ئەمڕؤ ڕێکەوتی 17-01-2021 کاتژمێر 19:10
  • چوونەژوورەوە
ڕۆژهەڵات تایمز
0 °c
Mahabad
1 ° 1 شه‌م
0 ° 2 شه‌م
-2 ° 3 شه‌م
-8 ° 4 شه‌م
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

چاوپێکەوتنێکی تایبەتی “رۆژهەڵات تایمز” دەگەڵ بەڕێز “هاشم رۆستەمی” چالاکی سیاسی

سازدانی دیمانە: هەمزە ئاگوشی

Rojhelattimes بڵاوکردنەوە لەلایەن Rojhelattimes
12 مانگ لەمەوپێش
لەبەشی مانشێت
0 0
0
0
جار هاوبەشکراوە
446
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردنهاوبەشکردن

رۆژهەڵات تایمز: با لە رووداوەکانی ئەو ماوەی رابردووی ناوچەکە و گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانەوە دەست پێ بکەین. پێت وایە داهاتووی ئێران و پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە بە کوێ دەگات؟
لە راستیدا کێشەو ئاڵۆزییەکانی نیوان ئەمریکا و ئێران یا باشترە بڵێم حکومەتی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی، مێژوویەکی دەیان ساڵەی هەیە و هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامییە وە تا ئێستا درێژەی هەیە. ئەم ناکۆکییانە ئێستا هەم ریشەیان داکوتاوەو هەم سەرجەم بوارەکانی سیاسی، فەرهەنگی، ئابووری و … نیزامیش دەگرێتەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی بە هۆی سیاسەتە سەرەرۆییەکانی و دەستوەردانی بێ مەوریدی لە کار و باری وڵاتانی ناوچە لە ژێر ناوی ناردنەدەرەوەی شۆڕشی ئیسلامی و لەو رێگەیەوە هەوڵدان بۆ دەستبەسەرداگرتنی بەشی هەرەزۆری سەرچاوە ژێرزەییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێستا نەک هەر لەگەڵ ئەمریکا، بەڵکو لەگەڵ کۆمەڵگای نێونەتەویی بەرەوڕوو بووەتەوە.

هاشم رۆستەمی: سەرۆکی ئەمریکا بە رێزدار “نێچیروان بارزانی” و خەڵکی کوردستان بە تایبەت خۆرئاوا و باشووری گوت، ئێوە قەزییەکەتان یەکە و پەیوەندی بەیەکەوە هەیە!

بە هۆی ئەو گەمارۆ کەمەرشکێنانەش کە ئەمریکا خستوویەتە سەر کۆماری ئیسلامی، ئێستا رێژیم لە خەراپترین بارودۆخی چل ساڵی رابردووی خۆیدایە، ئەم بارو دۆخە تێکڕماوە ئابوورییەش بێگومان داڕمانی سیاسی و فەرهەنگی و تەنانەت کۆمەڵایەتیشی بە دوای خۆیدا هێناوە و سەرئەنجام توڕەیی و بێزاری کۆمەڵانی هەراوی خەڵکی ئێران و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەی شەقام بە دژی نیزام و شەخسی رێبەرەکەی ، بەرهەمی ئەو بارودۆخە و کارنامەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.
ئێستا وای دەبینم کە حکومەتی ئەمریکا، بە نیسبەت کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سیاسەتی بڕەتەرك و چەوەندەری گرتووەتە پێش. واتە هەر لەو کاتەدا کە سەختتری ئابلۆقەی ئابووری خستووەتە سەر رێژیم و خەریکە نەفەسی لێ دەبرێت، لەو کاتەشدا باس لە ئاشتی و دیالۆگ دەکات، یا لە کاتێکدا کە بە دەستەڵاتترین فەرماندەی سوپای پاسدارا واتە قاسم سلێمانی لە پایتەختی وڵاتی عیراقدا دەکوژێ، هەر لەهەمان کاتیشدا باسی ئاشتی لەگەڵ ئێران دەکات.
بە وەبەرچاوگرتنی سەرجەم ئەو تاکتیک و سیاسەتانەی لە ماوەی رابردوودا دیتومانن، پێوەندی نێوان ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی رۆژ بە رۆژ زیاتر بەرەوە ئاڵۆزی دەچیت. وێدەچی کە ئەمریکا زۆرتر چاوەڕێ بێت تا گەمارۆکان زیاتر کاریگەرییان هەبێت و لە ئاکامدا رێژیم زۆرتر بەرەو داڕمان بڕوات و کۆمەڵانی خەڵکی ئێران زیاتر برژێنە سەر شەقامەکان و بەو شێوەیە تەکلیفی کۆماری ئیسلامی یەکسەرە بکەن. خۆ ئەگەر ئەم تاکتیکەش وەڵامدەر نەبێت، ئەمریکا ڕێگاکانی دیکەی لەسەر مێز لا نەبردوون. بە تایبەتیش کە سەرنج بدەینە سەرکێشییەکانی سوپاسی پاسداران و میلیشیا چەکدارەکانی سەر بە رێژیم لە عێراق و ئەفغانستان و سوریە و لوبنان و … کە هەر رۆژەی لە جێگایەک پەلاماری سەفارەتخانە و بنکە و ناوەندەکانی هێزە ئەمریکییەکان دەدەن، ئەمەش وێناچی تا سەر هەر ئاوا بە بێدەنگەلێکردن تێپەڕ ببێت. بۆیە پێشبینی ئەوە کە ئاکامی ئەم هەموو پیلانگێڕییەی کۆماری ئیسلامی ببێتە هۆی هەڵایسانی شەڕێکی گەورەی ناوچەیی، کارێکی سەخت نییە. شەڕێک کە ئەگەر روو بدات لایەکی کۆماری ئیسلامی و دەیان حیزب و رێکخراوی بنئاژۆی شیعە مەزهەب و لایەکیشی هێزی پۆشتە و پەرداخ و تەیار بە پێشكەوتووترین چەکی سەردەمیی ئەمریکا و بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی ئوروپایی، ژاپۆن، ئوسترالیا و بەشێكی بەرچاو لە وڵاتانی عەربی دەبێ.
ئێستا رێژیم وێڕای ناڕەزایەتییەکانی ناوخۆ، لە سەختترین قەیرانی ئابووری، گۆشگیربوونی سیاسی و بەردەم هەڕەشەی نیزامیدایە.

ئایا ئێران دەتوانێ خۆی لەو گرفتە ئابووری و سیاسی و هەرشە سەربازییانە دەرباز بکا؟ بۆ دەربازبوونی بە قەولی خۆیان چارەسەری ئەو گرفتانە دەبێ چ تێچوویەک بدات؟
بە باوەڕی من لە لایەک کۆماری ئیسلامی لە دنەدانی حیزب و رێکخراوە تیرۆریستییەکان و خەراپکاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەندە چووەتە پێشی کە دەرفەتی گەڕانەوەی نییە و وێناچی کە تەنانەت خواردنەوەی جامە ژەهرەکەش فریادڕەسی بێت، لە لایەکی دیکەشەوە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیشی تا ئێستا تێچوویەکی کەمیان سەرف نەکردووە و وەک دەبینین کە بۆ هەموو ئەگەرەکان و یەک لەوان گورزی کاریگەر وەشاندن لە رێژیم خۆیان ئامادە کردووە و تا گەیشتن بە ئامانجە ستراتیژییەکانی خۆیان بەردەوام دەبن.
بە بڕوای من تێچووی چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەو هێوربوونەوەی سەرجەم کێشە و ئاڵۆزییەکانی بەشێکی زۆر لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەناوبردنی سەرەتانێکە بە ناوەی کۆماری ئیسلامی.

رووداوەکانی ئەم دواییانەی ناوخۆی ئێران و عێراق و سووریا چ خوێندنەوەیەکی بۆ دەکرێ و پێت وایە چ لێ دەکەوێتەوە؟
بە بڕوای من سەرجەمی ئەو رووداوانە پێوەندی راستەوخۆیان بە یەکەوە هەیە، چونکە هەر وەک پێشتریش ئاماژەم پێ کرد، کۆماری ئیسلامی توانیبووی لە زۆر وڵاتی ناوچەکە پێگەی خۆی بەهێز بکات، شاراوە نییە کە چەند سال بەر لە ئێستا کۆماری ئیسلامی لە رێگەی حیزب و رێکخراوەکانی دەستکردی خۆی، دەستڵاتی لانیکەم چوار پایتەختی ولاتانی ناوەچەکەی لە دەستدا بوو، بە تایبەت لە سوریە و عێراق، دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەک هەر بەر چاو بوو، بەڵکو بۆ زۆر بابەتان یەکلاکەرەوەش بوو’، بەڵام ئێستا بارودۆخەکە خەریکە پێچەوانە دەبێتەوە. دەبینین کە لە ولاتەکانی لوبنان، عێراق و تەنانەت سوریەش خەڵکی ئەو وڵاتانە لە سیاسەت و دەستتێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی بێزار بوون و لە دژی ئەو رێژیمە دەڕژێنە سەر شەقامەکان. لە راستیدا کۆماری ئیسلامی هەموو هەوڵی ئەوە بوو کە مەترسی شەڕ لە سنوورەکانی خۆی دوور بخاتەوە و لەو پێناوەشدا تێچوویەکی زۆر داوە، بەڵام وا دەردەکەوێ کە ئەمریکا لەم بوارەشدا توانیویەتی پیلانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەو پوچەڵبوونەوە بەرێت و رۆژ بە رۆژ زیاتر وێڕای سەختترکردنی ئابڵؤقەی ئابووری، ئاڵقەی گەمارۆی نیزامیشی لە دەوری کۆماری ئیسلامی تەنگتر کردووە.
ئێستا هەم لە عێراق و هەم لە ئێران بارودۆخەکە لە تەقینەوەی جەماوەری نزیکە. سوریەش وەکی دەیبینین وەک وڵاتی بێ خاوەنی لێ هاتووە، ئەوەی لێی “دەم لەپوش” بوو، جارێ خودی کۆماری ئیسلامییە، بێگومان لە داهاتوویەکی نە زۆر دووریشدا ئەوە لە عێراقیش هەر بەم شێوەیە “دەم لە پوش” دەبێ.
لە سەریەک داهاتووی ئەم وڵاتانە بە شێوەی گشتی بە ندە بەوەی ئاخۆ ئەمریکا و زلهێزەکانی دیکە لە ژێر رووناکایی ستراتیژیی درێژماوەی خۆیان لە ناوەچەکدا، چۆن پێداچوونە بە پەیمانی “سایکس -پیکۆ”دا دەکەنەوە و نەقشەی ئابووری، سیاسی، جوگرافیایی ئەم ناوچەیەیان چۆن لای خۆیان گەڵاڵە کردووە.

 لەو کێشە و ئاڵۆزییانە پێت وایە کورد لێی سوودمەند بێ؟
ناگەڕێنەوە سەر هۆکارە مێژووییەکان و چۆنیەتی دابەشبوونی خاکی کوردستان بە سەر چوار دەوڵەتی ناوەچەکدا، بەڵام ئەوەی تا ئێستا و لەنێو ئەو هەموو ئاڵۆزی و فرمسێک و خوێنەدا کە خەڵکی لانیکەم دوو پارچەی کوردستانیشی گرتووەتەوە، دەبینین کە کێشەی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستان چیتر لە پشت دەرگا داخراوەکان باسی ناکرێ. ئێستا ناوی کورد و کوردستان و پێشمەرگەی خەباتکاری کوردستان بۆ هەموو جیهان نەک هەر ئاشكرا و ناسراوە، بەڵکوو تەنانەت لە ناوەندە سیاسییە جیهانییەکانیش جێگەی شانازیە.
هەر چەند ئەوەی تا ئێستا کورد لە دوو پارجەی کوردستان بە دەستی هێناوە، بارتەقای ئەو غەدرە مێژووییە نییە کە لە مێژوودا لێمان کراوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بۆ گەیشتن بە سەرجەم ویست و داخوازە نەتەوایەتییەکان نابێ ئەو دەستکەوتانەی تا ئێستا بە دەست هاتوون، نادیدەیان بگرین و نائومێد بین. بەڵی تا ئێستا وێڕای قوربانیدانێکی زۆر، کۆمەڵێک دەستکەوتی گەورەش دابین بوونە. حکومەتی هەرێمی کوردستان، خۆبەڕێوەبەریی خۆرئاوای کوردستان و دەرکەوتنی ئاڵای کوردستان لە پەنای ئاڵای وڵاتانی زلهێزی دونیایە و دامەزراندنی رایەڵەیەکی بەرچاوی سیاسی و بە هێزبوونی پێگەی کورد لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە جوملەی ئەو دەستکەوتانەن. هەروەها ئەوە کە ئێستا وێڕای زۆر وڵاتی ئوروپایی، ئەمریکاش وەک بەهێزترین وڵاتی جیهان، کورد بە هاوبەش و هاوپەیمانی خۆی بزانێ، دەستکەوتێکی کەم نییە.
لە راستیدا دەرفەتێکی گونجاو هاتووتە پێش تا کورد بتوانێ بە دیاریکردنی ستراتیژییەکی نەتەوەیی و تۆکمە، ئاسەواری ئەو غەدرە مێژووییە بسڕێتەوە کە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی لە ژێر ناوی رێکەوتنی “سایکس- پیکۆ” و دواتر “لۆزان”دا لێی کرا.

ئەو رووداوانە هیچ پەیوەندییان بە گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هەیە؟

چەندین سال بەر لە ئێستا حکومەتی ئەمریکا باسی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دەکرد. تا ئێستاش زۆر جار باسی تەرحی “جۆبایدن” بۆ عێراقمان بیستووە. جگە لەوانەش لە دابەشکردنەکەی سەد ساڵ بەر لە ئێستا کە بە ناوی “سایکس- پیکۆ” بوو، نە ئەمریکا تێدا بوو نە ئاڵمان و نە روسییە. تەقسیماتەکە تەنیا لە بەینی فەرانسەو بریتانیادا بووە، بەڵام ئێستا دەبینین کە ئەمریکا یەکەم هێزی دەستەڵاتداری دونیایە،. هەروەها ئاڵمانیش هێزێکی بە قووەتی هەیە و لە زۆر بواردا زلهێزێکی یەکلاکەرەوەیە و شانبەشانی وڵاتانی ئەندامی شوڕای ئەمنیەتی رێکخراوە نەتەوەیەکگرتوەکان، رۆڵ و نەقش دەگێرێ. هەمووشیان ئەوە چەندین ساڵە لە عێراق و سوریە و چەند وڵاتی ناوچەکە بوونی بەرچاو و لە زۆر بواردا یەکلاکەرەوەیان هەیە. دیارە لە کەسیش شاراوە نییە کە ئەو وڵاتانە بە دووی بەرژەوەندی خۆیاندان، جا ئەگەر لە ئاکامی سەرجەم ئەو ئاڵۆزی و شەڕ و کێشانەدا، بەرژەوندییان لەوەدا بێت کە لە سەرڕا ناوەچەکە بە گوێرەی دابینبوونی بەرژەوەندەییە سیاسی و ئابووریەکانیان دابەش بکەنەوە، ئەوە ئەو کارە دەکەن. جا لە هەلومەرجیکی ئەوتوودا گرینگە کە رێبەرانی سیاسی کوردستان بزانن چۆن دەتوانن بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان لەگەڵ بەرژەوەندیی زلهێزەکان لێک گرێ بدەن و کیانێکی سیاسی نەتەوەیی و کوردستانی پێک بێنن.

 بوونی ئاڵای کوردستان لە دیداری سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووری داڤوس ئەویش لەو کاتە هەستیارەدا، دەتوانێ چ پەیامێکی لە پشت بێ؟
پێموایە پێشتریش بە شێوەیەک ئاماژەم پێ کرد. ئەم رووداوە پر بایخە مێژووییە لە روانگەی منەوە چەند پەیامی تێدا بوون. بە تایبەتیش کە سەرنج ئەوە بدەین لەم هەنگاوە مێژووییەدا ئاڵای کوردستان لە دیدارێکی رەسمیدا لە تەنیشت ئاڵای گەورەترین وڵاتی جیهان داندرا. سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان وەک دوو سەرۆکی هاوچەشن، واتە سەرکردەی دوو وڵات دانیشتن، نەک دانیشتن لەگەل سەرۆکی هەرێمێک لە چوارچێوەی وڵاتێکی دیکەدا، راستە لە تەنیشت ئاڵای کوردستان ئاڵای عێراقیش هەبوو، بەڵام زۆرتر سومبولیک دیار بوو. چونکە ئەگەر ئاغای “ترامپ” بیویستبا لە چوار چێوەی مەوزوعی عێراقدا لەگەڵ سەرۆکی هەرێم دانیشتبا، ئەوە دەبوو سەرۆکی هەرێم بەڕێز “نێچیروان بارزانی” وەک یەکێک لە ئەندامانی شاندەکەی ملاقاتی سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی ئەمریکا، بوایە. بۆیە ئەمە پەیامێک بوو بۆ خەڵکی کوردستان کە با بزانن حکومەتی ئەمریکا بە شێوەی بەرچاو، ئیعتراف بە دەستەڵاتی کوردی دەکات. پەیام بوو بۆ حکومەتەکانی ناوچە تا بزانن کە چیتر ناتوانن مافەکانی خەڵکی کوردستان زەوت بکەن. پەیام بوو بۆ داهاتوویەکی گەش و بڕشەنگدار. ئەمە پشتیوانەیەکی بەهێز بوو کە لە لایان گەورەترین زلهێزی دونیاوە بۆ خەڵکی کوردستان دووپات کرایەوە.
خاڵێکی دیکە کە لەو دیدارە جێگەی سەرنج بوو و هێندێک کەسیش خوێندنەوەی پێچەوانەیان لێ کردووە، ئەوە بوو کە لە دیدارە مێدیایەکەدا سەرۆکی ئەمریکا زۆرتر باسی رۆژئاوای کوردستان کرد نەک باشووری کوردستان. جا هێندێک کەس لەو پێوەندییەدا تەنانەت باسی ئەویان کرد کە گۆیا سەرۆکی ئەمریکا نەیزانیوە ئاخۆ بەڕێز “نێچیروان بارزانی” خەڵکی باشوورە یا هی خۆرئاوای کوردستان؟! بەڕاستی ئەگەر ئەو جۆرە کەسانە هەر بە عەمد و بۆ بە لاڕێدابردنی بابەتەکە ئەو قسانە بکەن، ئەوە قسەم نییە، ئەگینا دەچێتە خانەی خوێندنەوەی ناواقعی بۆ رووداوەکان. چونکە سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی هەرێم لە سەرجادە و یا لە رێستوورانێکدا تووشێ یەکتر نەبوونە تا یەکتر نەناسن. ئەو دانیشتن و دیدارە، دیدارێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بوو، هەر دوولایان هەیئەتی دیپڵۆماسی وڵاتی خۆیان لەگەڵ بوو. هێشتا دوور لە چاوی کامێراکان چ گوتراوە، ئێمە لێی ئاگادار نین، بەڵام لە روانگەی منەوە سەرۆکی ئەمریکا بەو قسانەی بە رێزدار “بارزانی” و خەڵکی کوردستان بە تایبەت خۆرئاوا و باشووری گوت، ئێوە قەزییەکەتان یەکە و پێک مەربووتە. ئەو کوردی وەک کورد دیت، نەک وەک باشوور و خۆرئاوا. بەو شێوەیە ناڕاستەوخۆ بەرپرسایەتی هەردوو بەشی کوردستانی خستە سەرشانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

 داهاتووی کورد بە گشتی چۆن دەبینی؟
دەزانم هەوراز و نشیۆمان ماون، بەڵام بە شێوەی گشتی زۆر گەشبینم بە داهاتوومان. ئەوەی ئێستا لە هەموو شتێک گرینگرە ئەوەیە کە کورد زیاتر نێو ماڵی خۆی رێک بخات. کورد زۆر قۆناغی سەختی تێپەڕاندوون. کاتی ئەوەیە کە کوردستان هەنگاو بە هەنگاو، بێتە کیانێکی نەتەوەیی بۆ کورد و کوردستانییان.

بە کۆمێنتێک بەشداری بکە

هەروەها ببینە

پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشوور و داکۆکی لە هەمان ماف بۆ رۆژهەڵات پەرە دەستێنێ
هەواڵ

پشتیوانی لە ریفراندۆمی باشوور و داکۆکی لە هەمان ماف بۆ رۆژهەڵات پەرە دەستێنێ

3 ساڵ لەمەوپێش
دەبێ دەرفەتەکان بقۆزینەوە
وتار

دەبێ دەرفەتەکان بقۆزینەوە

1 ساڵ لەمەوپێش
هەواڵ

چالاکێکی سیاسی دیکە لە ژێر گوشاری هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم وەڵاتی بەجێهێشت

3 ساڵ لەمەوپێش
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان شایانی ستایش و پشتگیرییە
هەواڵ

خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان شایانی ستایش و پشتگیرییە

3 ساڵ لەمەوپێش
سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران
وتار

سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

8 مانگ لەمەوپێش
کەیهان کەلهوڕ خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ساڵی ٢٠٢٠ی پێ بەخشرا
هەواڵ

کەیهان کەلهوڕ خەڵاتی باشترین هونەرمەندی ساڵی ٢٠٢٠ی پێ بەخشرا

1 ساڵ لەمەوپێش
دوای دۆڕاندنی ئەڕژەنتین و پورتوگال ،سەرەنجام ئیسپانیاش ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد
دەنگ وڕەنگ

دوای دۆڕاندنی ئەڕژەنتین و پورتوگال ،سەرەنجام ئیسپانیاش ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد

3 ساڵ لەمەوپێش
دیزەبەدەرخۆنەکردنی گێچەڵییە سێکسییەکان لە ئێراندا
وتار

دیزەبەدەرخۆنەکردنی گێچەڵییە سێکسییەکان لە ئێراندا

3 ساڵ لەمەوپێش
تیشه را باید بر ریشه زد
فارسی

تیشه را باید بر ریشه زد

3 ساڵ لەمەوپێش
کولبری، تاکتیکی اقتصادی یا استراتژی ای سیاسی
فارسی

کولبری، تاکتیکی اقتصادی یا استراتژی ای سیاسی

1 ساڵ لەمەوپێش
راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکراینی لە لایەن ڕێژیمەوە 
هەواڵ

راگەیەندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکراینی لە لایەن ڕێژیمەوە 

1 ساڵ لەمەوپێش
لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس دەستبەسەر کران
هەواڵ

لە شاری مهاباد نزیک بە ١٢٠ کەس دەستبەسەر کران

3 ساڵ لەمەوپێش
جاڕێکی تر باسێ چەند ووشەیکێ کوردی ڕەسەن دەکەین
وتار

جاڕێکی تر باسێ چەند ووشەیکێ کوردی ڕەسەن دەکەین

11 مانگ لەمەوپێش
سکوت حکومت در مقابل خسارتهای میلیاردی شهروندان کرد بە دنبال اعتصابات سراسری
فارسی

سکوت حکومت در مقابل خسارتهای میلیاردی شهروندان کرد بە دنبال اعتصابات سراسری

3 ساڵ لەمەوپێش
رۆژهەڵات پێشەنگ یان پشکۆ؟!
وتار

رۆژهەڵات پێشەنگ یان پشکۆ؟!

3 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

بەخێر بێیەوە!

Login to your account below

Forgotten Password?

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
This website uses cookies. By continuing to use this website you are giving consent to cookies being used. Visit our Privacy and Cookie Policy.