کەسایەتیی ئایینی و نیشتمانپەروەری شاری بانە کە لەو ماوەیەدا زۆر بو توندی کەوتبووە ژێر فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکان کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ناچار وڵاتی بە جێهشت. سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی پێشنوێژ و مامۆستای ئایینیی گوندی “کەوپێچ”ی ناوچەی بانە بە هۆی وتار و هەڵوێستە تایبەتییەکانی لەسەر پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ڕۆژ لە کوردستان ببووە هۆی تووڕەیی کاربەدەستانی ناوەندە ئەمنیەتییەکان و ناچار بوو وڵات بەجێ بهێڵێ و پەڕیوەی هەندەران بێت. مامۆستا مەلا محەممەد ئەدیبی چ سەبارەت بە دۆخی نالەباری کۆڵبەران و سیاسەتی کوشتاری کاسبکارانی کورد و چ لە مانگرتنە 26 ڕۆژییەکەی خەڵکی شاری بانە لە هەمبەر داخستنی دەروازە سنوورییەکان لە ڕیزی پێشەوەی خەڵکەکە بوو و پێگە و خۆشەویستییەکی زۆری لەناو کۆمەڵانی خەڵکدا بۆ خۆی دەستەبەر کردبوو. شایانی باسە ساڵانە دەیان تێکۆشەر و خەباتکار لە ژێر فشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیدا بە ناچار وڵات جێ دەهێڵن .
© 2019 ڕۆژهەڵات تایمز - هەموو مافەکانی ماڵپەڕ پارێزراون و کۆپی کردن و بڵاوکردنەوەی بابەت بەبێ ڕەزامەندی ڕۆژهەڵات تایمز ڕێگەپێنەدراوە.
بە کۆمێنتێک بەشداری بکە