ئەمڕؤ ڕێکەوتی 17-01-2021 کاتژمێر 20:46
  • چوونەژوورەوە
ڕۆژهەڵات تایمز
0 °c
Mahabad
1 ° 1 شه‌م
0 ° 2 شه‌م
-2 ° 3 شه‌م
-8 ° 4 شه‌م
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

پەیامەکان پێش رۆکێتەکان گەیشتبوون

فه‌رحان جه‌وهه‌ر

Rojhelattimes بڵاوکردنەوە لەلایەن Rojhelattimes
1 ساڵ لەمەوپێش
لەبەشی وتار
0 0
0
پەیامەکان پێش رۆکێتەکان گەیشتبوون
0
جار هاوبەشکراوە
19
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردنهاوبەشکردن

هیچ جارێک وەک ئێستا سیاسەتی ئێران بۆ خەڵک روون نەبووە، گورزەکانی دوێنێ دەریخست ئێران بە هیچ شێوەیەک نایەوێت جەنگ لەگەڵ ئەمریکا بکات، چونکە باش دەزانێت ئەو توانایەی نییە، ئەوەی تا ئێستا ئێران تێیگەیشتبوو لە سیاسەتی ئەمریکا لەو باوەڕەدا بوو، ئەمریکا دوای جەنگی لەگەڵ سەددام، نایەوێت جارێکی تر بچێتە ناوجەنگێکی تر لەگەڵ ئێران، بۆیە ئەم سیاسەتە تووندەی دژی ئەمریکا بەڕێوە دەبرد، بەڵام بەکوشتنی قاسم سولەیمانی تێگەیشت کە ئەمریکا ئەوەی بیەوێت دەیکات کاتێ بەرژەوەندیەکانی دەکەونە مەترسیەوە.

پرسیارە جەوهەریەکە ئەوەیە: بۆچی ئەمریکا لە ئێستادا وا تووند بوو لەگەڵ ئێران؟ لە کاتێکدا ئەمە چەندین ساڵە دوای ئازاد کردنی عێراق ناکۆکی لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا هەیە، سەرە ڕای بوونی ناکۆکی نێوانیان، بەڵام لە عێراق لەگەلێک وێستگەدا رێککەوتنیشیان هەبووە، وەک لە  دانانی  حوکمەتە یەک لە دوای یەکەکان و لێدانی تیرۆرو دژوەستانەوەی خواستی کورد بۆ سەربەخۆیی و دابەش کردنی دەسەڵات و جێ نفوزی هەردوو وڵات، بەڵام لەم دواییەدا  بەهاتنی عادل عبدولمەهدی ئێران دەسەڵاتەکانی زۆر زیاتر بوون، چونکە عەبدولمەهدی دەستی حەشدی شەعبی واڵا کرد و دەسەڵاتێکی زۆریان پەیدا کرد، خۆیشی رووی لە ئەمریکا وەرگێڕاو لە بواری بەرهەم هێناندا رووی لە چین و ئەورپا کرد، پێچەوانەی ئەو وێنانە دەرچوو کە لەسەر کەسێتی ئەو هەبوون، بە حوکمی تێگەیشتن و ئەزموونەکانی پێشتری عەبدولمەهدی کەسێکی خاوێن و میانڕەوو بێباک لە پلە و پۆست ناسرابوو، بۆیە هیچ کەسێک ئەو وێنەی لا دروست  نەبووە، کە رۆژێک دێت عەبدولمەهدی حساب بۆ ئەمریکا نەکات، رەنگە ئەم بڕوایەی عبدولمەهدی لەو پاشخانە فکری و سیاسیەوە سەرچاوەی گرتبێ کە زیاتر لە پەنجا ساڵە کاری تێدا کردووە، ئەویش هەرسێ لایەنی سیاسي و حزبی شیوعی و بەعسی و ئیسلامییە، کە هەرسێکیان دژی ئەمریکا بوونە، عەبدولمەهدی لەرووی سیاسی و فکریەوە سەر بەو قوتابخانانە بووە، بۆیە زۆر دژایەتی ئەمریکای کردو دەسەڵاتی ئێرانی لە عێراق فراوان کرد. کە ئێرانیش ئەمەی بۆ رەخسا ئیدی بە ئەمریکای گووت: چیتر عێراق سەرزەمینی دەسەڵات و بەرژەوەندی تۆنییە، ئەمریکاش ئەو دۆخەی قبوڵ نەکرد، ئەم رووداوانەی ئێستای لێکەوتەوە تا گەیشتە کوشتنی قاسم سولەیمانی.

ئەم روودوانه  ئێرانی خسته بەردەم دوو بژاردە، یەکیان گوشاری لایەنگرانی بوو، بۆ تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی، ئەوی تریش روونەدانی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا بوو، کە هەردووکیان زۆر زەحمەت بوون، چونکە کوشتنی سولەیمانی کوشتنی رەمزیەتی دەسەڵاتی ئێران بوو لە هەموو ناوچەکە، بۆیە بە حوكمی گرنگی کەسێتی قاسم سولەیمانی وئەو رەمزیەتیەی هەیبوو، نەدەکرا دەستەوەستان بوەستێ و تۆڵەی نەکاتەوە، لەوەش دەترسا نەوەک ئەم تۆڵە کردنەوەیەی ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ، کە سوور دەزانێت وەک دەسەڵات لە ناو دەچن، چونکە هەم توانای خۆیان و هەم توانای ئەمریکاش دەناسن، بۆیە بیریان لە رێگایەک کردووە کە هەم لایەنگرانیان رازی بکەن کە تۆڵەی قاسم سولەیمانی دەکەنەوە، هەمیش ئەمریکا تێ بگەێنن کە ئەوان لەگەڵ هەڵگیرسانی جەنگ نین وناخوازن رووبەرووی ئەمریکا ببنەوە، بۆیە دوێنێ شەو هەستان بە هاوێشتنی چەند رۆکێتێکی بێ توانا بۆ سەر هەردوو بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبارو هەریر لە هەولێر، بەڵام پێش ئەم کردەیە ئەنجام بدەن، هەم عێراقیان بە سەرۆک وەزیران و فەرماندەکانی سەربازی ئاگادار کردەوە، چونکە دەزانن هەواڵەکە دەگاتە ئەمریکا، هەم خودی نوێنەری بەرژەوەندیەکانی ئەمریکایان لە باڵوێزخانەی سویسڕا لە تاران ئاگادارکردەوە، کە کارێکی وەها ئەنجام دەدەن، مەرجی ئەمریکاش ئەوە بوو کەنابێ هیچ سەربازێکی ئەمریکی بکوژرێت، سەرەنجام شانزە رۆکێتی هەڵدا کە هەموویان ئامانجەکەیان پێکا، بەوەی هیچ سەربازێکی ئەمریکا نەکوژرا، بەمەش هەم خۆیان لە تۆڵەی قاسم سولەیمانی رزگار کرد، هەمیش لە روودانی جەنگ لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام ئەوەی خراب بوو لەم گەمەیەدا ئاشکرابوونی سیناریۆکە بوو، نەک هەر بۆ ئەکتەرەکان بەڵکو بۆ تەماشاکارانیشی.

بە کۆمێنتێک بەشداری بکە

هەروەها ببینە

خۆدراماتیزەکردن وەک سیاسەتکردن
وتار

خۆدراماتیزەکردن وەک سیاسەتکردن

12 مانگ لەمەوپێش
پێشمه‌رگه‌ مه‌ندیل سپییه‌كان!
وتار

پێشمه‌رگه‌ مه‌ندیل سپییه‌كان!

3 ساڵ لەمەوپێش
سەرەتای داڕوخانی دیکتاتۆرێک!
وتار

سەرەتای داڕوخانی دیکتاتۆرێک!

1 ساڵ لەمەوپێش
دوو کۆڵبەری دیکە کوژران و بریندار بوون
هەواڵ

دوو کۆڵبەری دیکە کوژران و بریندار بوون

3 ساڵ لەمەوپێش
مانشێت

چاوپێکەوتنێکی تایبەتی “رۆژهەڵات تایمز” دەگەڵ بەڕێز “هاشم رۆستەمی” چالاکی سیاسی

12 مانگ لەمەوپێش
خوێندنەوەیەك  بۆ بڕیاری درەنگ وەختی  بە جینۆساید ناسینی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە
وتار

خوێندنەوەیەك بۆ بڕیاری درەنگ وەختی بە جینۆساید ناسینی كۆمەڵكوژی ئێزیدییەكان لە لایەن پەرلەمانی كوردستانەوە

1 ساڵ لەمەوپێش
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان شایانی ستایش و پشتگیرییە
هەواڵ

خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان شایانی ستایش و پشتگیرییە

3 ساڵ لەمەوپێش
ئیتر بەسە…  كاتی پێداچوونەوەیەكی جێددی هاتووە
وتار

ئیتر بەسە… كاتی پێداچوونەوەیەكی جێددی هاتووە

3 ساڵ لەمەوپێش
سکوت حکومت در مقابل خسارتهای میلیاردی شهروندان کرد بە دنبال اعتصابات سراسری
فارسی

سکوت حکومت در مقابل خسارتهای میلیاردی شهروندان کرد بە دنبال اعتصابات سراسری

3 ساڵ لەمەوپێش
لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس دەستبەسەر کران
هەواڵ

لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس دەستبەسەر کران

3 ساڵ لەمەوپێش
آموزش بە زبان مادری، حق است، امتیاز نیست
فارسی

آموزش بە زبان مادری، حق است، امتیاز نیست

3 ساڵ لەمەوپێش
رۆژهەڵات پێشەنگ یان پشکۆ؟!
وتار

رۆژهەڵات پێشەنگ یان پشکۆ؟!

3 ساڵ لەمەوپێش
سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران
وتار

سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

8 مانگ لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان کۆڕێک بەڕێوە دەبات
هەواڵ

ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان کۆڕێک بەڕێوە دەبات

12 مانگ لەمەوپێش
سێ شەھید
وتار

سێ شەھید

3 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

بەخێر بێیەوە!

Login to your account below

Forgotten Password?

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
This website uses cookies. By continuing to use this website you are giving consent to cookies being used. Visit our Privacy and Cookie Policy.