ژنان لە ناو یاسای کۆماری ئیسلامی ئێران دا.
سەرەتا با بگەڕێینەوە بۆ کتێبە ئائینیەکان کە چۆن باس لە هاتنە ناوی ژن بۆ دونیا دەکەن، بە پێی هەر سێ ئایینی ئیسلام، مەسیحیەت و یەهودیەت ژن تەنیا ئامرازێکە بۆ چێژ بەخشین بە پیاوان و بە درێژایی مێژوو کە ئێستاش لە وەڵاتە ئیسلامیەکان و دیکتاتۆرەکان هەرباوە، ژن وەک کاڵا سەیر دەکرێ و بە پێی ئایینەکان ئەوە ئیڤا(حەوا) بوو کە فەرمانی خوای شکاند و فریوی شەیتانی خوارد و دەستی بۆ ئەو میوانە برد کە پێشتر ئادەم قەت دەستی بۆ نەدەبرد و حەوا وەک ژن تاوانبار دەکەن کە مڕۆڤی لە ژیانی روحانیەوە خستە ناو ژیانی ئەفسانەییەوە وە بە بروای وان هەر بەو هۆکارەشە کە مڕۆڤ بۆ خواردن دەبێ ڕۆژ و شەو بۆ مانەوەی خۆی لە ژیان دا هەول بدات.
لە سالی ۱٨۵۷ زایینی کۆمەلێک ژنانی کرێکاری کارگەکانی چنین و ڕستن بۆ باشترکردنی گوزەران و کارکردنیان لە لاین خاوەن کارەکانەوە، هاتنە سەر شەقامەکانی نیۆیۆرک وە دەستیان بە خۆپێشاندان کرد بە ڵام بە داخەوە ئەو خۆپێشاندانە کەوتە بەر هێرشی نامڕۆڤانەی پۆلیسی ئامریکا و بە توندی سەرکوت کرا.
سال ۱۹۱۰ کۆنفرانسی دووهەمی ژنانی سوسیالیست لە وەڵاتی دانمارک بە ڕێوەچوو، لەو کۆنفڕانسە دا بڕیار درا کە رۆژی ۱۹ مارس بکڕێتە ڕۆژی جیهانی ژن ئەگەر چی یەکلاکەرەوە نەبو بەڵام داوا لە ژنان کرا، لە ئوروپا و ئامریکا لەو ڕۆژەدا بێنە سەر شەقام و داوای مافی خۆیان بکەن و سالی دواتر ژنانی چەند ولاتی ئوروپای هاتنە سەرشەقام و دروشمی ئازادی و یەکسانیان بەرز کردەوە.
بە دەست پێکردنی شەری یکەمی جیهانی لە سالی ۱۹۲۱ ژنانی سوسیالیست توانیان ڕۆڵێکی بەرچاو یان هەبێ لەو شەرە دا.
لە سالی ۱۹۲۱ کۆنفرانسی ژنانی ئینتەر ناسیۆنالیست کۆمۆنیست لە مۆسکۆ بەسترا و هەر لەو کۆنفرانسە دا ٨ ی مارس وەک رۆژی جیهانی ژن هەژمار کرا و داوایان لە ژنانی هەمو دونیا کرد کە بۆ وەرگرتنی مافی خۆیان ئەو رۆژە بەرز راگرن و یادی بکەنەوە.
ئەگەر ئێمە چاو لە سەد سالی رابردوو بکەین زۆر بە رونی دەبینین کە بارودۆخی ژنان بە خۆشحالیەوە بەرەو باش بون رۆیشتوە و ژنان تا رادەیەکی زۆر باش توانیویانە لە وڵاتە دیموکراتەکان بە ئاشکرا داوای مافی خۆیان بکەن و گوزەرانیان تا رادەیەکی باش ببەنە سەر.
ئەو پێشکەوتنە لە وەڵاتە ئیسلامی و دیکتاتۆرەکانیش تا رادەیەک وەبەر چاو دێ بەڵام ئێستاش ژن لە زۆر شوێنی ئەو وەڵاتانە هەر وەک کاڵا سەیر دەکرێ.
لێرەدا دەمهەوێ بە کورتی باسی ژنی کورد بکەم بکەم، کە ئێستاکەش زۆربەمان لە سەر ئەو باوەرەین کە دەبێ ژن و مێرد لە ڕێگای ئایینی ئیسلامەوە ببنە هاوسەری یەکتر، ئێستاکەش بۆ ژن حەقی مارەیی دیار دەکرێ و نرخی لە سەر دادەنێن کە ئەوە دەبێتە بێ رێزیێکی گەورە بۆ هێزی ژن.
لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا ئێستاش ژن بۆی نیە ببێتە سەرۆک کۆمار یان دادوەر، ئێستاش ژن بە نیوەی پیاو هەژمار دەکرێ، باوی چند ژنی ماوە یان لە چەند شوێنێک بە پێی کولتور و ئایین کچ بە شودان لە تەمەنی کەمدا یان بە زۆر بە شو دان ماوە، ئێستاکەش دەبینین و دەبیستین کە ژنان لە لایان پیاوانەوە بێ ڕێزیان پێ دەکرێ و لە بەر هۆکاری بێ دەسەلاتی پەنا بۆ خۆ کوشتن دەبەن، کۆماری ئیسلامی بە پێی گوتنی وتەکانی خۆی ژن وا باشترە لە مالەوە بێ و منال گەورە بکا بەڵام ئایا هەر ئەو کۆمارە کە بە میلیاردها دۆڵار تا ئێستا سەرفی پۆلیس، سپاە، ئەرتەش، حیزبوللا، حوسیەکانی یەمەن و چەندها رێکخراوەی کەی کردوە ، لە بەر چی بەو ژنانەی کە ئەرکی بە خێو کردنی مناڵیان لە ئەستۆ دایە هیچ یارمەتیێکی ئابوری نەدراون، هەر لەو کۆمارە دا لەکاتی تەلاق دا حەق زیاتر دەدرێ بە پیاو و ئەو یاسایانەی حکومەت وای کردوە کە پیاو سالاری ئێستاکەش بونی بە ئاشکرا دیار بێ.
لە کوردستان دا سەرەرای ئەو هەموو چەوسانەوەی نەتەوایەتی و سیاسی ژن لە ژێر کاریگەری ستەمی رەگەزیش دا هەیە.
لێرەدا دەمهەوێ وەکو پێشنیارێک بۆ ژنانی کورد کە دایک و خوشکی خۆشم دەگرێتەوە پێتان بڵێم چیتر لە بەرامبەر زوڵم دا بێ دەنگ مەبن و هەول بدەن بە خوێندن و بە دەستهێنانی زانیاری جێگای خۆتان لە کۆمەڵگادا ببەنە سەر، وا باشترە تێکەل بە حیزب و رێکخراوە سیاسیەکان بن و لەو رێگایەوە درێژە بە خەباتەکەتان بدەن.
بە هیوای گەیشتن بە مافی رەوای خۆتان………
پیڕۆز بێت ٨ مارس رۆژی جیهانی ژن.
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە