رۆژهەڵات تایمز: سێ خەڵاتی “گلوبال فێستی” ٢٠٢٠ مووزیک بەخشرایە هەریەک لە هونەرمەندان “کەیهان کەلهوڕ” و “تام ئێشنابل” و “لیزا ئیستافورد” و نازناوی هونەرمەندی ساڵی ٢٠٢٠ یان پێ بەخشرا. مووزیکزان، ئاوازدانەر و ژەنیاری ئامێری کەمانچە “کەیهان کەلهوڕ” ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی کوردی یارسانی و لە شاری کرماشان چاوی بە ژیان هەڵێناوە و وەک کەمانچەژەنێکی ناسراو و دەست و پەنجە رەنگین ناوی دەرکردووە و لەگەڵ هەریەک لە هونەرمەندانی وەک محەممەدرەزا شەجەریان، شەهرام نازری، حوسێن عەلیزادە، عەلی ئەکبەر مورادی و ئەندامانی گرووپی دەستان ئاوازدانەری کردووە و کەمانچەی ژەنیوە و تاکە هونەرمەندێکی کورد و ئێرانییە کە خەڵاتی بەناوبانگی جیهانی “ئومیکس”ی ساڵی ٢٠١٩ی فێستیڤاڵی مووزیکی :ئومیکسی”وڵاتی فنلاندی پێ بەخشراوە.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە