ئەمڕؤ ڕێکەوتی 05-03-2021 کاتژمێر 15:28
  • چوونەژوورەوە
ڕۆژهەڵات تایمز
2 °c
Mahabad
2 ° هه‌ینی
4 ° شه‌م
3 ° 1 شه‌م
4 ° 2 شه‌م
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

لە پەراوێزی کوژرانی قاسم سلێمانی دا

عەلی سوورەچۆمی

Rojhelattimes بڵاوکردنەوە لەلایەن Rojhelattimes
1 ساڵ لەمەوپێش
لەبەشی وتار
0 0
0
لە پەراوێزی کوژرانی قاسم سلێمانی دا
0
جار هاوبەشکراوە
146
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردنهاوبەشکردن

ئەوە کە ،گەمەی ئێران و ئەمریکا بەرەو کوێ دەچێت باسی ئێمە نییە. ھەر بە گشتی ئێمەی کوردی رۆژھەڵات بە دیدێکی دیکە دەڕوانینە کێشەکانی ناوچەکە. خۆ لانی کەم ئەوە دەزانین کە ئەمریکا قاسم سلێمانییەکان بە ھۆکاری زووڵم و ستەم لە کوردی رۆژھەڵاتی و بە گشتی ئازادیخوازەکان ناکەنە ئامانجی کووشتن و سەرەتای کێشەی ئاڵۆزتر لە گەڵ جمھووری ئیسلامی.
لە کاردانەوەکانی کووشتنی قاسم سلێمانی دەگەڕێین.
مەبەستمە: قسەیەک لە سەر باری نالەباری خۆمان بکەین ھەر لەو سۆنگەشەوە ئاوڕێک لە پارچەکانی دیکە بدەینەوە.
ئەوە کە بە بەراورد بە خەباتی کوردەکان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان زۆر لە پێگەیەکی خراب داین ،ئەوە قسە ھەڵناگرێ دەبێ ئیعتراف“بکەین کە چەندە جێگای لۆمە و رەخنەین.
لەو بارەوە دەبێ سەرنجی دۆست و رەخنەگران بە ھێند وەربگرین ،ئەگەر لە داھاتوو دا نەتوانین بە خەسار ناسی“یەوە بگەڕێینەوە گۆرەپانەکە ئەوە لە داھاتوو دا دەبی بەرپرسیاریەتی گەورە ھەڵبگرین ،ماوە بڵێم: جارێ ئەو ئیرادە بە فێعل“ی بوونی نییە ،کەواتە: ھێشتا کاراکتەری جێگای سەر زەنشتین.
بەڵام: لە گەڵ ئەوەش دا شانازی بە مێژووی خاوێنی خۆمان و ئەو بەھا جوانانە دەکەین لە پێوەندییەکانمان لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان دا. ئەوە تەنیا قسە“نییە ،باوەڕم وایە مێژوو“بەشی ئەوەندە گەواھی تێدایە کە بە ھاسانی باڵانس“ی ھاوسەنگی و شاخسە جوانەکانی خۆمان بدۆزینەوە ، ئەوەش چ لە کاتی رۆڵ و تواناکانی خۆمان لە سەر رووداوەکان و چ ئەو کاتانەی بەرە بەرە داکشاین تا چووینە دەرەوەی ھاوکێشەکان.
با کەمێک لە سەری بدوێین…
١-رەنگە زۆربەمان ئاگاداری بەشێک لە رووداوەکان نەبین! لە پێوەندییەکانمان دا لە گەڵ پارچەکانی دیکەی کوردستان لە کاتی قسە کردن لە سەر ھاودەنگی و گووتارێکی کوردی ،سەرەڕای کێشەکانی خۆمان نەبووینە کێشە ،ئێستا نەک ھەر ئەوە باوەڕ ناکەم ھیچ پێشنیارێک بۆ پاراستنی کۆدەنگی و بەرژەوەندیە باڵاکانی نەتەوەییمان بوو بێت بووبینە کۆسپ ،ئەگەر بە زیانی خەبات و دۆزی بەشەکەی خۆشمان بوو بێ! بۆوا دەنووسم… دەی ئێمەش بەرژەوەندی خۆمان ھەیە کە رەنگە بۆ بەشێکی دیکە باش نەبێ ،ئێمە ئەوەمان نەکردۆتە بیانوو.
بۆ پاراستنی بەرژەوەندی گشتی لە خۆمان مایە داناوە.
٢-لە پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی داگیرکەری کوردستان
بە سانایی چاوێک لە پێوەندیەکانی جمھووری ئیسلامی لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان بکەن؟
باشوور…باکوور…رۆژئاوا…؟
ئێستا بە باوەڕی ئێوە ئەوە تەنیا جمھووری ئیسلامی“یە کە دەتوانێ گەمە بە کارتەکانی بەر دەستی بکات و رایان کێشێ! یانی وڵاتانی دیکە:
توورکیە…سووریە…عێراق…بیر لەو جۆرە یارییانە ناکەنەوە! نا وا نییە ،بە دیدی زۆربەی چاوەدێران کوردی رۆژھەڵات نەبۆتە بەشێک لە کارتی فشار و بەرژوەندیە دژ بە یەکەکان.
دەی ئەوانیش دژبەر-یان ھەیە ،بەرژەوەندی خۆشیان ھەیە.
رەنگە نموونەیەک لە بوونی ئەو پێوەندییە سەردەمی سەددام“بێت ،ھێزە کوردیەکانی دژبەری جمھووری ئیسلامی پێوەندیان ھەبوو لە گەڵ عێراق ،بەڵام:ئەو پێوەندیە لە سەر زیان و لە بار بردنی مەسڵەحەتی دۆزی کورد لە بەشەکانی دیکە نەبوو.
٣-ئێستا دەپرسم؟ ئەگەر سبەی جمھووری ئیسلامی برووخێ بە دەر لە ھەموو سۆز و عەتفێک دەبێ چەند دۆسیەی پێوەندی ژێراو ژێر بە کەسانی وەک: قاسم سلێمانی!!و دەزگاکانی (اطلاعات)و برون مرزی، ئاشکرا بن کە بە دڵنیایی ئەو کات شەرم لە کورد بوونی خۆمان بکەین! ئەو رۆژە دێت.
ئاخر لە بێدەنگی ھەمووان تێدەگەین!
کێشەی ئێمەی کوردی رۆژھەڵات ئەوە نییە کە پێوەندی ھەیە.
پرسیاری سەخت لێرەدایە! با سەرەڕای پێوەندیەکان کە دەبێ ھەبن و بەشێکە لە بەرژەوەندی و عوورفی دیپڵۆماسی کە ئێمەش پێمان ناخۆش نییە و بگرە پێمان خۆشە.
لێرەدا قسەی ئێمە ئەوەیە ئەو پێوەندیانە تا کوێ دەچنە چواچێوەی ئەو جۆرە(روابط)ەوە.
ئێمە دەزانین ئەو رۆژانە چەند سەخت و پڕ کێشەن بۆ باشوور و پارچەکانی دیکە ،لە راستی دا ئەوان لە نێوان بەرداشی ئێران و جمھووری ئیسلامی دان ،ئەوە بۆ خۆتان
ھیچ بەیاننامەیەکی حکوومەتی و حیزبی بۆ ئێمە نیگەرانی تێدا نییە ،ئەوەی جێگای نیگەرانی و داخە ئەو بەرپرس و کەسانەن کە بێ ئەوەی رەچاوی نەقشی قاسم سلێمانی“بکەن و چاوێک لە جێگا پەنجەی بکەن بە رووداوەکانەوە وەک قارەمان و رزگاریدەر چاوی لێ دەکەن تا جێگایەک ئەگەر بوونی ئەو نەبایە ئەوە ئێستا ئەوان نەدەبوون!!!
سۆز و شعووری گەلێک کوا !
٤-بەراستی قاسم سلێمانی“رزگاریدەر بوو ئەو پشتیوانی ھەژارو چەوساوەکان بوو!
باشە دەپرسین: ئەو لە گەڵ ھاوکارەکانی چۆن کەوتبۆ سەرکوتی کوردی رۆژھەڵات ھەر بەراستی چاوتان دۆخی کورد و ژیانی لاوەکانی نابینێ! بەراستی بیرتان نەماوە ھاوکارەکانی قاسم سلێمانی“لە سەر دۆسیەی ریفراندۆم و خۆشی خەڵک و ھاوپێوەندییان چ بەڵایەکیان بە سەر ھێنان!بیر لە سەرکووتی نارەزایەتییەکانی مانگی ئابان“بکەنەوە ،بیر لە ھێرشی بێبەزەییانەی جمھووری ئیسلامی بۆ سەر قەڵا“و دێموکراتەکان بکەنەوە کە ژن و منداڵی تێدا بوو.
ئێستا بە پێی ھێندێک سەرچاوە قاسم سلێمانی خەریکی کردنەوەی بەرەیەکی دیکە بووە لە سووریە کە زیاتر ئامانجی لێدانی کوردەکان بووە
.ئێمە لە کوێی بەرپرسیارەتی نەتەوەیین؟
پرسیارە ھەستیارەکە لێرەیە!
تۆ ویژدانی کورد بوونمان قاسم سلێمانی کوردی خۆی سەرکووت دەکات و باشوور و رۆژئاوا و باکوور دەپارێزێ!
جا ئەگەر ئێمە خەرفا بین قسەم نییە!
دوا قسە…
سیاسەت کار بە بەرژەوەندی دەکات و ڕەچاوی ئەخلاق ناکات.ئەو بە ھۆی بەردەستەکانی و ئەو بەستێنانەی کاری تێدا کردن دەرکەوت ئەو وڵاتێکی گەورەی تێرۆریستی بە ھەموو ئیمکاناتەوە لە بەر دەست بوو.
ئەو پاڵەوانە لە دیدی ئێوە دا دەبێ بزانن زۆر دۆڕانی گەورەشی تاقی کردنەوە لە شەری کوردستانی رۆژھەڵات و شەڕگەکانی ئێران و ئێراق تا رادەی دوور خستنەوەو سزادرا.
٥-قاسم سلێمانی“بە دەر لە دوو پایتەختی ناوچەکە بە تایبەت لە عێراق و سووریە خەریکی چی بوو!
ئەوان داڕێژەری دەیان و بگرە سەدان پیلان و تەقینەوە بوون کە بە دڵنیایی بەشێکی ئەمریکاییەکان ئاگادار بوون و لێی بێدەنگ بوون.
ئێوە بیر لەو خوێنانەوە بکەنەوە ئێمە ئەگەر خۆمان قووربانی سەرکووت بووین و ھەین دەبێ چاوێکمان لەو ستەمە گەورانە بێت.
بەرژەوەندی ئێوە کوردەکان و عێراق و ناوچەکە لەو جۆرە رۆڵەی ئێران دا نییە.
٦-ناپاڕێینەوە دوژمنی خۆمان دەناسین و لەوە زیاتر چی ماوە لە سەرکووت بیکات. ئێوەش لە سەر ئەو جۆرە پێوەندیانە بەردەوام دەبن
ئێمەش دەیبینین!!!!!!

بە کۆمێنتێک بەشداری بکە

هەروەها ببینە

ئاگاداری بەڕێوەچوونی یەکەم کۆنفڕانسی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات
هەواڵ

ئاگاداری بەڕێوەچوونی یەکەم کۆنفڕانسی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات

1 ساڵ لەمەوپێش
وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، “شەهرام نازری” کۆنسێرتەکانی خۆی هەڵوەشاندەوە
هەواڵ

وەک ناڕەزایەتی بەرانبەر بە جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی، “شەهرام نازری” کۆنسێرتەکانی خۆی هەڵوەشاندەوە

1 ساڵ لەمەوپێش
فڕۆکە مەدەنییە ئۆکراینییەکە بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێک شکێندراوە
دەنگ وڕەنگ

فڕۆکە مەدەنییە ئۆکراینییەکە بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێک شکێندراوە

1 ساڵ لەمەوپێش
ئەلبۆمی “دەریای رەش”ی هونەرمەند چیا مەدەنی بڵاو کرایەوە
مانشێت

ئەلبۆمی “دەریای رەش”ی هونەرمەند چیا مەدەنی بڵاو کرایەوە

1 ساڵ لەمەوپێش
ئیتر بەسە…  كاتی پێداچوونەوەیەكی جێددی هاتووە
وتار

ئیتر بەسە… كاتی پێداچوونەوەیەكی جێددی هاتووە

3 ساڵ لەمەوپێش
دەستەی بەڕێوەبەریی کاتی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکان لە هەر دوو بەشی حیزب پێک هاتووە
مانشێت

دەستەی بەڕێوەبەریی کاتی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکان لە هەر دوو بەشی حیزب پێک هاتووە

1 ساڵ لەمەوپێش
لە پەراوێزی کوژرانی قاسم سلێمانی دا
وتار

لە پەراوێزی کوژرانی قاسم سلێمانی دا

1 ساڵ لەمەوپێش
فێستیڤاڵی “ترێی رەش” لە گوندی “گۆمان”ی سەردەشت بەڕێوە چوو
دەنگ وڕەنگ

فێستیڤاڵی “ترێی رەش” لە گوندی “گۆمان”ی سەردەشت بەڕێوە چوو

3 ساڵ لەمەوپێش
خۆدراماتیزەکردن وەک سیاسەتکردن
وتار

خۆدراماتیزەکردن وەک سیاسەتکردن

1 ساڵ لەمەوپێش
خۆپێشاندانەکانی خوڕەمشار کوژرا و برینداری لێکەوتەوە
دەنگ وڕەنگ

خۆپێشاندانەکانی خوڕەمشار کوژرا و برینداری لێکەوتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
پەردە لەسەر دوو بەرهەمی مامۆستا “رەسووڵ کەریمی” لادرا
هەواڵ

پەردە لەسەر دوو بەرهەمی مامۆستا “رەسووڵ کەریمی” لادرا

3 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی چوارەم
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی چوارەم

3 ساڵ لەمەوپێش
کرواتەکان بشکەون، رێگەی سەرکەوتنیان دۆزیوەتەوە
هەواڵ

کرواتەکان بشکەون، رێگەی سەرکەوتنیان دۆزیوەتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌
وتار

نا بۆ گه‌نده‌ڵیی و ئێران بۆ ده‌ره‌وه‌

1 ساڵ لەمەوپێش
“شێتایەتی” لەڕوانگەی فۆکۆوە لە چیرۆکی “کەرە شێتە”دا
وتار

“شێتایەتی” لەڕوانگەی فۆکۆوە لە چیرۆکی “کەرە شێتە”دا

3 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

بەخێر بێیەوە!

Login to your account below

Forgotten Password?

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
This website uses cookies. By continuing to use this website you are giving consent to cookies being used. Visit our Privacy and Cookie Policy.