رۆژهەڵات تایمز: لە درێژەی هەڵوێست و ناڕەزایەتیدەربڕینی بەشێکی بەرچاولە کەسایەتییە دیارەکانی کۆمەڵگەی ئیران لە چین و توێژە جیاوازەکان و لە هونەرمەندان، وەرزشوانان، سینەماکاران، میدیاکاران و خوێندکاران، وەک: “نەوید محەممەدزادە، رەخشان بەنی ئێعتیماد، فاتیمە موعتەمیدئاریا، مەسعوود کیمیایی، پێگا ئاهەنگەرانی، سارا بەهرامی ، ئەفسانە ماهیان، عەلیڕەزا قوربانی، کەیوان ساکیت، وریا غەفووری” و دەیان کەسی دیکە لە بەشە جیاجیاکانی کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان کە یان بە نووسینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یان بە دەستلەکارکێشانەوەی یەکجاری و یان بە هەڵوەشاندنەوەی کۆنسێرت و بەشدارینەکردنیان لە فێستیڤاڵە حکومەتییەکاندا وەک “فێستیڤاڵی فەجر”، ناڕەزایەتی توندی خۆیان لە دژی کۆماری ئیسلامی دەربڕیوە، هونەرمەندی ناسراوی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیش “شەهرام نازری”، وەک شەرمەزارکردن و ناڕەزایەتی بەرانبەر بە جینایەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی ئۆکرانیا لە لایان کۆماری ئیسلامییەوە، سەرجەم کۆنسێرەتەکانی خۆی هەڵوەشاندەوە.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە