ئەمڕؤ ڕێکەوتی 21-04-2021 کاتژمێر 23:22
  • چوونەژوورەوە
ڕۆژهەڵات تایمز
15 °c
Mahabad
18 ° 5 شه‌م
16 ° هه‌ینی
17 ° شه‌م
18 ° 1 شه‌م
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

دەستەی بەڕێوەبەریی کاتی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکان لە هەر دوو بەشی حیزب پێک هاتووە

رەزا ئەمینی

Rojhelattimes بڵاوکردنەوە لەلایەن Rojhelattimes
1 ساڵ لەمەوپێش
لەبەشی مانشێت
0 0
0
دەستەی بەڕێوەبەریی کاتی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکان لە هەر دوو بەشی حیزب پێک هاتووە
0
جار هاوبەشکراوە
300
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردنهاوبەشکردن

مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات بە هەوڵی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرینی حیزب لە هەر دوو بەشی دێموکرات پێک هاتووە،لە یەکی مانگی فوریەی ٢٠٢٠ یەکەم کۆنفڕانسی گشتی دەبەستێ. ماڵپەڕی “رۆژهەڵات تایمز” بە مەبەستی ناسین و وەڕووخستنی کار و چالاکییەکانیان، چەند پرسیارێکی ئاڕاستە بەڕێز “رەزا ئەمینی” ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کاتیی مەڵبەند کردووە و بەڕێزیان بەم جۆرە وەڵامی پرسیارەکانمانی داوتەوە.
رۆژهەڵات تایمز: دەکرێ پێناسەیەکی مەڵبەند و ئامانجەکانی ئەو رێکخراوە بۆ خوێنەران باس بکەی؟
رەزا ئەمینی: بۆ وەڵامی پرسيارەکە، سرنجتان بۆ پێناسە و ئامانجە گشتییەکانی مەڵبەند کە لە بەرنامە و پێڕەوی ناوخۆیی مەڵبەنددا ھاتووە، ڕادەکێشم :
پێناسە:
لە سەر بنەمای فەلسەفەی پێشمەرگایەتی و پێویستی هێزی پێشمەرگە ، ژمارەیەک تێکۆشەر لە هەر دوو بەشی حیزب بۆ وەڵامدانەوە بە پێویستییەکانی تەبایی و گرینگیدان بە پرسە بنەڕەتییەکانی نیشتمانی و پێکەوە لکانەندنەوەی سێ واتای خاک، شەهید و پێشمەرگە کە دەتوانن پاڵنەری پێکەوە تێکۆشانی خەباتکارانی دێموکرات بن، ناوەندێکی تێکۆشانیان بە ناوی مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکانی دێموکرات رێک خستووە.ئەم مەڵبەندە، ڕێکخراوێکی سیاسی – نەتەوەیی سەربەخۆ لە رووی رێکخراوەییە، بەڵام لە ڕووی هزرییەوە گرێدراو بە هەر دووبەشی حیزبی دێمۆکراتە.
بە دێکۆمنتکردنی مێژوویی بەرگریی چەکداری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی حیزبی دێموکرات ، کۆکردنەوە چیرۆکی عەمەلیاتەکان و… لە رێی وتووێژی دەنگ و رەنگ و چاپی کتێب و گۆڤار یەکێک لە سەرەکیترین کارەکانی مەڵبەندە.
بڕگەی دووهەم: ئامانجە گشتییەکانی مەڵبەند بڕیتین لە:
١-مەڵبەند پشتگیری مافی نەتەوایەتی گەلی کورد دەکات.
٢-مەڵبەند باوەری قوڵی بە ئازادی بۆ تاک و کۆمەڵگا هەیە، لەم پێناوەدا پاڵپشتی خەباتکارانی ئازادیخواز لە ڕیزی هەموو حێزبەکانی کوردستان دەکات.
٣-کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەسەڵاتێکی تروریستی دەزانین کە ھیچ چەشنە شەرعییەتیکی نێوخۆیی و نێونەتەویی نەماوە و تەنیا بە زەبری سەرکوت وئەشکەنجەو ئیعدام درێژە بە دەسەڵاتی خۆی ئەدات.مەڵبەند لە ھەرچەشنە سەرھەڵدان و ناڕەزایەتییەک کە لە لایەن خەڵکی وەزاڵەھاتوو بە دژی ئەم دەسەڵاتە سەرکوتکەرە دێتە ئاراوە، پشتگیری دەکات.
٤- مەڵبەند وەک بەشێکی بەرچاو لە خەباتکارانی بە ئەزموون و باوەڕمەند بە سەرکەوتن لە سەرجەم حیزب و لایەنە کوردستانییەکان داوای خۆ ڕێکخستنەوەی بە پەلە دەکەین تا بە نەهێشتنی درز و کەلێنی لێکترازانە زیانبارەکان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی کوردی وەڵامدەر کە ئارەزووی زۆربەی خەڵکی کوردستان دەستە ەر بکات، جیدیتر بن. بەرەیەک کە لە ئەگەری هەر پێشهاتێکی چاوەڕوانکراو و چاوەڕواننەکراو ڕێگر بێت لە دووبارەبوونەوەی نسکۆی شۆڕشەکانی ڕابردووی کورد و ئیزن نەدا کۆماری ئیسلامی و ھاوشێوەکانی جارێکیتر بە سەر شەپۆلی شۆڕشی جەماوەریدا زاڵ ببنەوە.
٥-ئێمە پشتگیری ھەموو ھێزە نەتەوەییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکەین، داوای ھاوپێوەندی سياسیی ھێزەکان و گرێدانەوەی خەباتی پێشمەرگانە بە مێتۆدێکی تازەتر و لە ژێر فەرماندەیەکی هاوبەشی لایەنە سياسيیەکان بە زەروورەت دەزانین، هاوکات پشتیوانی لە بزووتنەوەی مەدەنی و ھەموو ڕەھەندەکانی خەبات بۆ ڕاماڵینی داگیرکەر لە کوردستان دەکەین.
٦- مەڵبەند خوازیاری ھاوکاریی و پاڵپشتیی نەتەوەی کورد و ھێزە سیاسییەکانیی ھەر چوار پارچەی کوردستانە. لە هەمانکاتدا ھەرچەشنە دەستێوەردانی لاوەکی پارچەکان لە کاروباری یەکتر بە دروست نازانێت.
٧- مەڵبەند باوەڕی بە ئازادی و یەکسانی هەیە و هەرچەشنە هەڵاواردنێکی رەگەزی،نەتەوەیی،جنسی و … رەت دەکاتەوە.
٨. فرەچەشنی و فرەرەهەندی دینامیزمی بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگایە ومەڵبەند داکۆکیی لە پلۆرالیسم سیاسی لە کوردستان دەکات.
رۆژهەڵات تایمز: ئەندامەکانی مەڵبەند دەتوانن ئەندامی حیزبش بن و لە نێو رێکخراوەکەی ئێوەشدا چالاک بن؟
رەزا ئەمینی: ئێمە هیچ لەمپەرێک لەو بوارەوە نابینین ئاساییە ئەندامانی هەر دووبەشی حیزب بە مەرجێک پێشمەرگەی دێرینی حیزب بن لە مەڵبەنددا چالاک بن، وەک دەبینن چەند رێکخراوی دیکەی حیزبیش وەک یەکێتییەکانی لاوان،ژنان و خوێندکاران پێکەوە کاری هاوبەش دەکەن، رەنگە ئێمە بە هەڵسەنگاندنی ئەو راستییە کە پێشمەرگە دێرینەکانی حیزب لەهەر دووبەشدا گەلێک بابەتی نیشتمانی دەرهەست پێکەوەیان گرێ دەدا ، ئەو داهێنانەمان کردووە کە دەکرێ جیاواز لە بیروباوەڕی حیزبی پێکەوە چالاکی نیشتمانی بکەین.
رۆژهەڵات تایمز : لە بواری کردارییەوە تا چ راددەیەک بۆتان گونجاوە ئەندامانی هەر دووبەشی حیزب لەو مەڵبەندەدا رێک بخەن؟
رەزا ئەمینی:لە حاڵی حازردا بەڕێوەبەرایەتییەکی کاتیمان دیاری کردووە کە لە هەر دووبەشی ئەندامانی حیزب پێک هاتووە و بەربەستێکی ئەوتۆ نەبووە تا لایەنێک ئەندامانی لە هاوکاری مەڵبەند دڵسارد بکاتەوە. دەستەی بەڕێوەبەریی کاتی لە هەر دووبەشی حیزب پێک هاتووە و پێکەوە راسپاردەکانی مەڵبەندیان جێبەجێ کردووە.
رۆژهەڵات تایمز: پانتایی کارو چالاکییەکانتان لە کام بواردا بووە؟
رەزا ئەمینی: ئێمە لە لایەن مەڵبەندەوە بانگەوازێکمان بڵاو کردەوە تا ئەندامانی مەڵبەند هاوکاریی ماددی بە مەبەستی نوێژەنکردنەوەی گڵکۆی شەهیدانی حیزب بکەن، کۆمەڵێک هاوڕێ پێشوازییان لە بانگەوازەکە کرد و لە قۆناغی دواتردا نوێنەرایەتی مەڵبەند بە کردەوە سەردانی باشووری کوردستانیان کرد و کۆمەڵێک گڵکۆیان نوێژەن کردەوە. بەشی پێوەندییەکانی مەڵبەند گەڵاڵەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی حیزبی پێشکەشی هەر دووبەشی حیزب کرد و چاوەڕێی وەڵامیانین. وێدەچێ بۆ ١٠ ی خاکەلێوەی ساڵی نوێ پڕۆژەکەمان بە ئەنجام بگات.
لە بواری راگەیاندن و هەڵوێستی سیاسیش لە بواری جیاوازەوە و لە کاتی خۆیدا لە پەیج و راگەیاندنماندا هەڵوێستی خۆمان هەبووە. ئامانجمانە دوای یەکەم کۆنفڕانسی گشتی، کارەکانمان بە رێکوپێکیی زیاتر بەڕێوەبەرین.
رۆژهەڵات تایمز: دوو لایەنی دێمۆکرات بەرانبەر چالاکییەکانتان هەڵوێستیان چۆن بووە؟
رەزا ئەمینی:هەر دوو لایەن راستەوخۆ پشگیرییان نەکردووین، لەگەڵ ئەوەیدا هەوڵ و چالاکییەکانمانیان بەرز نرخاندووە، بەڵام ئامادە نەبوون بە فەرمی هەڵسو کەوتمان لەگەڵ بکەن .دیارە نایشارمەوە لانیکەم لایەنی “حدک” هێندێک پشگیرییان کردووین و تەنانەت بەشی کۆمەڵایەتی و بەشی شەهیدانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان سوپاسنامەیەکی فەرمیشیان بۆ مەڵبەند بەڕێ کردووە ، سەبارەت بە بەستنی یەکەم کۆنفڕانسیشمان ئەندامەکانی خۆیان بۆ بەشداری مەنع نەکردووە. تا ئەو جێگای ئاگادار بم “حدکا”ش ئەندامانیان بۆ بەشداری لە یەکەم کۆنفڕانسی گشتیمان مەنع نەکردووە. وا هەست دەکەم هەر دووبەشی حیزب چاوەڕێی داهاتووی کار و چالاکی مەڵبەندن و بێگومان لە داهاتوودا زیاتر پشگیریمان دەکەن.
رۆژهەڵات تایمز: دوایین وتە و راسپاردەتان؟
رەزا ئەمینی : سوپاس بۆ ئێوە و تێکۆشەرانی حیزب و هەموو ئەوانەی پشگیری مەڵبەند بوون. داواکارم بە حزووری بەرچاو و گشتی تێکۆشەرانی دێمۆکرات یەکەم کۆنفڕانسی گشتی مەڵبەند دەوڵەمەند بکەین.

بە کۆمێنتێک بەشداری بکە

هەروەها ببینە

بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن
وتار

بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

1 ساڵ لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان کۆڕێک بەڕێوە دەبات
هەواڵ

ئەنجوومەنی ئەدەبیی بۆکان کۆڕێک بەڕێوە دەبات

1 ساڵ لەمەوپێش
دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی
مانشێت

دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی

2 ساڵ لەمەوپێش
خەڵاتی ٢٠٢٠ی ماملێ پێشکەش بە مامۆستا “محەممەد ڕەزا دارابی” دەکرێ.
دەنگ وڕەنگ

خەڵاتی ٢٠٢٠ی ماملێ پێشکەش بە مامۆستا “محەممەد ڕەزا دارابی” دەکرێ.

1 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی چوارەم
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی چوارەم

3 ساڵ لەمەوپێش
گەردەلوولی بەیانییەک. لە یادی شەڕە قوورسەکەی(گوردان)ی بێژوێ دا
هەگبەی چەک و قەڵەم

گەردەلوولی بەیانییەک. لە یادی شەڕە قوورسەکەی(گوردان)ی بێژوێ دا

1 ساڵ لەمەوپێش
لەبارەی گرینگیی کاری ڕۆشنگەرانەی فەرهەنگییه‌وه
وتار

لەبارەی گرینگیی کاری ڕۆشنگەرانەی فەرهەنگییه‌وه

3 ساڵ لەمەوپێش
کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شاری سنە پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی باشووری کوردستان دەربڕی
هەواڵ

کۆمەڵێک لە هاووڵاتییانی شاری سنە پشتیوانی خۆیان بۆ ریفراندۆمی باشووری کوردستان دەربڕی

4 ساڵ لەمەوپێش
شەڕی “ئەمین ئاباد” و پاسداری خەواڵوو
هەگبەی چەک و قەڵەم

شەڕی “ئەمین ئاباد” و پاسداری خەواڵوو

3 ساڵ لەمەوپێش
کتێبی ”ژاک و ئاغاکەی”
دەنگ وڕەنگ

کتێبی ”ژاک و ئاغاکەی”

1 ساڵ لەمەوپێش
تێوری و هزی نه ته وه گه رایی
وتار

تێوری و هزی نه ته وه گه رایی

3 ساڵ لەمەوپێش
دکتور جەلال حاجی زادە ناسراو بە رامان بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد
مانشێت

دکتور جەلال حاجی زادە ناسراو بە رامان بە شێوەیەکی گوماناوی کۆچی دوایی کرد

1 ساڵ لەمەوپێش
بۆ پشتیوانی لە باشوور، رۆژهەڵات خرۆشا
هەواڵ

بۆ پشتیوانی لە باشوور، رۆژهەڵات خرۆشا

4 ساڵ لەمەوپێش
وێنای قاسم سلێمانی وەك خۆی
وتار

وێنای قاسم سلێمانی وەك خۆی

1 ساڵ لەمەوپێش
کرواتەکان بشکەون، رێگەی سەرکەوتنیان دۆزیوەتەوە
هەواڵ

کرواتەکان بشکەون، رێگەی سەرکەوتنیان دۆزیوەتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

بەخێر بێیەوە!

Login to your account below

Forgotten Password?

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
This website uses cookies. By continuing to use this website you are giving consent to cookies being used. Visit our Privacy and Cookie Policy.