ئەمڕؤ ڕێکەوتی 05-03-2021 کاتژمێر 14:54
  • چوونەژوورەوە
ڕۆژهەڵات تایمز
2 °c
Mahabad
2 ° هه‌ینی
4 ° شه‌م
3 ° 1 شه‌م
4 ° 2 شه‌م
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

تازەلاوەکەی گەڕەکی “سێ‌ئاشان”

سەعید باختە

Rojhelattimes بڵاوکردنەوە لەلایەن Rojhelattimes
1 ساڵ لەمەوپێش
لەبەشی هەگبەی چەک و قەڵەم
0 0
0
تازەلاوەکەی گەڕەکی “سێ‌ئاشان”
0
جار هاوبەشکراوە
81
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردنهاوبەشکردن

ئەمن سەعید باختە کوڕی وەستا ئەحمەد ناسراو بە ئەحمەد مەنگوڕ ساڵی ١٣٤٧ لە گەڕەکی سێ‌ئاشان لەدایک بووم. سەرەتای شۆڕشی 1357 لە مەدرەسەی جامی دەمخوێند. لە گەڕەکی باغی سیسە یەکێک لە مامۆستاکانمان کاک عەلی حەسەنپوور ناسراو بە کاک شوان بوو. ئەو دواتر بوو بە فەرماندە لک و بەداخەوە زوو شەهید بوو. کاک شوان زۆری هان دەداین کە تێکەڵ بە خۆپیشاندانەکان بین، لە سەرێکەوە زۆرمان پێخۆش بوو کە لە مەدرەسە دوور دەکەوینەوە و لە سەرێکیشەوە نەماندەزانی بۆ وا دەکەین و وەدوای چی کەوتووین، چاومان لە خەڵکی دەکرد و جنێومان بە شا دەدا و …
شۆڕش سەرکەوت و وردە وردە خەڵک چەکدار بوون. بابیشم بە پووڵی خۆی کڵاشینکۆف و دەمانچە و مەخزەنی کڕین و، ئەمنیش هەستم زیاتر دەبزووت و پتر تێکەڵ بەو جۆش و خرۆشە دەبووم و لە دەورەی دووی هێزی بەرگریدا بەشداریم کرد. دوایەش بوومە ئەندامی یەکیەتیی لاوان کە یەکەم بەرپرسی ئەو کاتی کاک کەریم ئەڵڵاوەیسی بوو. ئەو کات ئەمن بە ڕۆژ دەمخوێند و شەوانەش بە کاری تەبلیغی و کۆکردنەوەی یارمەتی و داو و دەرمان بۆ پێشمەرگەکان خەریک دەبووین. جاروبارەش کۆبوونەوەی ئەندامانی یەکیەتیی لاوان دەبوو کە بەرپرسی ئەوکاتی نێو شار کاک خوسرەو خوسرەوی بوو بە ناوی خوازراوی سەربەست، کاک سەربەست کوڕێکی بە ئیمان و بە باوەڕ بوو کە بەداخەوە گیرا و بەهۆی خۆڕاگری و بەربەرەکانی لە زینداندا لە بەندیخانەی ئێڤین لە تاران لە حەوشەی زیندان بە نارنجۆک دەیتەقێننەوە و شەهیدی دەکەن. ڕۆژێک کاک عەزیم ئەفسەر کە ئەوکاتی بەرپرسی یەکیەتیی لاوان بوو ڕایسپاردبوو کە پێویستیان بە دەزگای چاپ و تەکسیرە. تیمەکانی دیکە نەیانتوانیبوو پەیدای بکەن. ئێمە کە ئەوەمان بیست غروور گرتینی و هەڕوگیفمان لە خۆمان دا و دەگەڵ دوو لە هاوڕێیەکانم مەدرەسەیەکمان دەستنیشان کرد. تەرحەکەمان داڕشت و شەوێ بۆی چووین و بەهەزار زەحمەت توانیمان دوو دەزگای چاپ و تەکسیر بێنینە دەر و بە هاوکاریی ژنێکی تێکۆشەر لە پشتی سێ‌تەگەری دانێین و گڵمان بەسەردا دا و بە غیرەتی ئەو ژنە بە بازگەکانی بازڕەسیی سپای پاسداراندا ڕەتمان کرد و گەیاندمانە بنکەی یەکیەتیی لاوان کە ئەوکات لە گیادرووان بوو. کاک عەزیم کە چاوی پێی کەوت زۆر خۆشحاڵ بوو و گوتی ئەو کارەی ئێوەمان لەبیر ناچێتەوە و وەک تەشویق تفەنگێکی تامسۆنی ئاڵمانییان داینێ کە پێمان وابوو دنیایان داوینێ، بێخەبەر لەوەی کە ئەو تفەنگە دەبێتە هۆی گۆڕانی ژیانمان لە داهاتوودا.
ئێمە یەکەم هەستەی چەکداریی یەکیەتیی لاوان لەنێو شار بووین. کەیفمان ساز بوو و غروورێکی تایبەتیمان هەبوو. ئەو تفەنگە لەخۆبایی کردین و کەمتر نهێنی پارێزیمان دەکرد. لەو سەردەمەدا ڕێژیم زۆر لە لاوانی مەهابادی ئێعدام دەکرد و تەرمەکانیانی لە قەبرستانی شار فڕێ دەدا. جەوێکی ناخۆش بەسەر مەهاباددا زاڵ ببوو، ناخۆشتر لەوانەش بۆ وەرگرتنەوەی جەنازەی هەندێک لە ئێعدام کراوەکان داوای قدوویەک شیرینی و پووڵی فیشەکیان لە بنەماڵەکانیان دەکرد. ڕۆژێک خەبەرمان پێگەیشت کە چەند جەنازە لە قەبرستان فڕێ دراون و ئێمەش چووین و دیتمان کە هەموو گیانیان شکاوە. یەکیانم ناسی کە شەهابی سازواری بوو. دیار بوو لەژێر شکەنجەدا شەهیدیان کردبوون. ئەو کردەوانەی ڕێژیم ئێمەی لەسەر تێکۆشانمان زیاتر سوور کرد و زیاتر لەو ڕێژیمە بێزار بووین.
دوو کادری یەکیەتیی لاوان بە ناوی خالید شاتری و ڕەزا کەریمی لە مەهاباد ئێعدام کرابوون. کاک عەزیم ڕایسپاردبوو کە بچین بۆ دیتنی. ئەمن و ئەمیری هاوڕێ و هاوشانەم چووین. داوای لێ کردین کە لە هەموو گەڕەکەکان وێنەی ئەو دوو شەهیدەی یەکیەتیی لاوان لە دار و دیوار بدەین. شەوی یەکەم ئێعلامییەی زۆرمان بڵاو کردەوە و لە کەمینێکیش نەجاتیمان بوو، بەڵام شەوی دوایە کەوتینەوە بۆسە و بەر ڕەگباریان داین. گوللە بەر لاق و پشتم کەوت و تەختی عەرزی ببووم. دوای ڕاوەستانی تەقەکە گوێم لێ بوو کە پاسدارەکە گوتی بچۆ تفەنگەکەی هەڵگرەوە و گوللەی خەڵاسی لێدە. منیش کە ئەوەم بیست خۆم مراند. خوێن بەزارمدا دەهاتە خوار. هەستم لە خۆم بڕی بۆوەی نەزانێ ماوم. پاسدارەکە هاتە سەرم و چەکەکەی لە گوێم نا و یەک دوو نووکە پۆتینی لە کەلەکەم دا، بەڵام نەجووڵام. چاوم زەق کرد و خوێنیش بە زارمدا دەهات و هەر کەس با دەیگوت مردووم، بەخۆشییەوە لێی نەدام. تفەنگەکەی هەڵگرت و ڕۆیشتن. منیش دوای دڵنیابوون لەوەی کە لەوێ نەماون بە قوونەخشکە خۆم گەیاندە ماڵێک کە لێی نزیک بووم. بە لاق لە دەرکەم دا. دەرکەیان کردەوە و گوتیان ئەوە بۆ وات لێ هاتوە؟ گوتم قوتابیم و بێرەدا دەڕۆیشتم کە تەقەیان لێ کردم. بردیانمە ژوورێ. خوێنم لەبەر دەڕۆیشت. گوتیان مادام دوێنێ‌شەو پێشمەرگەش لەنێو شار بووە، دەیبەینە نەخۆشخانە و دەڵێین نازانین کێ بەر دەستڕێژی داوە. ناعیلاج بۆوەی نەمرم بردیانمە بیمارستان و دەسبەجێ عەمەلیان کردم. منیش ئەوە ئاگام لێ نییە کە پاسدارەکان هەر بەیانیی زوو چووبوونەوە شوێنی تەقەکە و بە شوێن خوێنەکەمدا ڕۆیشتبوون و ماڵەکەیان دیتبۆوە و لێیان پرسیبوون کوا ئەو کوڕە، ئەوانیش گوتبوویان بردوویانەتە بیمارستان. دوای عەمەلەکەم وەهۆش هاتمەوە دیتم پاسدارێکی ناحەز و خێچ و خوار لەسەر سەرم ڕاوەستاوە و خەریکە کەلەپچەم دەکا. دوایە دایکمیان وەدەر نا و بەبێ لەبەر چاو گرتنی وەزعی من و داوای دوکتورەکان پێچایانمەوە و سواری ماشێنیان کردم و بردیانم بۆ زیندانی مەهاباد.

لاقم عەرزی نەدەگرت گوللە وەچۆکم کەوتبوو، پشتیشم ١٨ تەقەڵی پێوە بوو. نەمدەتوانی بەئاستەم بجووڵێم کەچی بەو حاڵەش بردیانمە ئینفرادی. چەند جاران بەهۆی ژانی زۆر بێهۆش دەبووم و دەیانبردمە بێهداریی ئیتلاعات ناعیلاج وا ساغ بوونەوە کە هەتا بڕێک خۆدەگرم و چاک دەبمەوە هەر لەوێ ڕامگرن و بازجووییم بکەن. هەرچی هێنایان و بردیان گوتم محەسیلم و شەوێ بە کووچەیدا دەڕۆیشتم و تەقەیان لێ کردم. ئەوانیش گاڵتەیان پێ دەکردم و دەیانگوت بەو حەقایەتانە نەجاتت نابێ و ڕاستییەکان بڵێ … ئەو کات کە ئەمن گیرام تەمەنم ١٥ساڵ بوو، دەیانگوت هێشتا زارت بۆنی شیری لێ دێ بۆ تفەنگت هەڵگرتوە و دەگەڵ ئەو دەوڵەتە زەلامەی بەشەڕ دێی؟

رۆژی یەکەم کە بردیانم بۆ ئیتلاعات بازجوویی دەستی پێکرد و لێیان پرسیم چکارەی ؟ منیش گوتم محەسیلم و شەوێ بە کووچەی دا دەڕۆیشتم و تەقەیان لێکردووم ، گوتیان کێ تەقەی لێکردووی ؟ گوتم پیم وایە پێشمەرگە تەقەیان کردووە و لێم مەشکووک بوون ، گوتی راستی بڵێ ئەو قسانە کۆمەک بە پەروەندەکەت ناکا رەفیقەکەت هەموو شتی باس کردوە بۆخۆمان دەزانین کە چ کارەی و خەریکی چی ، ئێمە چەند جاران کەمینمان بۆ دانابوونەوە بەڵام هەر نەجەتیتان دەبوو راستێکەی بڵێ و خۆت خڵاس بکە، منیش هەر دەمگوت پێشمەرگە لێیان داوم ئەوانیش بەو قسەیەی من تیر پێدەکەنین و مەسخەرەیان دەکردم و ئەو کات کە ئەمن گیرام تەمەنم ١٥ ساڵ بوو ، دەیان گوت ئێستا زارت بۆنی شیری لێدێ بۆ تفەنگت هەڵگرتوە و دەگەڵ ئەو دەوڵەتە زەلامەی بەشەڕ دێی ؟ منیش هەر حاشام لێدەکرد و بازجوویەکە نێوی سبزواری بوو گوتی پێتخۆشە بابت ببینی ؟ منیش گوتم بەڵێ گوتی دەزانێ ئەتۆ چکارەی ؟ گوتم بەڵی دەزانێ محەسیلم گوتی بابی بانگ بکەن ،هیندەی پێ نەچوو بابم وەژوور کەوت و ردێنێکی زۆری هەبوو دیار بوو زۆریان نارەحەت کردبوو زۆر کز ببوو کە چاومان بە یەک کەوت هەردووکمان چاومان پڕبوو لە ئاو و یەکترمان لەباوەش کرد و یەکترمان ماچکرد و لەبن گوێم گوتی هیچ نیە ناڕەحەت مەبە و هیچ لەسەر خەڵکی مەڵێ ،پاشان نەیان هێشت زۆر لە لام بمێنێتەوە و بردیانەوە سللوولی خۆی و بازجوویەکە گوتی ئەگەر ئێستا قسان نەکەی بابت ئیعدام دەکەم منیش زۆر نیگەران بووم و هیچم نەگوت پاشان گوتی ئەگەر ئەو کەسەی تەقەی لێکردووی و هاتە سەرت و تفەنگەکەی هەڵگرتەوە و ویستی گوللەی خلاست لیدا بەڵام مردبووی بێت و بڵی ئەمن لێمداوی دەڵێی چی ؟ گوتم بیهێنن ، وەمزانی درۆیان دەکەن و هەر دەیان هەوێ بمترسێنن ، گوتی ئەوەتا دا بۆی باس بکە، خولاسە پاسدارەکە نێوی سەمەد بوو ، دوایە نێوانیشمان خۆش بوو دەیگوت بچمەوە بە دایکم دەڵێم ئەو زیددی ئینقلابە چکۆلەم گرتووە ، لە ئەوەڵەوە هەمووی گێڕاوە و گوتی با لەو قسانە گەڕێین ئەتۆ مردبووی چۆنە ئێستا زیندووی ؟ منیش کە تازە عیلاجم نەبوو نەمدەتوانی هەر وا درۆیان بکەم داستانەکەم بۆ گێڕانەوە و گوتم بە قەستی خۆم لە مردن دابوو ئەگەر وام نەکردبا دەت کوشتم ، گوتی ” خدا شاهدە راست میگی” بەڵام مادام نەمردووی هەر نامری. من و عەرەب ئیعترافمان هەر لەسەر خۆمان کرد و کەس بە هۆی ئێمەوە نەگیرا و جورمەکەشمان کێشا. ئەو رەفیقانەش کە کاریان دەگەڵ ئێمە دەکرد وەک رەحمان سۆهرابی و سمایلە چکۆل لە ترسی وەیکە نەگیرێن چوونە دەرێ و بوون بە پێشمەرگەیەکی نموونە و قارەمان .
ئەوکات گروهی زەربەتی سپا هەموویان خەڵکی “خمین شهر” بوون شەوانە دەچوونە مەئمورییەت و بە بێ تەلەفات نەدەهاتنەوە و بە رۆژیش دەهاتنە لای من ئەزیەتیان دەکردم و مەسخەرەیان دەکردم رۆژێک فەرماندەکەیان کوژرابوو و زۆر تووڕە و نارەحەت بوون و هاتن بانگیان کردم و منیش شەقەم لەبن هەنگەڵی نا و دەگەڵیان چووم کوتم بۆ کوێم دەبەن کوتیان ئیعدامت دەکەین منیش کوتم ئیستا دادگایی نەکراوم ئیعدامی چی ؟کوتیان فەرماندەکەمان کوژراوە و دەبێ تۆڵەی لەتۆ بکەینەوە منیش بەڕاستی زۆر ترسام چوون پێشتر دیتبووم لە حەساری زیندان کوڕێکیان ئیعدام کرد وەک بزانم نێوی سمایل ئەحمەدزادە بوو کە کاری نیزامی دەکرد لە نێو شاری و کوتم حەتمەن منیش هەر بەو شێوەیە ئیعدام دەکەن. لە بن دیواری رایان گرتم و چاویان بەستم و گێلان گێدانی تفەنگیان کێشاو و چاوەڕوانی تەقە بووم کە لە پڕ چاویان کردمەوە و گوتیان ئەوجارەش ناتکوژین بەڵام ئەوەندەت ئەزیەت دەکەین” مرغان آسمان بە حالت گریە کنند” و بردیانمەوە بێهداری . لە دوای وەیکە لە بیمارستان را بردیانم بۆ زیندان دایکم ئاگای لە من نەما و بۆشی مەعلووم نەبوو ماوم یان ئیعدامیان کردووم ، هەموو رۆژێک لە بەیانی را دەهاتە بەردەرکی زیندان و ئیتلاعات بۆوەی خەبەرێکی من بزانێ و هیچی دەست نەدەکەوت رۆژێک بردیانم بۆ بێهداری دەرەوەی زیندان بۆ پانسمان لە ماشێنەکەی هاتمە خوار دایکم لە دوور را منی دیت و بانگی کردم و چاومان بە یەکتر کەوت و نەیانهێشت یەکتر ماچ بکەین و لێکیش دوور بووین بەڵام هەر ئەوەندە منی دیت و بۆی مەعلووم بوو ماوم زۆری پێخۆش بوو . دوای تەداوی برینەکانم بردیانمەوە بۆ زیندان و لە تەنیشت من شوێنێکی لێ بوو بە نێوی قەرەنتینە کە برایم سوڵتانی ناسراو بە برایمە سوور کوڕی کاک سمایل لە وێدا بوو ئەوەندەیان شکەنجە کردبوو هەموو گیانیان شکاندبوو ئیعترافی هەر نەکردبوو بەداخەوە لە ژێر شکەنجەدا بە بێ دادگایی لە قەرەنتینە دا شەهید بوو . بەو وەزعە خراپەی کە هەمبوو ماوەی مانگێک لە ئینفرادی دابووم و نەئاگام لەکەس بوو نە کەسیش ئاگای لەمن بوو ، پاشان چوون ئەو کات خەڵک زۆر دەگیران و دەبوو ئینفرادێکان چۆل بکەن بردیانم بۆ دیوێکی دیکە کە چووار کەسی تێدابوو یەک لە یەک کوڕی باشتر و رێک و پێکتر وەک کەماڵ مەنسووری عەزیز رەنجبەر و محێدین عەلیپور و عەلی توبی کە بەراستی خزمەتێکی گەورەیان پێکردم و رێزی تایبەتیم هەیە بۆ هەموویان بەداخەوە کاک عەلی نەماوە و تەمەن درێژیش بۆ ئەوانی دیکە ئاواتمە. باسی جەماعەتێکیان دەکرد کە پێش من لێرە بوون و ئیعدام کراون وەک کەریم بلووری و حامید شاریکەندی و مستەفا دیبووکری و عەلی جانگیری و ناسر بلالی کە هەموویان بە سروودی ئەی رەقیبەوە چوون بەرەو ئیعدام و تەنانەت باسی وەشیان دەکرد کە بازجوویەکە لە ناسر بلالی و عەلی جانگیری پرسیبوو ئەگەر ئازاد بن چ دەکەن ؟ گوتبوویان تفەنگەکەمان لە مەقەڕی سەیداوا چاوەڕێی ئێمەیە و دەبینەوە پێشمەرگە و پاشان باسی شەهامەتی حامید شاریکەندیان دەکرد کە لە بازجوویەکەشی داوە و ئەو جۆرە قسانە تەئسیری موسبەتیان لە سەر رووحییەی من دادەنا . ئەمن ماوەی ٣ مانگ لە مهاباد بووم و ملاقاتیشم نەبوو پێش من بابمیان برد بۆ زیندانی دەریا لە ورمێ و دوای تەکمیلی پەروەندەی منیش دەگەڵ جەمعێک لەو پێشمەرگانەی لە قازیاوایە گیرابوون وەک حوسێن چاوشێنی و شەهریار باهووش و یۆنس بەیتاسی و محەممەد قارەمانی چاویان بەستین و سواری ماشێنیان کردین و بردیانین بۆ زیندانی دەریا لە ورمێ ، کە گەیشتینە بەردەرگایە بابم لە وێ راوەستابوو یەکترمان لەباوەش کرد و بردمی بۆ کوپەکەی خۆیان و کەمێک حەسامەوە و پاشان لە تەختی بەتاڵ دەگەڕاین و دیتمان کەسێک دەبەن بۆ ئیعدام و تەختەکەی بەتاڵ دەبێ ، چوومە کوپەکەیان و جەوانێکی فارس بو، بۆ یەکەمین جار گۆرانی “مرا ببوس″م لە وی بیست و دوای تەواو بوونی گۆرانیەکەی کۆتەکەی بەسەر شانی دا داو بردیان و نەهاتەوە و تەختەکەی وەبەر من کەوت . دوای نیزیک بە ٤ مانگ یەکەم ملاقاتیان دا بە من و بابم لە لایەک و دایکم و منداڵەکانیش لە لایەکی دیکە ، هیچ کاممان توانای قسەکردنمان نەبوو بەس گریان و چاولێککردن بوو ،دیمەنێکی زۆر ناخۆش بوو بە تایبەت بۆ دایکم و بابم کە رەنگە فکریان لە زۆر شت کردباوە کە ئێمە ئاقڵمان پێی نەدەشکا وەک بێسەرپەرەستی منداڵان ،بێدەرەتانی و فەقیری و دەستکورتی و… خولاسە رۆژێکی ناخۆش بوو بەڵام بەوحاڵەش چوون چاومان بە یەکتر کەوت دیسان هەر خۆش بوو.بابم بۆ بژیوی منداڵان لە زیندان دا پاک و خاوێنی دەکرد و پوڵێکی پەیدا دەکرد و دەینارد بۆ ماڵەوە .
دوای چەند مانگ مانەوە لە بازداشتگایە بەیانیەکی بابم هات هەڵیستاندم و گوتی هەستە نێوت خوێندراوەتەوە دەتبەن بۆ دادگایە ، خۆم سازکرد و چوومە بەر دەرگایە دیتم حوسێن و وانیش لەبەر دەرگایە چاوەڕێن گوتم ناکا ئیوەش بانگ کرابن ؟ گوتیان ئەرێ وەڵڵا . من و حوسێن چاوشینی و شەهریار باهوش و یۆنس بەیتاسی و محەممەد قارەمانی و چەند کەسی دیکە بەداخەوە نیوەکانیانم لەبیر نەماوە چاویان بەستین و بردیانین بۆ دادگایە کە بەراستی نەمان زانی لە کوێیە و بۆ کوێیان بردین ، لە پێشدا حوسێن چوو ژوورێ و ٥ دەقیقەی پێنەچوو بە پێکەنینەوە هاتەوە و گوتمان چ بوو؟ گوتی ئێعدام و بزەیەکی هات ئەوانی دیکەش هەر بەو شێوەیە بە حوکمی ئیعدام هاتنەوە و کردیان بە فشە ،نۆبەی من هات و ویستم بچمە ژوور پاسدارێک لەبەر دەرگای بوو دەستی گرتم و گوتی پێت خۆشە ئیعدام نەکرێی ؟ گوتم بەڵێ ، گوتی راستیم پێبڵێ چەند نەفەرت کوشتووە بە حاجی ئاغای دەڵێم تەخفیفت بداتێ ،گوتم کەسم نەکوشتوە ، گوتی “خر خودتی ” بڕۆ ژوورێ. چوومە ژوور و گوتی لە وێ دانیشە ، حاکمی شەرع و دادستان و بازجوو لەوێ بوون ، گوتی کەیفەر خواستەکەت بۆ دەخوێنمەوە وحەقی قسان و ئیعترازت نیە ! گووتم باشە ، گوتی بە حوکمی وەیکە مسەلەح بووی و بەدژی نیزام قیامت کردووە و زیددی ئینقلابی ” محارب با خدا و رسول خدا” دەناسرێی و مەحکووم بە ئیعدامی ! گوتی وەرە ئیمزای بکە منیش بێ وەی قسان بکەم ئیمزام کرد وچوومەوە خوار و گوتیان چبوو ؟ گوتم منیش وەک ئێوە ئیعدامم . هەموو فشەمان پێدەهات و بردیانینەوە بۆ زیندان و بابم لەبەر دەرگای هەر چاوەڕوانی من بوو کە بچمەوە و نیگەرانیش بوو چوون زۆر کەسیان دەبرد بۆ دادگایە و نەدەهاتەوە ، هەر کە چاوی بە من کەوت زۆر خۆشحاڵ بوو لە باوەشی کردم و گوتی چبوو ؟ گوتم هەموومان حوکمی ئیعدامیان داینێ ، گوتی هیچ نیە هەر دەتان ترسێنن نیگەران مەبن . ئێمەش هەر لە ژێر حوکمی ئیعدامدا چاوەڕێ بووین کەنگێ حوکمەکەی ئیجرا دەکەن.
هیندەی پێنەچوو بڵیندگۆی زیندان هاواری کرد کە هیندێک پەروەندە هاتوونەوە وەرنە بەر دەرگای زیندان من و بابیشم چووین و پەروەندەی بن بنەوە هی من بوو گوتی سەعید باختە بە دەرەجەیەک تەخفیف بە حەبسی ئەبەد مەحکووم کراوی . منیش کە ئەوەم بیست لەخۆشیان قاقایەکم لێدا و خەڵکەکە پێیان سەیر بوو کابرایەک لە وێ دەگریا سمیڵی بەقەرا من بوو کە یەک ساڵیان دابوویە و پێیان گوت خەجاڵەتێ لەو منداڵەی بکێشە ئەبەدیان داوەتێ وەک تۆ ناگری و پێدەکەنێ ،کابرا هەستا و لەباوەشی کردم و خەڵکەکەش زۆریان پێخۆش بوو بابم ماچی کردم و گوتی نیگەران مەبە مادام ئیعدام ناکرێی ئازاد هەر دەبی. ئەو ماوەیەی لە بازداشتگایە بووم بەداخەوە زۆر کەسیان برد بۆ ئیعدام و جەوێکی زۆرناخۆش و ترسینەر بە تایبەت ئێواران بەسەر زیندان دا زاڵ ببوو ،چوون ئیعدامەکان لە سەعات ٤ی ئیواران را دەیانبردن و ئەو کاتانە کەس بە تەمای خۆی نەبوو ،زۆر کەسمان هەبوو کە پیاوانە بە بێ ترس دەچوو بەرەو ئیعدام وەک برایم باشوو خەڵکی شنۆیە بوو وەک بزانم فەرماندە لک بوو گیرابوو حوکمی ئیعدامی هەبوو مەئمورەکان هاتن کە بیبەن زۆر پیاوانە نەیهێشت دەستی بگرن و گوتی پێویست ناکا دەستم بگرن بۆخۆم وەپێشتان دەکەوم و پەشیمانیش نیم لەوەیکە کردوومە و قەتیش ناتوانن تۆڵەی خۆتان لەمن بکەنەوە . بەراستی لەو جۆرە کەسانە لە زینداندا زۆر بوون کە مایەی شانازی و فەخربوون بۆ ئێمە. حوسێن و شەهریار و وانیان کە برد بۆ ئێعدام نوقڵیان بڵاوکردەوە و سروودیان دەخوێند و ورەیان دەدا بە ئێمە ، خولاسە زیندانی بوون دەگەڵ ئەو کەسانە ،بازداشتگای کردبوو بە مەکتەبێک کە فێری مقاومەت و خۆراگری و کۆڵنەدانی دەکردی و هانی دەدای کە زیاتر سوور بی لەسەر ئەو رێبازەی کە بۆی گیراوی. پیاو مەجبوور بوو کە مقاوم بێ دەنا هەستت بە شەرمەزاری دەکرد.

بە کۆمێنتێک بەشداری بکە

هەروەها ببینە

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکراینی لە لایەن ڕێژیمەوە 
هەواڵ

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکراینی لە لایەن ڕێژیمەوە 

1 ساڵ لەمەوپێش
فێستیڤاڵی “ترێی رەش” لە گوندی “گۆمان”ی سەردەشت بەڕێوە چوو
دەنگ وڕەنگ

فێستیڤاڵی “ترێی رەش” لە گوندی “گۆمان”ی سەردەشت بەڕێوە چوو

3 ساڵ لەمەوپێش
مامۆستایەکی شاری سنە قۆڵبەست کرا
هەواڵ

مامۆستایەکی شاری سنە قۆڵبەست کرا

3 ساڵ لەمەوپێش
تێوری و هزی نه ته وه گه رایی
وتار

تێوری و هزی نه ته وه گه رایی

3 ساڵ لەمەوپێش
دانیشتووانی گوندی “بێورانی خوارێ”ی شاری سەردەشت هێرشیان کردە سەر پایەگای “کێلێ”
هەواڵ

دانیشتووانی گوندی “بێورانی خوارێ”ی شاری سەردەشت هێرشیان کردە سەر پایەگای “کێلێ”

5 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی دووەم

3 ساڵ لەمەوپێش
بزاڤی لۆلییە
وتار

بزاڤی لۆلییە

1 ساڵ لەمەوپێش
بە دۆڕاندنی ئەڕژەنتین و پورتۆگال یارییەکانی قۆناغی شانزەى مۆندیالی 2018ی روسیا بەڕێوە چوون
دەنگ وڕەنگ

بە دۆڕاندنی ئەڕژەنتین و پورتۆگال یارییەکانی قۆناغی شانزەى مۆندیالی 2018ی روسیا بەڕێوە چوون

3 ساڵ لەمەوپێش
هەموو ڕێگاكان دەچنەوە بانە
وتار

هەموو ڕێگاكان دەچنەوە بانە

3 ساڵ لەمەوپێش
فەڕانسە بۆ دووەمین جار و دوای ٢٠ ساڵ بوو بە پاڵەوانی مۆدنیال
دەنگ وڕەنگ

فەڕانسە بۆ دووەمین جار و دوای ٢٠ ساڵ بوو بە پاڵەوانی مۆدنیال

3 ساڵ لەمەوپێش
ئاگاداری بەڕێوەچوونی یەکەم کۆنفڕانسی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات
هەواڵ

ئاگاداری بەڕێوەچوونی یەکەم کۆنفڕانسی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات

1 ساڵ لەمەوپێش
کتێبی ”ژاک و ئاغاکەی”
دەنگ وڕەنگ

کتێبی ”ژاک و ئاغاکەی”

1 ساڵ لەمەوپێش
لە باشووری کوردستان چالاکێکی دیکەی سیاسی تیرۆر کرا
هەواڵ

لە باشووری کوردستان چالاکێکی دیکەی سیاسی تیرۆر کرا

3 ساڵ لەمەوپێش
ڕۆژهەڵات تەوەری یان خواستی سەربەخۆیی
وتار

ڕۆژهەڵات تەوەری یان خواستی سەربەخۆیی

3 ساڵ لەمەوپێش
پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشوور و داکۆکی لە هەمان ماف بۆ رۆژهەڵات پەرە دەستێنێ
هەواڵ

پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشوور و داکۆکی لە هەمان ماف بۆ رۆژهەڵات پەرە دەستێنێ

3 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

بەخێر بێیەوە!

Login to your account below

Forgotten Password?

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
This website uses cookies. By continuing to use this website you are giving consent to cookies being used. Visit our Privacy and Cookie Policy.