان نارده‌وه نه‌كه‌ن ده‌ست ڕاگرن لێیان مه‌ده‌ن ، ئه‌وانه‌یان بۆیه ناردوون تا لێیان ده‌ین و ته‌بلیغاتی خراپی پێوه بكه‌ن دژی حیزب كه ئێمه ژن و منداڵ ده‌كوژین. هه‌رواش بوو زۆربه‌ی ژنه‌كان منداڵی ساوایان پێ بوو! ئێستاش نه‌مانزانی ئه‌و هه‌موو دوخته‌رانی زینه‌به‌یان له كوێڕا هێنا زۆرمان پێ سه‌یر بوو
وابزانم شكی پێشمه‌رگه‌یان كردبوو به نیاز بوون كاره‌ساتێك بقه‌ومێنن ،هه‌ر نه‌هاتینه ده‌رێ ئه‌وانیش مه‌جبوور ڕۆشتن هه‌تا لای دوا نیوه‌ڕۆ هاتینه‌ده‌رێ هه‌رچی پاسدار و سه‌رباز له خیابانێ بوون كوڕه‌كان لێیان دان و كه‌لاكه‌كانیان له‌وێ به‌جێ مابوون. ئه‌من و “حوسین” چوینه سه‌ری كووچه‌ی هۆتێل “سه‌یران” ڕووبه‌ڕووی مجه‌سه‌مه‌ی “شا” ئه‌وێمان گرت ،خه‌ڵك هه‌روا هه‌ڵده‌هاتن و دوكان و بازاڕ داده‌خران و به‌ره‌و ماڵه‌كانیان ده‌بوونه‌وه. مه‌دره‌سه‌ش له‌وكاتیدا ده‌ڕۆشتنه‌وه هه‌م ته‌قه بوو هه‌م خه‌ڵك و منداڵانی مه‌دره‌سه هه‌ڵده‌هاتن به‌ره‌و ماڵ. سێ ژن له خیابانی “حافیز” ڕا ده‌هاتن كه گه‌یشتنه ئێمه به خۆیاندادا و گووتیان: ئه‌وه‌تا پاسدار ئاگاتان له خۆتان بێ. زانیمان به كن دووكانه‌كانی بازاری “ڕوز”دا ده‌یانه‌وێت بێن سه‌ری ئه‌و كوچه‌ی ئێمه‌ی لێین بگرن. ئه‌وانیش نه‌یانده‌زانی ئێمه‌ی لێین سێ پاسداری دیكه‌ش هه‌ر ڕاسته و ڕاست به ناو چیمه‌نه‌كانی پاركی “شا”دا ده‌هاتن كه ئێمه‌یان نه‌دیبوو، ئێستا به یارمەتی ئه‌و ژنانه و به‌وه‌ی بۆ خۆمان لێمان دیار بوو ده‌مانزانی
هه‌م ڕووبه‌ڕوو بۆمان دێن هه‌م به‌لای ده‌ستی چه‌پ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن ئێمه‌ش ئاماده. ئه‌وانه‌ی لای ده‌ستی چه‌پمان لێ‌دیار نه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وانی ڕووبه‌ڕوومان ده‌هاتن لێمان دیار بوون و نزیكیش بوون گه‌یشتنه بن ئاسكه‌كان هه‌ڵوێسته‌یه‌كیان كرد و ده‌یانه‌ویست به هه‌ڵاتن بێنه سه‌ری ئه‌و كوچه‌ی كه ئێمه‌ی لێین له نه‌رده ئاسنه‌كان هاتنه ئه‌م دیوو گووتم: جا “حوسێین” گیان له‌به‌رت مرم نابێ كه‌سیان ده‌رچن، وێكڕا لێماندان هه‌رسێكیان به‌ربوونه‌وه، هه‌ر لاقه فرته‌یان بوو. ئه‌وانه‌ی به لای دوكانه‌كانی بازاری ڕوزدا هاتبوون كه زانیان پێشمه‌رگه‌ی لێیه هه‌ڵاتنه‌وه به‌ره‌و هوتێل “مه‌هاباد” كه پایه‌گای خۆیان بوو.دیتم بە هەڵاتن پەرینەوە ناو کارێژی “ئیران پەیما” له‌وێ هێندێك دووكانی بۆتكه‌یی لێبوون خۆیان له‌بن ئه‌و دوكانانه هاویشت ئێمه‌ش نه‌مانده‌هێشت هه‌ڵێن تازه ڕێگایان نه‌بوو هه‌ڵێن و گیریان كردبوو له‌وێ. خیابان هێشتا خه‌ڵك و منداڵی مه‌دره‌سه‌ی لێ مابوو كه به ماته ماته‌و پۆل پۆل هه‌ڵده‌هاتن. چاوم لێ بوو منداڵێكیان گرت و له لای خۆیان ڕایانگرت ،ده‌نگی گریانی ده‌هات و ده‌یقیژاند. جار جار پیشانیان ده‌داین تا ته‌قه‌ی لێبكه‌ین و خۆیان بتوانن هه‌ڵێن، یه‌كیان هه‌ڵات لێماندا له‌وێ به جێ‌ما،چاومان لێی بوو كچه‌كه‌یان فڕێداو هه‌ڵاتن، وێكڕا لێماندان یه‌كیان كه‌ووت و ئه‌وی دی هه‌ڵات به سینه خیز خۆی گه‌یانده بن بۆتكه‌یه‌ك به‌ڵام دیتم كچه‌كه‌ش به‌ربۆوه، ده‌مزانی كه‌سانێك لێی نزیكن و بانگی ده‌كه‌ن، ئاگرم تێبه‌ربوو وه‌ك شێتانم لێهات چوون ده‌مزانی من لێم‌دا ده‌موویست بچم و له‌باوه‌شی كه‌م ڕزگاری كه‌م، به‌ڵام دیتم بۆخۆی هه‌ستاو هه‌ڵات ئۆخه‌یه‌ك له دڵم گه‌ڕا كه برینه‌كه‌ی زۆر نیه ده‌نا نه‌یده‌توانی هه‌ستێ و بڕوا ،هه‌ر له فكریدا بووم له هوتێل مه‌هاباده‌وه به ئاڕپێجی و بیكه‌یسی دایانگرتین،ئاگریان له‌سه‌ر پشتی كردینه‌وه بۆ ماوه‌ی ده ده‌قه پازده ده‌قه هه‌روا به توندی لێیان داین ، له‌و كاته حه‌ساسه‌دا دیتم ،دایكم په‌یدا بوو له‌گه‌ڵ كاك “ناسر” و “كه‌ماڵی سمایلزاده” ،كاك “ناسر” گووتی: ئه‌وه شۆڕش زه‌ق و زیندوو كێ ده‌ڵێ نه‌ماوه!؟
وه‌زعه‌كه زۆر خراپ بوو ئه‌وانیش ئه‌وه‌یان نه‌ده‌زانی هات و خۆی پێدادام و تێر تێری ماچی كردم ،كووچه‌كه پلیكانی هه‌بوو له به‌ر دایكم هاتبوومه خوارێ “حوسین” به ته‌نیا له‌وێ بوو من له‌گه‌ڵ دایكم و كاك “ناسر”و “كه‌ماڵ” بووم كه “حوسین” هه‌ڵاته خوارێ و گووتی: هاتن! ئێمه‌ش خۆمان له نێو ده‌رگای ماڵێ هاویشت و لێماندانه‌وه له‌وێش لێیان به‌ربوونه‌وه. دایكیشم هه‌ر به خۆیدا ده‌دا كابرای پاسداریش به دایكمی ده‌گووت: لاچۆ له‌وێ با لێت نه‌ده‌م دایكیشم جنێوی پێده‌دا . ته‌قه ئه‌وه‌نده گه‌رم بوو ئه‌و كوچه له ته‌پ و تۆزدا نوقم ببو ،كه ته‌قه‌ی ئه‌وان بێده‌نگ بوو زانیمان كوژراوه‌كانی خۆیان بردۆته‌وه و كشاونه‌ته‌وه. سه‌ری كوچه‌كه هه‌موو خۆێن بوو دوای ئه‌وه كوڕه‌كان هاتن به هانامانه‌وه
به‌ڵام ته‌قه‌كه نه‌مابوو،جێگاكه‌مان دا به كوڕه‌كانی تر له‌گه‌ڵ دایكم هاتینه لای كوڕه‌كان تا ئێواره دایكم له‌گه‌ڵمان بوو هه‌تا :یوسف: به زۆری ناردیه‌وه. دووجار هێرشیان هێنا كه كوژراوه‌كانیان به‌رنه‌وه له لای دامپزیشكی و سه‌ری كوچه‌ی ئێران په‌یما به‌ڵام كوڕه‌كان هه‌موو جارێ لێیان ده‌دان و هه‌لده‌هاتن.
ئێواره بوو كوڕه‌كانی ئه‌وبه‌ری خیابانێ كوچه‌كانیان هه‌موو گرتبوو جار جار ئه‌وان ده‌په‌ڕینه‌وه لای ئێمه یا ئێمه ده‌په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌و به‌ر. من هه‌ر له غه‌می ئه‌و كچه چكۆڵه‌دا بووم خۆم پێڕانه‌گیراو په‌ڕیمه‌وه ئه‌و به‌ری خیابان بۆ كوچه‌ی حه‌مامی “زه‌ند” له‌وێ بۆ كوڕه‌كانم گێڕایه‌وه كه چۆن بووه، چووم كچه‌كه‌م دیت منداڵێكی ده ساڵان ده‌بوو، بۆ خۆی ده‌ڕۆی وا دیار بوو گوله‌كه ڕاست وێی نه‌كه‌ووتبوو ڕه‌نگه پڕشك و به‌ردو شتی وا بووبێ وه لاقی كه‌ووتبێ ،پێم گووت: من بووم! ده‌ستم له ملی كرد ماچم كرد هه‌م ده‌گریا هه‌م له خۆشیان پێده‌كه‌نی. منی پێشمه‌رگه‌ش هیچم پێ نه‌بوو بیده‌مێ گوڵێك، دیاریه‌ك ، هه‌تا پوڵیشم پێ نه‌بوو نه‌مده‌زانی چ بكه‌م ،فیشه‌كێكم ده‌رهێنا و گوڵه‌كه‌م له پووكه‌كه‌ی ده‌رهێنا و گوله‌كه‌م دا ده‌ستی و گوتم: ئه‌وه‌ش دیاری من بۆ تۆ به دایكت بڵێ با بۆت بكا به‌ملوانكه و له ملتی كه! لێی وه‌رگرتم و فرمێسكه‌كانی سڕییه‌وه و پێكه‌نی ،دایك و بابه‌كه‌شی هه‌ر دووعای خێریان بۆ پێشمه‌رگه ده‌كرد. قه‌تم له بیر ناچێ له‌گه‌ڵ “كامڕان” گه‌ڕاینه‌وه بۆ لای كوڕه‌كان ، كه هاتینه‌وه هه‌ر باس باسی “قادر سمێڵ” بوو. “قادر سمێڵ” جاشێكی زۆر كۆمێدی بوو كاری سه‌یر سه‌یری ده‌كرد ، كوڕه‌كان گووتیان: بۆخۆمان دیتمان خۆی له‌و نانه‌وه‌خانه‌یه هاویشت نانه‌واخانه‌ی ڕووبه‌ڕووی حه‌مامی “زه‌ند” كن ده‌رگای بازاری “ڕوز”. ته‌قه كه‌م ببو ورده ورده چوینه بن ده‌ركه‌ی نانه‌واخانه‌كه دبینیمان! به‌ڵێ “قادر سمێڵ” له‌وێدا گیری كردووه و له كاتی ده‌سپێكردنی ته‌قه ئه‌و مه‌جالی نه‌بووه هه‌ڵێ و خۆی له‌و نانه‌واخانه‌یه هاویشتووه و هه‌رچی له‌وێدا بووه به گروگان گرتوونی و نه‌یهێشتبوو كه‌س بڕوات!! هه‌رچی تا ئاردی لێ بوو به‌و خه‌ڵكه‌ی له‌وێدابوون پێیكردبوونه سه‌نگه‌رو بۆ خۆی چووبوو له پشت تا ئاردانه‌وه سه‌نگه‌ری گرتبوو. ئێمه‌ش كه بانگمان كرد‌و و پێمان گوت: وه‌ره ده‌رێ ناتكووژین،ده‌نگه ده‌نگ و گریان و هات و هاوار په‌یدا بوو له ژورێدا ئه‌ویش جنێوی پێده‌دان و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كردن و بێده‌نگی ده‌كردن. زانیمان له‌وێدایه ڕاستیه‌كه‌ی نه‌مانده‌ویست بیكووژین ده‌مانویست بیگرین گرتباشمان نه‌مانده‌كوو
شت. زۆرمان پێگوت ، زۆرمان سوێند بۆ خوارد، تەنانەت من تفه‌نگه‌كه‌م كه هه‌ر لوله‌كه‌یم گرتبوو پێشانم دا كه ئه‌وه تفه‌نگه‌كه‌م وه‌ره ده‌رێ كارمان پێت نیه.
گوتی: كه‌للەت لابه كه‌للە زل با نه‌تكوژم!
“یوسف” گوتی: ئه‌گه‌ر نه‌یه‌یته ده‌رێ ده‌تسووتێنین له‌وێدا جا كه‌یفی خۆته!
له‌م هه‌موو مشت و مڕه‌یدا “سمایل” زامنی تفه‌نگه‌كه‌ی ترازاند و قه‌ڵس بوو و گوتی: ئه‌و هه‌موو حیزه حیزه‌ی ناوێ ئێستا ده‌یتۆپێنم پیاو حه‌وسه‌له‌تان هه‌یه.
ئه‌وه دواقسه‌كانی “سمایل” بوو تفه‌نگه‌كه‌ی ڕوو له‌وێ كرد و چووه پێشێ و بوو به ته‌قه! “قادر سمێڵ” چاوی لێ‌بوو هه‌م گوێی لێ‌بوو پێش “سمایل” ته‌قه‌ی كرد و له “سمایل”ی دا و شه‌هیدی كرد و له‌و فاسیله‌دا كه هه‌موو چاومان له “سمایل” بوو كه به‌ربۆوه، ده‌رپه‌ڕی و هه‌ڵات هه‌تا گوتیان ئه‌وه‌تا هه‌ڵات…. خه‌ڵكه‌كه‌ش كه له‌وێدا بوون هه‌مزه‌مان هاتنه ده‌رێ و هه‌ڵاتن “قادر سمێڵ” گه‌یشتبووه نزیك هۆتێل “سه‌یران”به خیابانی “حافز”دا هه‌ڵات.به‌و هه‌موو پێشمه‌رگه‌یه ته‌قه‌مان لێ‌كرد وه‌به‌ر نه‌هات و هه‌ڵات. خه‌م و په‌ژاره هه‌موومانی داگرت ، “سمایل”مان هه‌ڵگرت هێنامانه ئه‌وبه‌ری خیابان. كه‌لاكی پاسداره‌كان هه‌ر له خیابانێ بوون هێندێكیان دووكه‌ڵیان لێ هه‌ڵده‌ستا و جار جار ده‌نگی ته‌قه و قرچه‌ی قه‌ناسه ده‌هات خه‌ڵك هه‌موو له كوچه‌كان و ناو دەر‌گاكانیان بوون. لاوه‌كان پێ به پێ له‌گه‌ڵمان بوون. به‌ناو دووعا و گریانی دایكان و خوشكاندا ته‌رمی “سمایل”مان به‌ڕێكرده ده‌رێ له شار بۆ گوندی “سه‌یداوا”. كاك “هه‌ژار” له‌وێ بوو زۆر ناڕه‌حه‌ت بوو بۆ “سمایل”.
“سمایل” پێشمه‌رگه‌ی بنكه‌ی هێز و شۆفیری تایبه‌تی كاك “هه‌ژار” بوو.
له مزگه‌وتی دێ له ده‌وری “سمایل” كۆ ببووینه‌وه و
هه‌ندێك له كوڕه‌كانی ناو شاریشمان له‌گه‌ڵ هاتبوونه ده‌رێ، كاك “هه‌ژار” بانگی كردن و پێی گوتن سبه‌ینێ ده‌بێ “قادر سمێڵ” بكووژن!!
گوتیان: به چاوان! ئه‌وان گه‌ڕانه‌وه بۆ شار…
هه‌ر بۆ دوو سێ ڕۆژ دواتر لای سه‌عات نۆی به‌یانی بوو هاتنه‌وه ده‌رێ و گوتیان: ئه‌وه‌ش ڕه‌خت و تفه‌نگه‌كه‌ی “قادر سمێڵ”،تۆپاندیان..
ڕۆژی دووهە‌می ئه‌م شه‌ڕه درێژه‌ی هه‌یه……
ڕووحی “سمایل” و هه‌موو شه‌هیدان شاد و
ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ
شۆڕش ئه‌سه‌دزاده
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە