شۆڕش ئەسەدزادە: هاوینی ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی، لكی یه‌كی “شه‌هید كاك شوان” لە هێزی پێشەوا، ئه‌وكات شه‌ش په‌ل بووین.
هه‌میشه سێ په‌لمان له شاروێران بوو و سێ په‌له‌كه‌ی تر له ناوچه‌ی مه‌حاڵی ئاختاچی بووین. “كه‌ماڵ ئیسماعیلزاده فه‌رمانده‌ری لكی یه‌ك بوو و بنكه‌ی ئه‌ركانی لك له گوندی “ئه‌مین ئاباد”ی ناوچەی مهاباد بوو.
كه‌ماڵ گوتی نامه‌یه‌ك بنووسه با په‌لی “چێهره‌په‌روه‌ر” بێنه‌وه ئێره كه هاتنه‌وه په‌لی شاهۆ له‌گه‌ڵ خۆمان ده‌به‌ین بۆ شاروێران پاش چه‌ند ڕۆژێك ئه‌وان هاتنه‌وه‌و ئێمه ئه‌ركانی لك و په‌لی شاهۆ. چووین بۆ شاروێران.
له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسی ڕێكخراوی شاروێران و كادره‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كمان كرد كه جێگایه‌ك ده‌ستنیشان كرابوو بۆ عه‌مه‌لیاتێكی گه‌وره به بۆنه‌ی تۆڵه‌ی ٥٩ لاوی بێگوناهی شاری مه‌هاباد كه به‌ده‌ستی جینایه‌تكاره‌كانی كۆماری سێداره ئیعدام كرابوو ، كاك سه‌ید برایم كه‌ریمی ئه‌وكات به‌رپرسی كۆمیته‌ی شاروێران بوو كه‌ین و به‌ینێكی له‌گه‌ڵ دوو كه‌سی پایه‌گا هه‌بوو پایه‌گای گابازه‌ڵه كه پایه‌گایه‌كی گه‌وره‌و به قه‌ولی خۆیان ماده‌ر بووهه‌رچه‌ند ئه‌و په‌یوه‌ندیه هه‌بوو به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ش ئه‌و پایه‌گایه ده‌ست نیشان كرابوو بۆ گرتن ئه‌گه‌ر هاوكاریه‌كیش هه‌بایه گرتنه‌كه له‌وانه بوو ئاسانتر بایه سێ په‌لی لكی یه‌ك له‌وێ بوون له‌گه‌ڵ كادر‌و پێشمه‌رگه‌كانی كۆمیته‌ی شاروێران نه‌خشه‌ی گرتن و چوونه سه‌ر پایه‌گا له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه دیاری كرا‌و ئه‌و كه‌سانه دیاری كران كه ده‌چن پایه‌گا بگرن ئه‌وه‌نده‌ی له بیرم بێ. ٢٥ كه‌س بووین پایه‌گا زۆر گه‌وره بوو نزیك به سه‌د نه‌فه‌ری تێدا بوو دووكه‌س له‌وانه په‌یوه‌ندیان. گرتبوو به كۆمیته‌ی ناوچه‌و قه‌رار وابوو ئێمه له بن پایه‌گا بین ئه‌وانیش به چراگاز ئاگادارمان بكه‌ن كه بۆیان سه‌ركه‌ووین شه‌وێ هه‌موومان كۆبووینه‌وه ده‌سته‌ی هێرش به‌ر ده‌بوو بڕۆین له بن پایه‌گا چاوه‌ڕوانی ئیشاره‌تی ئه‌و دوو كه‌سه بین شێوه‌ی هه‌ڵكردنی چراگازه‌كه دیاری كرابوو ئێمه له بن پایه‌گا بووین ئاماده بۆ هێرش به‌ڵام شێوه‌ی ئیشاره‌ته‌كان فه‌رقی هه‌بوو وا نه‌بوو كه به ئێمه‌یان كووتبوو. بۆیه ئێمه مه‌شكوك بووین و گه‌ڕاینه‌وه پێمان وابوو فێڵ و ته‌ڵه‌یه‌ك له ئارادایه.
ئه‌و شه‌وه نه چووین و گه‌ڕاینه‌وه شه‌وی دووه‌میش هه‌روا به هۆی هه‌ندێك كاری ئیشتبا نه‌مانتوانی بۆیان سه‌ركه‌ووین و گه‌ڕاینه‌وه بۆ شه‌وی سێیه‌م بڕیاری ته‌واومان دا ئاگادارمان بكه‌ن یا نه‌كه‌ن بۆیان وه‌سه‌ر ده‌كه‌وین و پایه‌گا حه‌تمه‌ن ده‌بێ بگیرێ ئه‌م شه‌و كوڕه‌كان هه‌موو قه‌ڵس و توڕه بوون ئاگریان له ناوچاوان ده‌باری له داخان بۆیه بێ گوێدانه هیچ شتێكبه قه‌ستی گرتن و تۆڵه بۆیان سه‌ركه‌ووتین كه گه‌یشتینه دوو مه‌تری سه‌نگه‌ره‌كانیان له سه‌نگه‌ری یه‌كه‌م ده‌ره‌جه‌دارێك به چراگازه‌كه‌ی ئیشاره‌تی پێداین و زانیمان كه خۆیه‌تی په‌نجه له‌سه‌ر په‌لاپیتكه‌ی تفه‌نگ حازرو ئاماده هه‌ر جۆره حه‌ره‌كه‌تێكی مه‌شكوك ده‌كوژرا ده‌ستی بڵند كرد هات سیمی خارداره‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕێگامان لادا جاده‌كه‌ی كرده‌وه بۆمان خێرازۆر به خێرایی پێشمه‌رگه‌مان نارده ناو سه‌نگه‌ره‌كانی تر هه‌موویان چه‌ك كردن هیچ كه‌س نه‌یده‌زانی چ خه‌به‌ره ئێمه كه ته‌واو له پایه‌گا بڵاو بووین و هه‌موو پایه‌گامان خسته ژێر كۆنتڕۆڵی خۆمان ئیتر كارمان به‌و دوو كه‌سه نه‌مابوو سه‌نگه‌ره‌كانی نیگابانی و دیده‌بانی گیرابوون خابگا مابوو له‌گه‌ڵ ژورێكی تر كه پاسدار‌و ئیتلاعاتی پایه‌گای لێبوون ئه‌وان ده‌بوو زۆر به به‌رنامه چووباین و ده‌ستگیر كرابان كابرای گروبان كه چاوی به مه كه‌ووت كووتی قه‌رارمان وابووه 500 پێشمه‌رگه بێن بۆ گرتنی ئێره ئه‌م پایه‌گایه نزیك به سه‌د نه‌فه‌ری تێدایه شه‌كره پێی كووت ئێمه هه‌ر 25 كه‌سین به‌وه‌نده پێشمه‌رگه‌یه كاری 500 كه‌س ده‌كه‌ین
پێشمه‌رگه‌كان خێرا خۆیان گه‌یانده خابگاو له خه‌ویان هه‌ڵده‌ستاندن هه‌ستن هه‌ستن ئێمه پێشمه‌رگه‌ین هیچیان باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد هه‌ركه زانیان پێشمه‌رگه‌ین ئه‌و هه‌موو دیله وێكڕا ده‌گریان و ده‌پاڕانه‌وه به سه‌ر كه‌وشی پێشمه‌رگه‌كاندا ده‌كه‌ووتن و. ماچیان ده‌كرد ، دیووی پاسداره‌كان هه‌ستیان به‌و ده‌نگه ده‌نگه كردبوو پێش ئه‌وه‌ی ده‌ركه‌یان لێبكه‌ینه‌وه ده‌ستیان كرده‌وه بوو به ته‌قه یه‌كیان هاته‌ده‌رێ و هه‌ڵات بۆ ده‌ره‌وه‌ی پایه‌گا وه‌سه‌ر مینی خۆیان په‌ڕی كه له‌ده‌وری پایه‌گا دایان نابوونه‌وه هه‌ر له‌وێ كوژرا ئه‌وانی تریش هه‌موو كوژران شین و گریانی ئه‌و ئه‌سیرانه پێم وابێ دێیه‌كانی ده‌وروبه‌ریش گوێیان لێ بوو هه‌رچی تفه‌نگ و موهیمات و ماشێن و چه‌كی قورس له پایه‌گادا هه‌بوو هه‌موومان به دیله‌كان له پشتی ماشێنێ هاویشت و هێنامان بێسیمه‌كه‌یان له. گۆكته‌په‌یڕا هه‌ر هاواری ده‌كرد ئه‌و ته‌قه‌یه چیه ؟؟
؟؟ لای ئێوه چ خه‌به‌ره ؟؟؟؟ بۆ جواب ناده‌نه‌وه ؟؟؟؟ بیسیمه‌كه به شینه بوو جوابی دانه‌وه پایه‌گا گیراوه زدی انقلاب حه‌مله‌یان كردووه
هه‌موویانمان هێنا خوارێ كاك كازم گه‌وهه‌ری ئه‌و كات جێگری هێز بوو ئه‌ویش له‌وێ بوو كاتێك ئه‌و هه‌موو سه‌ربازه‌مان هێنانه خوارێ زۆربه‌یان هێشتا هه‌ر ده‌گریان بۆمان كۆ نه‌ده‌بوونه‌وه هه‌ر یه‌كه‌ی به‌لایه‌كدا ده‌ڕۆی كاك كازم هات چونكه له پێشدا له ئارته‌شیدا بوو ده‌یزانی چی‌یان پێ بڵێ ڕیز ده‌بن و چی‌یان پێبڵێ ڕاده‌وه‌ستن یا ده‌ڕۆن له پڕ كاك كازم هاواری كرد نازانم چی كووت هه‌موویان خێرا ڕیز بوون شتێكی تری كووت هه‌موویان ورده ورده ڕۆشتن به دوای یه‌كدا ماڵی ئاوه‌دان بێ هه‌موانی به ڕیز كردوو كۆی كردنه‌وه هێنامانه گوندی ئه‌مینئاباد له‌وێ چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ بوون و ته‌شكیلات به‌ڕێی كردن بۆ ده‌فته‌ری سیاسی و له‌وێش ته‌حویلی سه‌لیبی سووریا‌ن كردن كاتێك كه به‌ڕێمان كردن كوڕه‌كانی تر چووبوونه‌وه ناو شاری مه‌هاباد، شاره‌بانی تازه‌ی مه‌هابادیان هه‌موو به زیندوویی گرتبوو هێنابوویانه ده‌رێ ئه‌وانیش له‌گه‌ڵ ئه‌و دیلانه‌ی تر هه‌موو ڕه‌وانه‌ی ده‌فته‌ر كران كه له بیره‌وه‌ریه‌كانی داهاتوودا باسی چۆنیه‌تی گرتنی شاره‌بانیتان بۆ ده‌كه‌م ئه‌وكه‌سانه‌ی زۆر ده‌وریان هه‌بوو له گرتنی ئه‌م پایه‌گایه‌دا كاك سه‌ید برایم. یوسفی پیرزاد. شه‌كره. شینه. كه‌ماڵ سمایلزاده. گوشواره. یوسف خوشڕه‌و خالید وه‌نه‌وشه. كه‌ماڵ ئه‌مینی. چرچه. ساڵه ڕه‌حمان سوهرابی. نادری.
سوپاسی كاك یوسف خۆشڕو ده‌كه‌م كه زۆر زیاتری وه‌بیر هێنامه‌وه هه‌روه‌ها ڕۆڵی ئه‌و كوڕانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگاكان له كه‌میندا بوون بۆ دوژمن ئه‌م بیره‌وه‌ریانه درێژه‌یان هه‌یه سوپاسی ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌م كه هاوكاری و هاوفكریان كردووم كاك ئه‌حمه‌دی شێربه‌گی زۆر به حه‌ماسه‌ته‌وه سه‌رنجی بۆ ئه‌م عه‌مه‌لیاته لێدا،
سه‌رنج بده‌ن. ..سه‌رنج بده‌ن… سه‌رنج بده‌ن
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە