لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردووو لەوەتا ئەو ڕێژیمە فاشیستیە لەسەر کارە هەرگیز ئەوەی پێێ دەکوترێ هەلوومەرجی شۆڕشگێری واتە ئامادەبوونی کەرەسە و ئەبزاری شۆڕش بۆ هەڵتەکاندنی سیستەمی کۆن و جێگیرکردنەوەی بە شتێکی تازەتر و پێشکەوتووتر وەک ئەمڕۆ لەبەردەست دانەبووە.
زانایەک دەڵێ:
بۆ هەر شۆڕشێکی سیاسیی کۆمەڵایەتی ٣ شت پێویستە
١- رێژیم نەتوانێ بەشێوەی ڕابردوو حکوومەت بکا
٢- خەڵک نەیانهەوێ چیدیکە مل کەچی ڕێژیم بن حاکمەیەتی ئەو ڕیژیمەیان قەبووڵ نەبێ.
٣- خەلک جورئەتی هاتنەسەر شەقام و لەخۆبردوویی و فیداکاری هەبێ.
ئەم سێ پێداویستییە بۆ شۆڕش و راپەڕینی جەماوەری هەر بەشێوەیەکی سەرپێی لێی بڕوانی دەبینی کە ئێستا بە ئاکرالە ئێرانی ژێر دەستی فاشیزمی مەسەبی دا هەیە، بەداخەوە تاقە یەکشتی کەمە ئەویش ڕێکخستن وئۆپۆزسیۆنێکی کارا و بە بەرنامەیە تا بتوانێ رەوتی خەبات و شۆڕش و ڕاپەڕینەکان فۆرمۆڵە بکا، ئەوەیە هۆی لە سەر پێ مانەوەی ئەم ڕێژیمە دەنا دیکتاتۆڕ و فاشیزمی مەسەبی قەت وەک ئەمڕۆ گلۆڵەی نەکەوتۆتە لێژی.
ئەگەرچی خۆپێشانادانەکانی ئەو یەک دووڕۆژەی ڕابردوو ئەوەی بەڕوونی نیشاندا کە خۆپێشاندەران لە شێوەی هەڵسوکەوت و دروشم و بەڕەوڕوبەنەکان دا خەریکن جیاواز لە جارانی پێشوو دەردەکەون و ڕێکخستن و تەشکیلاتێک خەریکە سازمانیان دەدا وئەمەش جێگای دڵخۆشیە.
تا ئێرە ئەوەی لە دروشمەکانی ئەم دواییانە دە دەبینرێ ئامانج تەنیا رووخانی ڕێژیم و دروشمی دژی ڕێژیم و بەرپرس باڵاکانی ئەو ڕێژیمە لە خۆپێشاندانەکان دا دەبینرێ و تا ئەو یەکدەنگیە هەبێ ئومێدی گەشەکردن وبەرفراوانبووبی خۆپێشانانەکان تەنانەت ئەگەر ئەو جاریش سەرکوت بکرێ هەر هەیە، بۆیە تا خۆپێشاندەر یەکدەست و یەک هەڵوێست بن ئەوا رەوتی خۆپێشاندانەکان رووبە پێش و لە گەشەکردندا دەبێ، بەڵام لە بەرامبەریشدا مڵۆزم و خۆرەی هەرجۆرە شۆڕش و بەرخۆدانێکی دژی ڕێژیم لە ئێستادا بە حیزبی کردنی خۆپێشاندانەکانە کە هیوادارم هیچ لایەنێک دوچاری ئەو هەڵە کوشندەیە نەبێ و ڕیزی یەکگرتووی خۆپێشاندەران تا ڕووخانی ڕێژیم لەبەر یەک نەترازێنێ.
رێژیمی فاشیستی مەسەبی ئیتر بە تەواوی ئەوەی پێی دەکوترێ مەشرووعیەت نەیماوە، هیچ بناخەیەکی سیاسیی و کۆمەڵایەتی وئیدئۆلۆژی بەهێزی نیەو هەموو باوەڕەێک سەبارەت بەو ڕێژێمە درزی تێبووە.
ئەو ڕێژیمە بەتایبەتی لە دوای بە سزا گەیاندنی ترۆریستی هەرە گەورە قاسم سولەیمانی سەردەستەی هەموو ترۆریستەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کە دەکرێ بڵێین پلانداڕێژی سەرەکی سەرکوتی ئەو خۆپێشاندانانەش بووە کە لە ڕابردوو دا لە شارەکانی ئێران و کوردستاندا خەڵتانی خوێن کراون لەوپەڕی سەرلێشێواوی دایە، قاسم سولەیمانی جودا لە دڕندەیی و بێڕەحمییەکەی بەرامبەر موخالیفان، هاوکات ئاڵقەی پێوەندی هەموو لایەناکان و لێکگرێدانیان و پێكەوە هێشتنەوەیان بوو، ئەو نەیدەهێشت هیچ کێشەیەکی دەستە ولایەنە رکەبەرەکەن ( لەسەر قۆرغ کردنی دەسەڵات) زەق بکرێتەوە، بەدرۆش با ڕێکی دەستنەوەو ئەوەی ڕستیش بێ هەموو لێی دەترسان، بە قسەیان دەکرد، بەڵام ئێستا ئیتر قاسم سولەیمانی نەماوە و کەس نیە گوێ بۆ کەس راگرێ، بە دڵنیاییەوە سپا فەرماندەی وای هەن گوێ نە بۆ خامنەیی و نەبۆ ڕووحانی ونە بۆ ئەرتەش وفەرماندە باڵاکانی ئەرتەش ناگرێ.بۆیە لێرەوە دەبێ چاوەڕیی زەقبوونەوە و قووڵبوونەوەی هەرچی زیاتری ئەو کێشانە بین کە بە دڵنیاییەوە لە نێوان ئەو تالانچیانەی سەروەت و سامانی خەڵکدا هەیە.
جا تۆ بیهێنە بەر چاوی خۆت، خامنەیی کە وەک کاڵەکی بڵی لێهاتووە هەربینا بەلاداهات ئیتر ئەودەمی (ئەگەر تا ئەودەمی ئەو ڕێژیمە ما) جا لێکی دەوە کی لەو کاولەوێرانەیە دەبێ بە خاون!
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە