ئەمڕؤ ڕێکەوتی 21-04-2021 کاتژمێر 21:27
  • چوونەژوورەوە
ڕۆژهەڵات تایمز
16 °c
Mahabad
18 ° 4 شه‌م
18 ° 5 شه‌م
16 ° هه‌ینی
17 ° شه‌م
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • سەرەتا
  • بابەتەکان
    • هەموو
    • دەنگ وڕەنگ
    • فارسی
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
    • هەواڵ
    • وتار
    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    سێدارە و قڕکردنی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردسان سیاسەتی نەگۆڕی ڕژیمی ئێران

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    کۆرۆنا و کۆماری ئیسلامی

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    سەیری کچانی نیشتمان کە

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    بە بۆنەی ٨ مارس ڕۆژی جیهانی ژن

    • هەواڵ
    • مانشێت
    • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • وتار
  • ڤیدیۆ
  • فارسی
  • پێوەندی
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
ڕۆژهەڵات تایمز
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان

گەردەلوولی بەیانییەک. لە یادی شەڕە قوورسەکەی(گوردان)ی بێژوێ دا

عەلی سوورەچۆمی

Rojhelattimes بڵاوکردنەوە لەلایەن Rojhelattimes
1 ساڵ لەمەوپێش
لەبەشی هەگبەی چەک و قەڵەم
0 0
0
گەردەلوولی بەیانییەک. لە یادی شەڕە قوورسەکەی(گوردان)ی بێژوێ دا
0
جار هاوبەشکراوە
328
جار خوێندراوەتەوە
هاوبەشکردن هاوبەشکردنهاوبەشکردنهاوبەشکردن

لە گەڵ سیوادی بەیانی سەعاتی(سفر)نزیک دەبۆوە ،چاوی سێرە“بەس بوو بۆوەی بەفر“گڕ بگرێ.
سمائیل“گووتی: سەر نەوی بکەن!
کەچی:چاوە گەشەکانی نووقمی خوێن بوون.
خدر“لە جادەکە دا کەوتبوو خوێنی لەبەر دەڕۆیشت کەس نەیدەتوانی لێی نزیک بێتەوە.
تووشی شکست ھاتین ،شەڕ
دریژ و درێژتر دەبۆوە.
لەو ئاوڕدانەوەدا ،ھەموو رووداوەکان بخوێنەوە.
سەرەتا ،گوندی مەزناوە…..
١-ھەورێکی تووڕە ئاسمانی داپۆشیبوو ،کوێستان بە بەفر سواوە تەزووی بایەکی سارد لە سوێبانی ماڵەکانی گوندەوە بە گڤەگڤ“ بە سووچی پەنجەرەکان و لێواری دەرگاکان دا دێتە ژوورەوە.
ھەورەکان بە جۆرێک دایان ھێنابوو کە ئەو ئێوارە تاریکی زوو باڵی کێشا. چرا“کزەکانی گوند یەک یەک داگیرسان. خەیاڵی ھیچ ڕێبوارێک بە مێشکی کەس دانایە! زۆر نابات نزیکەی 100-سەد“پێشمەرگە لە ئێوارە دەرنگانێکی مەیلەو تاریکی دا دەگەنە نێو گوند.

خەڵکی گوند بە سەر سووڕمانەوە پێشوازیان لێ دەکەن. بەرپرسەکانیان داوا لە تیم“ەکان دەکەن کە زۆر بە پەلە نانێک“بخۆن و لە کاتی دیاری کراو دا ئامادە بن. زۆربەی ماڵەکانی گوند لە بیری خواردنی شیاو دان بۆ پێشمەرگەکان ئەوان ھەرگیز بیر لەوە ناکەنەوە ئەو پێشمەرگانە رێگایان لە بەر بێت ،ئاخر بە باوەڕی ئەوان شەوی ئاوا ئەنگووستە چاو ھەموو رێبوارێک لە سەفەر پاشگەز دەکاتەوە. خەڵکەکە ،کە شارەزای ناوچەکەی خۆیانن لە رووی ئەزموونی خۆیان دەزانن کاتی ئاوا بڕیاری سەفەر ھەڵەیەکی گەورەیە!
بە پێچەوانەی مەزەندەکان ،بەشێک لە تیم“کان ئەوەندە بە پەلە دەبن کە داوا لە خاوەن ماڵەکان دەکەن ئەوان کاتیان بە دەستەوە نییە. زۆر نابات نم نم باران دایدەدات ھەوا زیاتر سارد دەبێت.
پێشمەرگەکان بە پەلە لە گوند دێنەدەر.
کەسە شارەزاکانی ناوچەکە ئەرکی پێشەنگایەتی دەگرنە ئەستۆ. بە مەودایەکی زۆر کەم رێگای تاریکی شەوێکی بێ ئەمان دەگرن ،چیرۆکی شەوێکی تاریک و رووداوە پڕ لە ئازارەکانی دەستی پێ کردوە ،زۆری ھێزی جووڵە پێکراو لە تاریکی شەو دا بۆتە ناخۆشترین چرکە ساتی کاتژمێرەکانی بێدەنگی. مەوداکانی بینین بە پەردەیەکی رەش داپۆشراون سەختی رێگا دەبێتە ھۆی بەربوونەوەی بەردەوام ،کەمتر پێشمەرگەیەک ھەیە لە نێویان دا ئەو شەوە چەند جارێک نەخلیسکابێ چەند جارێک بەرنەبووبێتەوە ،نێوە نێوە بەربوونەوە ،دەنگی ھاوارێک ،بێزاری لە دەست تاریکی و جار جار مینگەی“چەند رەفیقێک لە پێش خۆت یا پشت سەرتەوە نەبیسی!
وەستان نییە رێگا درێژ بۆتەوە ترسی ئەوەی نەکا ئەو بەربەستانە ببن بە ھۆی نەگەیشتن بە شوێنی دیاری کراو درووست بووە.
شەوێکی سارد و تووش ،پرووشەی بەفر دەستی پێ کردوە بە جۆرێک شەوە زەنگە کەس نازانێ لە کوێی مەسیر“ە ،کەسە زۆر شارەزاکان نەبێ.
ھەموو ئەو کوێرەوەرییانە نابن بە ھۆی ھیچ دوودڵ“یەک ،بە ھەموو ئەو رووداوانەی رێگاوە دەگەنە شوێنی دیاری کراو.
کات بەرەو کۆتاییە ،شەو زرینگاوەتەوە لە نزیک گوندێکی گەورەی ناوچە کە مەبەستی سەرەکی ئەو ھێزە“زۆرەی پێشمەرگەیە بە پەلە تیمەکان“دیاری دەکرێن بە جۆرێک کەس فریای ماڵ ئاوایی لە ھاورێکەی پەنا خۆی ناکەوێت. ئێستا بەشێک لە دەستەکان“مەودای زۆریان ماوە بۆ گەیشتن بە شوێنەکانی خۆیان.
بە پەلە کارەکان دابەش دەکرێن ھەر تیم(ە)و بەرەو ئەرکی خۆی دەکەوێتە رێگا.

٢- چ رۆژێکە…
١٢ی ریبەندانی ساڵی ١٣٧١(ە) رۆژی گەڕانەوەی خوومەینی“بەرامبەر بە یادەکانی دەھەی فجر“و سەرکەوتنی شۆرشی گەلانی ئێران کە دەستەیەک ئاخووند بە لارێیان دا بردو گەورەترین دیکتاتۆری مێژووی ناوچەکەیان بە سەر ویستی رەواو خۆزگەکانی ئازادی خەڵک دا سەپاند.
ئەوان سەرتاسەری ئێران و کوردستان بە ھێزی سەرکووتکەر دەپارێزن ،ھەموو تەپۆلکە ،ھەموو شاخ و کێوێک ،ھەموو گوندێک بە دانانی مۆڵگە و چەکداری بێ شوومار کراوەتە گەورەترین سەرباز“گە.

٣- حیزبی دێموکرات و ھێزە دوژمن بەزێنەکەی ھێزی گیارەنگ“و کومیتەی شارستانی سەردەشت“لەو کاتە ئەستەم و دشوارە دا دەیەوێ بە دوژمن بڵێت: خەڵکی کوردستان ئێوەی ناوێ و لە ھەر کاتێک دا ئیرادە بکات شکۆی پیسی نیزامە دیکتاتۆرەکەتان دەشکێنێ و شەرمەزاری دەکات.
بۆ ئەو بڕیارە گەورە ،ئیرادەی رۆڵەکانی خۆی لە ھێزی پێشمەرگەو خەڵکی ناوچەکە لە پشتە.

ئێرە: ناوچەی ئالان(ە) بە کاتی شۆرش ،ئێرە مەکۆی ئەوین و ھەورە تریشقەی لەرزاندنی خەونی نەزۆکی داگیرکاریە ،ھەموو کەلووە بەفرە-کانی ئێرە و باکووتەی بەیانیەکەی تێکەڵاوی نرکەو ھەڵمەت و سەنگەر دەبن.
بەڵێ: سیوادی بەیانی ھاتووە ،بەفر ناوچەکەی سپی ھەڵگێڕاوە لە بەرابەر سەرمایەکی بێ ئەمان و لە نێو تەزووە ساردەکانی بەفر دا ،لە کاتێک دا دەست و پێ“یەکانن تەزیون ئا لەوکاتەدا ،دەیان پێشمەرگە دەست لە سەر ماشەی چەکەکانیان چاوەروانن. کێ دەتوانێ بەرگەی ئەو سەرما تووندە بگرێ پێشمەرگە نەبێ.
بەڵێ: ئەوان نەوەکانی کۆمار ،درێژەدەری رێگای مەلا ئاوارە“و شەریف زادەکان(ن) مێژوو خووڵقێنانی شەری سێ“مانگە و دارساوێنن“ئەوان(فاسوولیا)خۆرەکانی دەشتی کۆیە(ن). تا ئەوان وەک ھەڵۆ لە سەر لووتکەی شاخەکان بوون فەرھادەکانی نییەر“و کوردستان لە بەفردا ،ڕەق“ نەدەبوون……

(گوردان)
ھێزە سەرکووتگەرەکانی ناو(گوردان)لە خەوێکی قووڵ دان ئەوان بیر لە ھیچ رووداوێکی چاوەروان نەکراو ناکەنەوە ،ئاخر وەرزی زستان بێت و سەرەتای بەیانییەکی زوو.
ھێزەکانی ناو گوردان“خۆیان بۆ ئاھەنگی دەھەی فەجر“ئامادە کردوە. بێ خەبەر لەوەی کە پێشمەرگە شوێنە ئەستەم و زاڵەکانی بە سەر گوردان“بە تەواوی گرتوون ،دەرگای فریاکەوتن بە سەر ھێزەکانی دوژمن لە ناو گوردان“دا داخراوە.دایرەیەک درووست کراوە لە ئاگر.
چەندین ئاربی چی“و بی کەی سی“لە شوێنە زاڵەکان ئامادەن تا یەکەم دەسپێکی شەڕ“بکەن بە دۆزەخ بە سەر گوردان“و ھێزەکانی ناوی دا.

٤- کێن ئەوانەی لێرە ،مۆڵ-دراون …..
ئەو ھێزە دژی گەلیانەی لێرە مۆڵ-دراون نوێنگەی ستەم و ئازار بوون بە سەر خەڵکی ناوچە و کارو کەسابەتی خەڵکەوە ،ئەوان گەورەترین مەرکەزی کۆکردنەوەی زانیاریان دامەزراندووە شەوانە لە سەر رێگاکان پێش بە کارونچی“یەکان دەگرن ماڵ و سەروەتیان راپێچ دەکەن بۆ نێو گوردان“.لە ناو گوند“لانەی جاسووسی و مۆڵگەیەک ھەیە کە بەردەوام لە گەڵ گوردان“لە پێوەندی دایە ،یەکێک لە فەرماندەکانیان بە ناوی باقری“چەند جارێک لە دەست ھێزی پێشمەرگە رزگاری بووە ،ئیبراھیمی“فەرماندەی گوردان“ناوبانگی دڵ رەقی“گەیشتۆتە ھێزی پێشمەرگە.

کەواتە: چاوەروان بن!!!!!!

٥- دوا چرکەکانی دەسپێکی شەڕ“نزیک دەبێتەوە.
لە گەڵ ھەوا رووناک بوون سەعاتی سفر“نزیک دەبۆوە رووناکییەکی کەم بۆ بینینی ھەدەف بەس بوو بۆوەی بەفرگڕ بگرێ و شەڕێکی بێ ئەمان بە پانتایی دەیان کیلۆمیتر دەست پێ بکات.
خەڵکی گوند لە خەوێکی قووڵ دان پێشمەرگەکان لە نێو ماڵان و کۆڵانەکانی گوند“چاوەروانن بۆوەی لە گەڵ کێشانی یەکەم ماشەکان بەرەو گوردان“بڕۆن. چاوەروانی زۆری نەخایاند دەنگی بە ھەیبەتی ئاربی چی و قرمژنی بی کەی سی“بوو بە ئاگری شڵژانی خەوی نەزۆکی داگیرکەر.
کاتێک سەرت بەرز دەکردەوە ئاور بە تۆپەڵ“لە لە شوێنە زاڵەکان بە سەر گوردان“دا دەباری. بەو چەقی زستان و کڕێوە تۆزو دووکەڵێکی بێ ئەمان لە ناوەندی گوردان“بە ئاسمان دا بەرز دەبۆوە. ھێزەکانی ناو گوردان“تا ماوەیەک پێیان وا دەبێ ئەوە ئاھەنگی یادەکانی دەھەی فەجر“ی ئەوانە و درەنگ ئاگادار کراون.
خەڵکی گوند“گەورەو بچووک لە خەو ھەستاون بەو پەڕی ناباوەڕی دەبینن ئەوە رۆڵە پێشمەرگەکانی ئەوان لە نێو سەرمای توندی ناوچەکە دا لە نێو رێبەندانی بەفر دا بە لێواری سەنگەرەکانی دوژمنەوە بە سەمای شەڕ دەگەنە سەر کاناڵ“و خاک ریزی.
ئێرە گۆڕەپانی شەڕێکی گەورەیە ،لە ھێرشی دوو ھێزی کلاسیک دەچێت لە شەڕگە گەورەکان دا.
ھەناسە تووندەکانی پێشمەرگە پارێزەرانی شکۆی خاک و گەل تێکەڵاو بە خوێنی ھاورێکانیان بووە ،شەڕی دەستەویەخە و سەنگەر بە سەنگەر لە چەندین قۆڵەوە دەستی پێ کردووە. دوژمن سەری لێشێواوە ھەر چەند ئەوان سەخت بەرگری دەکەن و لە چەندین لاوە لە کاناڵە سەخت و بە مەتەرێز“ھەڵچنراوەکانیان تەقە لە پێشمەرگە ئازاکان دەکەن ،کەچی پێشمەرگە بڕیاری خۆی داوە شەڕ بە شێوەیەک تووندە چەند جارێک دوژمن خەریک دەبێ ئیبتکار“ی مەیدانی شەڕ وەربگرێت ،پێشمەرگە نائومێد نابێ و لە نێو قووڕو لیتەی ناو گوردان“رەش ھەڵگەڕاون ،بەڵام: ئیرادە شکانی نییە ئەوان بە چاوی خۆیان پێکران و شەھید بوونی چەندین ھاوسەنگەریان دەبینن،لە نێو ئاخ و حەسرەت دا ڕقی تۆڵە زیاتر چەکەرە دەکات.
بڕیاری تۆڵە دەدرێ ،دەیانەوێ خوێنی ھاورێکانیان……
سمائیل قووڵەسوێروی“،خدر زەینی“بە فێڕۆ نەچێت. سمائیل……لە ناوەراستی گوردان“کەوتووە ،ئەو یەکەم سەنگەر بووە بە شاھیدی خاک و ئاسمانی ناوچەکە… لە حاڵێک دا لە خوێن دا سوور بووە ھێشتا چاوەکانی کراوەن پێشمەرگان لە سەر سەری ئەو سەنگەریان گرتووە.
خدر زەینی ئازاو تێکۆشەر بە بەرچاوی ئێمەوە لە جادەکە دا درێژ بووە کەس ناتوانێ فریای بکەوێ مەگەر پێشمەرگەکان لێبڕاو بن بۆ شکست پێھنانی داگیرکەران.
دیمەنەکان لە بەرچاوم ون نابن ناڵەی سمائیل“ لە کەناڵەکەدا ئازاری خستۆتە دڵی تەک تەکی پێشمەرگەکان. ھێشتا زوو بوو بۆ سمائیل“.
مامۆستاکەی قووتابخانە وانە بێژی دەم بە خەندە قژەکانی سەری ئاڵۆز بوون کەلووە بەفرەکان ئارام ئارام تێکەڵاوی خوێن دەبن. لە سەمای گەردەلوولی سپی دا کوێر بم سمائیل پێ کراوە.

٦- شەڕ“سەختتر بووە ،لە شاری سەردەشت“و چەندین شوێنی ناوچەکە ھێز“بە ھاواری گوردان“ەوە ھاتوون لە چاوەروانی گەیشتنی ھێزەکانی یارەمەتیدەر دان ،چەند ھێلیکۆپتێر“بە ئاسمان دا دەسووڕێنەوە کە ناوێرن نزیک ببنەوە.
پێشمەرگە دەرفەت نادات بڕیاری شەرەفە بە سوێندی سووری پێشمەرگە دەبێ ،ناوەندی سەرکووت بە شکستێکی گەورە بۆیان بکەن بە دیاری بۆ ئاھەنگەکانی دەھەی فەجر“
دوای چەندین سەعات شەڕی گەرم و پڕ لە فیداکاری گورھان“شکستی خوارد ،دەیان کەس کە نائومێد بوون خۆیان بەدەستەوە دا دەیان کەلاکی ھێزە داگیرکەرەکان لە گوردان“دا کەوت.
لێرەوە بە بەرچاوی خەڵکی گوندی بێژوێ“و گوندەکانی دەورووبەر سەرکەوتنێکی گەورە نووسرایەوە.
شەڕێک ،سەرکەوتنێک ،کە دوژمنی لە کوردستان تاساند ھەر ئەوە بوو چەند رۆژ دواتر فەرماندەو ژنڕاڵە پلە باڵاکانی سووپا“بە چەندین ھێلیکۆپتێر“لە مەرکەزەوە گەیشتنە ناوچەکە بۆوەی لە نزیکەوە ھۆکارەکانی پشت ئەو زەبرە بە ژانە ببینن.
شەڕێک کە بوو بە ھۆی ئاڵووگۆڕی گەورە لە ناوچەکەدا و فشارەکانی جھووری ئیسلامی بۆ سەر ھێزەکانی باشوور
لەوەش زیاتر ،ئەوان بەو باوەڕە گەیشتن کە دەبێ لە رێگای باشووری کوردسان(ە)وە ھێزەکانی حیزبی دێموکرات بەرەبەرە گەمارۆ بدرێن…

٧-زیانەکانی دوژمن کەمەر شکێن بوون دەیان کەس لە ھێزەکانیان کووژران بە ئیبراھیمی فەرماندە گورھان“ەوە لە حاڵێک دا باقری“جارێکی دیکە بەخت یاوەری دەبێ و ئێوارەی پێشتر دەچێت بۆ مەرەخەسی.
دەیان کەس بە دیل گیران بە جۆرێک ریزی دوورو درێژی ئەوان لە کاتی گەڕانەوەدا بوو بە ھۆی خۆشحاڵی و شادی خەڵکی ناوچەو ھەروەھا شاری قەڵادزە“و چەند گوندێکی لە باشووری کوردستان.
بە دەیان چەکی جۆراوجۆر بار کراو بوو بە دەستکەوتی ھێزی پێشمەرگە.

لە کۆتایی دا کڕنۆش بۆ ھەڵمەت و فیداکاری پێشمەرگە و فەرماندە ئازاکانی ئەو شەڕە
لە سەرەویان شەھید حەمە نارستی“فەرماندە و سەعدوون مارەغانی و مەنسوور رەحیمی“.

لە کۆتایی دا……
لەو یادە دا دوا فرمێسک و دوا ماڵ ئاوایی لە دوو شەھید ،شەھیدان سمائیل قووڵەسوێروی و خدر زەینی“رەشەرمێی.
دوو کووڕی ئازا کە بە خوێنی ئەوان ئەو داستانە گەورە تۆمار کرا…
من ئێستاش دوا نیگاکانی سمائیل“لە بەرچاوم ون نابن سمائیل“داھاتوویەکی روونی ھەبوو کەچی بەداخەوە زوو لە دەست چوو.
بەیانیەکەی لە نێو کۆڵانەکانی گوند بە بزەوە پێی دەگووتم: تۆ وریابە تاقانەی…
دوا قسەی ئەوە بوو ،گووتی: خۆتان نەوی بکەن
ئێمە سەرمان خستە سەر گڵ(ە)کە خۆمان مات کرد ،کاتێک سەرمان بەرز کردوە ئەو سەری بەرز نەکردەوە کە دەستم لێدا سەری شل“بوو دیتم گووللەیەک لە نێو چاوانی درابوو
ماوەیەک سەریم خستە سەر رانم خوێنی گەش دەھاتە خوار ،سمائیل زۆر بەربەرەکانی کرد لە گەڵ مەرگ ئەو دەیھەویست لە کاروان دانەبڕێ.
خدر“لەو بەر لە جادەکە دا درێژ ببوو ئەو بە گریمانەی زۆر بە دەستی ئیبراھیمی فەرماندە گورھان“ شەھید بوو.
خدر کووڕێکی سادە و کووڕە ھەژارێک بوو
زۆر بە بێ مرادی کەوتبوو کەس نەیدەتوانی لێی نزیک ببێتەوە
ئەوەندەمان کرد بەڵێنن نەشکاندو تۆڵەیان کرایەوە
سمائیل گیان
ھیچی دیکەم نییە بۆت چۆن قەرزدارتین… خۆزگەم بە خۆت…..!!!
رەوانتان شاد ……….

تاگەکان: ئالانحیزبی دێموکراتسەردەشتھێزی گیارەنگ

بە کۆمێنتێک بەشداری بکە

هەروەها ببینە

کولبری، تاکتیکی اقتصادی یا استراتژی ای سیاسی
فارسی

کولبری، تاکتیکی اقتصادی یا استراتژی ای سیاسی

1 ساڵ لەمەوپێش
فڕۆکە مەدەنییە ئۆکراینییەکە بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێک شکێندراوە
دەنگ وڕەنگ

فڕۆکە مەدەنییە ئۆکراینییەکە بە دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران تێک شکێندراوە

1 ساڵ لەمەوپێش
کرواتەکان بشکەون، رێگەی سەرکەوتنیان دۆزیوەتەوە
هەواڵ

کرواتەکان بشکەون، رێگەی سەرکەوتنیان دۆزیوەتەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
لە پەراوێزی کوژرانی قاسم سلێمانی دا
وتار

لە پەراوێزی کوژرانی قاسم سلێمانی دا

1 ساڵ لەمەوپێش
“رۆژهەڵات تایمز” یەکێک لە شوێنە نهێنییەکانی چالاکیی ناوەکی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەکا
مانشێت

“رۆژهەڵات تایمز” یەکێک لە شوێنە نهێنییەکانی چالاکیی ناوەکی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرا دەکا

4 ساڵ لەمەوپێش
لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی چوارەم
هەگبەی چەک و قەڵەم

لە نێو ئاڵقەی گەمارۆدا! بەشی چوارەم

3 ساڵ لەمەوپێش
خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان شایانی ستایش و پشتگیرییە
هەواڵ

خۆپیشاندانی هاووڵاتیانی رۆژهەڵاتی كوردستان شایانی ستایش و پشتگیرییە

3 ساڵ لەمەوپێش
دوای فەڕەنسا تیپی کڕۆواتیاش بلیتی یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیەی مسۆگەر کرد
دەنگ وڕەنگ

دوای فەڕەنسا تیپی کڕۆواتیاش بلیتی یاری کۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ی ڕوسیەی مسۆگەر کرد

3 ساڵ لەمەوپێش
سەیری کچانی نیشتمان کە
مانشێت

سەیری کچانی نیشتمان کە

1 ساڵ لەمەوپێش
ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامەی بیلدی ئاڵمانی لە سەر ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی مخالیفانی
دەنگ وڕەنگ

ڕێپۆرتاژێکی ڕۆژنامەی بیلدی ئاڵمانی لە سەر ئەشکەنجەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی مخالیفانی

3 ساڵ لەمەوپێش
دیزەبەدەرخۆنەکردنی گێچەڵییە سێکسییەکان لە ئێراندا
وتار

دیزەبەدەرخۆنەکردنی گێچەڵییە سێکسییەکان لە ئێراندا

3 ساڵ لەمەوپێش
لە وڵاتی کانادا بکوژ و تەرمی پارچە پارچەکراوی ئەندامێکی کۆنی چریکەکانی هورموزگانی بلوچستان دۆزرانەوە
هەواڵ

لە وڵاتی کانادا بکوژ و تەرمی پارچە پارچەکراوی ئەندامێکی کۆنی چریکەکانی هورموزگانی بلوچستان دۆزرانەوە

3 ساڵ لەمەوپێش
شەری تورکیە و ئێران لە دوورە دیمەنی ئاڵۆزیەکاندا!
وتار

شەری تورکیە و ئێران لە دوورە دیمەنی ئاڵۆزیەکاندا!

1 ساڵ لەمەوپێش
‏ ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە(بەشی دوازدەیەم)
هەگبەی چەک و قەڵەم

‏ ئەو ڕۆژانەی قەت لەبیر ناچنەوە(بەشی دوازدەیەم)

3 ساڵ لەمەوپێش
دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی
مانشێت

دیمانەیەک لەگەڵ ئاوات ئیبراهیمی چالاکی سیاسی و مەدەنی

2 ساڵ لەمەوپێش
زیاتر ببینە

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.

دیزاین و ئامادەکردن: بێوران دیزاین

  • دەنگ وڕەنگ
  • فارسی
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • هەواڵ
  • وتار
هیچ نەدۆزرایەوە
دیتنی هەموو ئاکامەکان
  • هەواڵ
  • وتار
  • دەنگ وڕەنگ
  • مانشێت
  • هەگبەی چەک و قەڵەم
  • فارسی

© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون

بەخێر بێیەوە!

Login to your account below

Forgotten Password?

Create New Account!

Fill the forms bellow to register

All fields are required. Log In

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In
This website uses cookies. By continuing to use this website you are giving consent to cookies being used. Visit our Privacy and Cookie Policy.